text
stringlengths 0
288k
|
---|
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکییەکی بە قەناسی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٥ی مانگدا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیدا سەربازێکی تورک کوژراوە. |
هەپەگە رایگەیاند: ڕۆژی ٥ی مانگ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک لە شارۆچکەی چەلێ-ی سەر بە جولەمێرگ، گەریلاکانمان بە قەناس لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا. |
پەنابەرێکی کورد لەوڵاتی سوید ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا |
پەنابەرێکی کورد خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم ئۆفیسی پەنابەرانی وڵاتی سوید ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
شهممه, 6 Jan 2018, 23:24 |
پەنابەرێکی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە داخوازی پەنابەرییەتی لەلایەن وڵاتی سویدەوە ردکراوەتەوە، لەبەردەم ئۆفیسی پەنابەرانی وڵاتی سوید ئاگری لە ەستەی خۆی بەرداو و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە. |
فەرزاد موحەمەد ناسراو بە فەرزاد ئەرمەغان هاوڵاتی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کورووستانە کە زیاتر لە 7 ساڵ لە باشوری کوردستان ژیانی کردووە و لە ساڵی 2015 لەگەل هاوژینەکەیدا رێگای هەندەرانیانگرتەبەر و لە وڵاتی سوید داوای پەنابەرییان کردووە کە دوای چەند جار دادگایی دادگای سوید مافی پەنابەری بە ناوبراو نەداوە و داوای گەرانەوەی کردووە بۆیان، |
جێگای ئاماژەیە کە فەرزاد ئەرغەوان خاونی منداڵێکی تەمەن 4 مانگەیە و وێڕای هاوژینەکەی لە وڵاتی سوید داوای پەنابەرییان کردبو. |
کوژرانی ٦ سەربازی تورکیا لە چالاکییەکی گەریلاکاندا ڕاگەیەندرا |
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە کوژرانی شەش سەربازی سوپای تورکیای ڕاگەیاند. |
کۆماس شەهبازی |
باکور |
شهممه, 6 Jan 2018, 18:57 |
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی شەش سەربازی سوپای تورکیای لە قلابانی سەربە شرناخ-ی باکوری کوردستان ڕاگەیاند. |
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ڕایگەیاند:"پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە لە ١ی ئەم مانگەدا، گەریلاکانمان لە دژی پێگەیەکی سەربازی سوپای تورک لە قلابانی سەر بە شرناخ چالاکییان ئەنجام داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجامی چالاکییەکەوە ئاشکرابوون، لەو چالاکییەدا شەش سەربازی سوپای تورک کوژراون. |
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان |
جارێکی دیکە، داواکاریی پارێزەران بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لەلایەن داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-وە ڕەتکرایەوە، بەمەش، لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا، ٧١٨ جار داوای سەردانیکردنی پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئیمرالی ڕەتکراوەتەوە |
کۆماس شەهبازی |
باکور |
چوارشهممه, 3 Jan 2018, 20:08 |
ئەمڕۆ، بۆ جاری ٧١٨یەمین، داواکاریی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی ڕەتکرایەوە. |
داواکاری سەردانی ئیمرالی، لەلایەن مەهدی ئۆزتوزن، نەورۆز ئایسەل و سەربای کۆکلو، سێ لە پارێزانی ئۆجالانەوە، ئاراستەی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرابوو، بەڵام داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا داواکەی ڕەتکردەوە. |
هەفتەی ڕابردووش، ٢٨-١٢-٢٠١٧، سێ پارێزەری دیکەی ئۆجالان، ڕەزان ساریجا، فایق ئۆزگور و فواد جۆشاجاک، داواکاری بینینی ئۆجالان-یان کردو داواکەیان ڕەتکرایەوە. |
جێی ئاماژە پێکردنە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا، ٧١٨ جار، داواکاریی بینینی ئۆجالان، بە بیانووی "خراپی کەشوهەوا ، خراپ بوونی کەشتی، کەشتی لە ڕاهێناندایە و باری نائاسایی"، ڕەتکراوەتەوە. |
ڕێگا نەدان بە بینینی ئۆجالان، بووەتە هۆکاری ئەوەی دەیان هەزار کورد لە کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، بە بەردەوامی خۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایی دژی حکومەتی ئاکەپە ئەنجام بدەن |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.