text
stringlengths 0
288k
|
---|
وێستگه – |
سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سهرۆكایهتی ههرێم ڕۆڵیان هەبێت و ئەگەر نەگەیشتنە چارەسەرێکی گونجاو ئەوا گەڕانەوە بۆ ڕای گەل وەک ڕێکارێکی دروستی دیموکراسی باشترین بژاردەیە. |
ماڵپهڕی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه كه ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە جان كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و وهفدێكی یاوەری كرد. |
ئاماژه بهوهدراوه كه نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپاسی مهسعود بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەکە و و پوختەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی خۆی لە ماوەی ڕابردوو پێشکەش بە بارزانی کرد و رایگەیاند کە زۆر سوپاسگوزاریی ئەو هەماهەنگی و هاوکارییانەیە کە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیانە و هەرکاتێک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە هەست بەو هاوبەشییە جیدییە دەکەن کە لەسەر پرسەکان لەنێوان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستاندا لە ئارادایە و وەک نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق زۆر بەو پەیوەندی و هاوبەشییە خۆشحاڵە. |
ئهوهش خراوهتهڕوو كه لە دیدارەکەدا لەبارەی ڕەوشی ناوخۆی هەرێم و پرۆسەی سیاسی و ڕەوشی سەربازیی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای کرد بارزانی ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونییان لەبارەی ئەو بابەتانە بداتێ. |
لە بەرامبەردا بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی وهفدی میوان، تەئکیدی کردەوە کە ئەوەی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەسەر شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان روو دەدات بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتە ڕۆڵیان هەبێت و ئەگەر نەگەیشتنە چارەسەرێکی گونجاو ئەوا گەڕانەوە بۆ ڕای گەل وەک ڕێکارێکی دروستی دیموکراسی باشترین بژاردەیە، تەئکیدیشی کردەوە کە ئەم کێشەیە کاریگەریی سلبی نەکردۆتە سەر سەنگەرەکانی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەرجەم هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان زۆر بە دڵسۆزی خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیانن. |
لای خۆیهوه نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هیوای خواست کە ئەو کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، چونکە بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە، درێژەکێشانی ئەم دۆخە دەبێتەهۆی دروستبوونی تەنگژە و کاریگەریی خراپی دەبێت. |
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پرۆسەی سیاسیی عیراق و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ چاکسازی خرانە بەرباس و بارزانی ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەو پرۆسەیە لەپێناو چەسپاندنی دەستوور و شەراکەتی ڕاستەقینە و بنبڕکردنی گەندەڵی بێت ئەوا هەرێمی کوردستان بە تەواوی پشتیوانی دەکات، بەڵام ئەگەر بۆ پشتگوێخستنی دەستوور و پەراوێزخستنی لایەنەکان بەتایبەتی گەلی کوردستان بێت و ئامانجیان پیادەکردنی حوکمێکی تاکڕەوانە بێت ئەوا ڕەتی دەکەینەوە، تەئکیدیشی کردەوە کە باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی عێراق شەراکەتی ڕاستەقینە و بەشدارییکردنی هەموو پێکهاتەکان و جێبەجێکردنی دەستوورە. |
بهگوێرهی ماڵپهڕی سهرۆكایهتی ههرێم، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆر سوپاسی بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە وتەکانی دیمەنەکانی باشتر لەبەرچاویان ڕوون کردەوە و سەبارەت بەو پرۆسەیەی ئێستا سەرۆک وەزیرانی عیراق کاری بۆ دەکات، پشتگیریی خۆیشی بۆ هەڵوێستی بارزانی ڕاگەیاند و تەئکیدی کردەوە کە دەبێ هەموو لایەنە عێراقییەکان بەرچاوڕوونییان هەبێت و ئامانجی ئەو پرۆسیە بە تەواوی بۆ هەموو لایەنەکان ڕوون بێت بۆ ئەوەی پشتگیریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن لە سەرخستنی پرۆسەکە. |
PM:04:53:05/09/2015 |
ئهم بابهته 72 |
جار خوێنراوهتهوه |
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت |
(function (d, s, id) { |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) return; |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
window.fbAsyncInit = function() { |
FB.init({ |
appId : '1005570636147920', |
xfbml : true, |
version : 'v2.7' |
}); |
}; |
(function(d, s, id){ |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) {return;} |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.