text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا کۆنترۆڵی خاڵێکی ده‌ربازبوونی سنور و هێڵێکی ئاگه‌ربه‌س له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له به‌رزاییه‌کانی گۆلانیان که‌وتۆته‌وه ده‌ست ته‌نیا چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاماژه‌یان پێدا که سه‌رهه‌ڵداوان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌یان ده‌ده‌ست گرتبو.
چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان خاڵی ده‌ربازبونی سنوری قونێتهرهیان گرتبۆ ده‌ست، سه‌رچاوه‌کانی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌لێن له‌شکری سوریا شوێنه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌و ناوچه‌یه تاکه خاڵی ده‌ربازبونه نێوان سوریا و ئیسرائیل و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پاسه‌وانی لێده‌کرێت.
له کاتێک شه‌ڕه‌که گه‌رمتر ده‌بێت ، حکومه‌تی ئاوستریا(نه‌مسا) ده‌ڵێت ئاشتی پارێزانێ له خاڵی ده‌ربازبونی سنوری ده‌کێشیته‌وه.
ئیسرائیل گوتی بڕیاری ئاوستریا مایه‌ی داخه و هیواداره نه‌بێته مایه‌ی بارئاڵۆزی زیاتر له‌سه‌ر سنوری سوریا.
ده‌یان ساڵه هێزی ئاشتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی پاسه‌وانی له ناوچه‌ی ئاگه‌ربه‌س نێوان سوریا و ئه‌وخاکه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌کانی گۆلانی کردووه.
مانگی ڕابردوو، کۆمه‌ڵێکی سه‌رهه‌ڵداو چوار ئاشتی پاڕێزێان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان به بارمته‌گرت و دواتر ئازادیان کردن.
هاوکات، ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئه‌یمن زواهیری داوای له موسوڵمانانی سوننه کردووه به‌شداری شه‌ڕ له‌سوریا بکه‌ن بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک بشار ئه‌سه‌د و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له‌و وڵاته.
له‌هه‌مانکات، وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له ئێران و کۆمه‌ڵی میلیتانی حیزبوڵڵا کرد شه‌ڕکه‌رانیان له سوریا بکێشنه‌وه و گوتی له‌شکری سوریا پشتی به‌هه‌ردوکیان به‌ستبو له هێرشه‌که‌ی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری قوسێر.
هێزه‌کانی سه‌ر به رژێمی سوریا چوارشه‌ممه شاره‌که‌یان گرته‌وه له‌پاش سێ هه‌فته شه‌ڕ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رهه‌ڵداوان له‌و شاره که سالێک زیاتر بوو ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ده‌ست داب‌و.
کۆشکی سپی ناپه‌سندی هێرشيکهی کرد‌و گوتی "ئاشکرایه" هێزه‌کانی ئه‌سه‌د نه‌یان ده‌توانی خۆیان به‌ته‌نیا کۆنتڕۆڵی قوسێر بگرنه‌وه ده‌ست.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت هه‌ردولایه‌نی ئه‌وشه‌ره ده‌بێت ڕێگه به ئاژانسه‌کانی یارمه‌تیده‌ری مرۆڤی بده‌ن ده‌ستیان به برینداره‌کانی له‌ناو شاره‌که ڕابگات و بۆ گوازستنه‌وه و ده‌رمانکردن. | <urn:uuid:98f23f3d-54cc-412c-8a6e-ae0237b7819f> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1676560.html | 2016-10-25T21:00:22Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720380.80/warc/CC-MAIN-20161020183840-00025-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998379 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9983792901039124} |
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 10 فڕۆکه‌ی جه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ 6 فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌شـداریـیان له بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش له سوریا کردووه .
جان کیربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی فڕۆکه‌کان بۆردومانی ئه‌و پاڵاوگه نهوتیـیانهیان کردووه که له ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعشدان. گوتیشی 80% ی بۆردومانه‌کان فڕۆکه عه‌ره‌بیـیه‌کان ئه‌نجامیانداون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له 12 پاڵاوگه‌ی نه‌وتیان داوه، به ئامانجی نه‌هێشـتنی سه‌رچاوه‌کانی وزه و دارایی داعش. جه‌ختی له‌وه کرد هاوپه‌یمانان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیان به ژێرخانی سوریا نه‌گه‌یه‌نن.
باسی له‌وه‌ش کرد له‌وه‌تای وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌سـتیانکردووه به بۆردومانکردنی داعش له سوریا، په‌یوه‌ندیـیان به به‌شـار ئه‌سه‌د یان وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا نه‌کردووه. هه‌روه‌ها هیچ هه‌ماهه‌نگیـیه‌کی له‌شـکری له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌کراوه. | <urn:uuid:86ab779f-6334-4a15-a06e-5bb3e5f1a2ee> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2462568.html | 2016-10-25T20:56:59Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720380.80/warc/CC-MAIN-20161020183840-00025-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997988 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9979884028434753} |
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه سعود بارزانی وتارێکی پێشکه‌ش کرد تیادا درێژ کردنه‌وه‌ی ولایه‌تی خۆی بۆ دوو ساڵی تر په‌سه‌ند کرد هاوکاتی درێژ کردنه‌وه‌ی خولی سێهه‌می په‌رله‌مان بۆ سێ مانگی تر.
ئه‌م وتاره بوو به مایه‌ی ناڕه‌زای زۆری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆن و له به‌یانامه‌یه‌کدا هه‌نگاوه‌کانی بارزانیان به نا شه‌رعی ناو دێر کرد، له‌لایه‌کی تر هه‌ندێ له چاودێران ده‌ڵێن وتاری به‌ڕێز بارزانی جگه له وشه‌ی سۆزدار و هه‌وڵی جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك هیچی وه‌های تیادا به‌دی ناکرێت.
ئه‌مانه هه‌مووی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن و هۆشداری قه‌یرانیش له بارودۆخه‌که دراوه.
په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی کوردستان له پشکی که‌سکی لیستی کوردستانی واتا زۆرینه که ده‌سه‌ڵات پێك ده‌هێنن. دکتۆر سه‌روه‌ر عبدالرحمان داکۆکی له هه‌ڵوێسی ده‌سه‌ڵات ده‌کات. | <urn:uuid:3a1045ba-b4c1-4a48-86e9-d9340777e2b8> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1704678.html | 2016-10-26T23:13:59Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721008.78/warc/CC-MAIN-20161020183841-00087-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995942 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9959418177604675} |
سیناتی ئه‌مه‌ریکا به‌رنووسی چاکسـازیـیهکی نوێی له قانونی سیسـتمی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا پهسهندکردکه وا ده‌کات نزیکه‌ی 30 ملیۆن که‌سی ناو ئه‌مه‌ریکا ئه‌وانیش بیمه‌ی ته‌ندروسـتیـیان هه‌بێت.
به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا به 60 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 39 ده‌نگ به‌رنووسه‌که‌یان په‌سه‌ندکرد. هه‌موو سیناتۆره دیموکراته‌کان له‌گه‌ڵ دوو سیناتۆره سه‌ربه‌خۆکه ده‌نگیان به ئه‌رێ دا وله به‌رامبه‌ردا هه‌موو کۆماریـیه‌کانیش ده‌نگیان به نه‌رێ دا.
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بتوانێت به‌رنووسه‌که مۆربکات و بـبێته یاسا ده‌بێت هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرس که له سینات و نوێنه‌ران پـێـکهاتووه هه‌ر یه‌که‌یان به‌رنووسی خۆی له‌و باره‌یه‌وه به جیا په‌سه‌ند بکات. هه‌ردوو به‌رنووسه‌که له چه‌ند خاڵێـکی سه‌ره‌کیدا جیاوازیـیان تیادایه، بۆیه ده‌بێت مشـتومڕی له‌سه‌ر بکه‌ن تا له‌سه‌ریان ڕێـکده‌که‌ون و له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌ک بخایه‌نێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چاکسـازی له سیسـتمی ته‌ندروستی له سه‌روو لیسـتی کارنامه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و هاوکاره دیموکراته‌کانی بوو.
ڕێبه‌رانی کۆماریش ده‌ڵێن به‌مه خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت بۆ خزمه‌تگوزاریـیه ته‌ندروسـتیـیه‌کان زۆر ده‌بێت و وا ده‌کات حکومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر که‌رتی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا بگرێت. | <urn:uuid:963a79d0-a730-4683-a117-0ca10d1c0769> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-24-voa1-89226637/953914.html | 2016-10-23T06:08:17Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719155.26/warc/CC-MAIN-20161020183839-00303-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999313 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9993125200271606} |
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید یادی 24 سـاڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو به به‌شـداری که‌سوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و به‌رپـرسه حکومیـیه‌کان و نوێنه‌ری کونسوڵگه‌ری زۆرێـک له وڵاتان، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن بایکۆتی مه‌راسیمی 16 ی سێی ئهمسـاڵیان کردبوو.
هۆڵی بۆنه‌کان جمه‌ی ده‌هات له هاوڵاتیانی به‌شـداربوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم و نوێنه‌ری کونسوڵگه‌ری چه‌ند وڵاتێـک و که‌سوکاری قوربانیان و لایه‌نه ئیداریـیهکانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری، وێڕای میوانێـکی زۆری هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م ناوچه جیاکانی هه‌رێمی کوردسـتان.
له لێـدوانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌م سـاڵح جه‌ختی له‌و به‌ڵێنه کرده‌وه که له ڕابردوو به خه‌ڵـکی هه‌ڵه‌بجه‌ی داوه، ئه‌ویش به‌سه‌ربه‌خۆییکردنی ئیداره‌ی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌یه.
ساڵح گوتی بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له به‌رده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێمدایه بۆ جێبهجێـکردن.
له لایه‌کی تریشه‌وه عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم باسی له‌وه کرد که هه‌ڵه‌بجه خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئه‌وانه‌ی که عێراقی تازه‌یان ده‌وێت و ئه‌وانش که باوه‌ڕیان به عێراقی نوێ نیـیه.
پاشـان له مه‌زاری شه‌هیدان تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شه‌هیدان دانرا. له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و مه‌راسیمه کۆمه‌ڵێـک خوێندکاری قوتابخانه‌ی سازگار له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 16 کۆتریان ئازادکرد وه‌ک ئازادبوونی ڕۆحی ئه‌و که‌سـانه‌ی که له 16 ی سێی 1988 دا بوونه قوربانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه. | <urn:uuid:26fa2e6f-60e6-4219-b658-1acb72faae07> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/yehiya-berznji-halabja-16mar12-142953345/1248644.html | 2016-10-26T11:22:45Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720941.32/warc/CC-MAIN-20161020183840-00489-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997086 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.997085690498352} |
سه‌رۆكی ڕووسی ڤلادمیر پوتن فه‌رمانی به دەسه‌ڵاتداران داوە هه‌موو ئه‌و یاخیبوانه دەستگیر بكه‌ن یاخود بكوژن كه به‌رپرسی ئه‌و هێرشانه‌ی باشوری رووسیا بوون و دەڵێت ئه‌و یاخیبوانه‌ی كه به ژیاوی دەگیرێن دەبێت دادگایی بكرێن.
له ماوەی ئه‌م هێرشه‌دا كه باوەردەكرێت چهچنیه جودا بیرەكان ئه‌نجامیان دابێت، 57 كه‌سی سه‌ر به هێزی پۆلیس و ئاسایش كوژراوە و له‌و كوژراوانه وەزیری ناوخۆی ئینگۆشیتیای تیادایه و باوەردەكرێت به لایه‌نی كه‌مه‌وە 60 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووبێت.
كاربه‌دەستان دەڵێن نزیكه‌ی دوو هێرش به‌ر كوژراوە و ژمارەیه‌كی تریشیان لێ دەستگیر كراون كه باوەڕدەكرێت هه‌ندێكیان له دەمهو بهرە به‌یاندا خۆیان دەرباز كردبێته ئه‌ودیو سنورەكانی چهچنیاوە. | <urn:uuid:cbe31385-eaf2-4b2c-b767-d748c25ba19d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-06-22-3-1-89162837/942647.html | 2016-10-23T20:21:08Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719416.57/warc/CC-MAIN-20161020183839-00468-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.976571 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9765709638595581, "hac_Arab_score": 0.014415202662348747} |
گوته‌بێژێكی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌لێت چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئه‌نجامی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له باكوری رۆژهه‌لاتی ئه‌فغانستان بریندار بوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه سه‌ربازه‌كان له هه‌رێمی كونار ده‌گه‌رانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆمبێكی تریان له شارۆچكه‌ی ئه‌سه‌د ئاباد پوچه‌ل كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری هاتووه كه برینداره‌كان بۆ بنكه‌ی ئاسمانی باگرام گواسترانه‌وه و باری ته‌ندروستیان باشه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی و ئه‌فغانی ده‌ستیان كردوه به كریارێكی سه‌ربازی بۆ گرتن وه‌یان كوشتنی كه‌سانی به‌رپرسیار. | <urn:uuid:723dff33-c63c-4577-95e3-9f2c9d4e1659> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-09-30-voa2-89169942/943700.html | 2016-10-23T20:23:29Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719416.57/warc/CC-MAIN-20161020183839-00334-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996586 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9965857863426208} |
لێپرسراوانی عێراقی له کاتی نوێژی هه‌ینی له به‌غداو چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باکوری به‌غدا،
هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیان قه‌ده‌غه کرد. ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ڕێگه‌گرتنه له ڕوودانی هه‌موو جۆره هێرشێکی یاخیبوان که له‌وانه‌یه وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کوشتنه‌که‌ی ڕێبه‌ری تیرۆرستان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاویی ئه‌نجامی بده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی گوتی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیه له یانزده‌ی به‌یانیه‌وه تاوه‌کو کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بووه و ئه‌وه‌ش ئه‌و کاته‌یه که تیایدا زۆربه‌ی عێراقیه‌کان ده‌چنه مزگه‌وته‌کان بۆ نوێژی هه‌ینی.
گروپی زه‌رقاوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ش له عێراق پێشتر هێرشی خۆکوژی و ته‌قینه‌وه‌یان له شوێنه ئاینیه جوداکانی شاره‌کانی عێراقدا ئه‌نجامداوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و عێراقی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی نزیک شاری باقوبه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، زهرقاوییان کوشتووه. دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش گوتی له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا، 10 که‌س کوژراون.
ته‌رمه‌که‌ی زه‌رقاوی له ڕێگه‌ی په‌نجه مۆر چه‌ند هێما و نیشانه‌یه‌کی سه‌ر له‌شی ناسراوه‌ته‌وه و ئێستاش له تاقیگه پزیشکیه‌کانی ده‌زگای FBI له ویلایه‌تی ڤه‌رجینیای ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، تاقیکردنه‌وه‌ی DNA بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و که‌سه‌ش که خه‌ڵاتی 25 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی زه‌رقاوی وه‌رگرتووه، گوتویه‌تی خۆیشی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌ربڕین و کوشتنکارییه‌کانی گروپه‌که‌ی زه‌رقاوی کردووه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، چه‌کداران کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتیان ڕفاندووه له کاتێکدا له کاره‌که‌یه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌ڕێکه‌وتووه. | <urn:uuid:176b5cc8-bbab-4a56-b2fb-920fb07be087> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-06-09-voa5-89174187/944284.html | 2016-10-28T06:31:30Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721558.87/warc/CC-MAIN-20161020183841-00015-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999088 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9990875720977783} |
كوردێكی عێراق له نه‌رویج كه دامه‌زرێنه‌ری گروپێكی ئیسلامیه و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت چۆته به‌رده‌م دادگا و ده‌رباره‌ی ده‌ركردنی له ووڵاته‌كه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه.
مه‌لا كرێكار له ساڵی 1991 ه‌وه له نه‌رویج ده‌ژی و له ساڵی 2003 دا ڕووبه‌ڕووی گیروگرفتی فه‌رمانێكی حكومه‌ت بۆته‌وه تاوه‌كو مافی په‌نابه‌ری لێ بسه‌ندرێته‌وه و له ووڵاته‌كه ده‌ریبكه‌ن. حكومه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نسار ئه‌لئیسلامی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی له قه‌ڵه‌مدا، ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركرد. مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت ئه‌و چیتر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و گروپه ئیسلامیه ڕادیكاڵه ناكات و بوونی له ووڵاته‌كه‌یاندا هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نه‌رویج نیه.
پارێزه‌ری مه‌لا كرێكاریش له ماوه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه پێشكه‌شی دادگای كردبوو گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نێونه‌ته‌وه‌ییه و هه‌ر له لای مه‌لا كرێكار خۆی گرنگ نیه، به‌ڵكو بۆ سیاسه‌تی نه‌رویج خۆیشی گرنگه.
ئێستاش پۆلیسی نه‌رویجی داوای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا تاوانبار یارمه‌تی دارایی چالاكی گێڕه تیرۆرسته‌كانی كردووه یان نا. | <urn:uuid:41849c7e-a633-40e4-a2d7-71a21ee25847> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-06-03-1-1-89173702/944206.html | 2016-10-21T16:40:06Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718285.69/warc/CC-MAIN-20161020183838-00385-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.976483 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9764827489852905, "sdh_Arab_score": 0.02263738587498665} |
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دادگایه‌کی شاری دیاربه‌کر بڕیاری 10 سـاڵ زیندانی بۆ له‌یلا زانا ده‌رکرد، له‌سه‌ر نیشـاندانی پـشـتیوانی خۆی بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئهناضۆڵی تورکیا ده‌ڵێت پارێزه‌ره‌که‌ی به‌نیازه داوای پـیاداچوونه‌وه به‌و حوکمه‌دا بکات.
شـایانی باسه له‌یلا زانا خه‌ڵاتی سـاخارۆڤی سـاڵی 1995 ی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێ به‌خشـرا و هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی کاندید کراوه. له سه‌ره‌تای نه‌وده‌کاندا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا بووه.
پـێشـتر له 1994 حوکمی 10 سـاڵ زیندانی درا به تۆمه‌تی پهیوهندیـکردن به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا زنار کایه له ئه‌نکه‌ره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. | <urn:uuid:9eaf300a-10a3-4fca-b11a-dcddaaa39b2d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-04-voa8-89215447/951583.html | 2016-10-21T16:43:52Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718285.69/warc/CC-MAIN-20161020183838-00238-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998809 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9988088607788086} |
داوا له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کرێت به‌زووترین کات حکومه‌تی ته‌کنۆکرات دامه‌زرێنێت،
له‌م کاته‌دا بۆ ئه‌م داوایه له‌عه‌بادی ده‌کرێت. هه‌ندێک لایه‌ن وه‌ک ده‌ڵین تێبینیان له‌سه‌ر حکومه‌تی ته‌کنۆکرات هه‌یه، تێبینیه‌کان له‌چ ڕوانگهیهکهوهیه.
عه‌بادی سه‌ره‌تا حکومه‌تی دامه‌زراند بهتهکنۆکرات ناوی برد و که‌سایه‌تیه‌کانی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزبوون، بۆچی ئیستا ئه‌یه‌وێت حکومه‌تێکی جیاوازی ته‌کنۆکرات دامه‌زرێنێت.
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه ته‌وافقی نێوان لایه‌نه سیاسهیکانی عێراق هاته کایه‌وه ئه‌مه‌ش عێراقی له‌زۆر کێشه‌ی گه‌وره پاراست، ئه‌گه‌ر ئیستا ئه‌مه ڕووبات، بۆ نموونه کورد به‌شدار نه‌بێت و نوێنه‌ری لهوحکومهتهدا نه‌بێت، داهاتووی عێراق به‌چی ده‌گات.
حکومه‌تی ته‌کنۆکرات تاچه‌ند ئه‌توانێت عێراق له‌قه‌یرانه‌کانی ده‌ربازکات. که‌سانی پسپۆڕ ئه‌توانن بۆ نموونه چاره‌سه‌ری کاردانه‌وه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بکه‌ن که زیانێکی ئابوری گه‌وره‌ی له‌عێراق داوه و له‌کاتێکدا ژێرخانی ئابووری ئه‌و ووڵاته زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتوه.
له‌مباریه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئاراس جه‌واد سازداوه.
به‌ڕێز ئاراس ده‌ڵێت له‌ئاکامی که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه‌کان له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادبوونی عێراق و به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بۆیه هه‌رماوه و جارێک لایه‌نێکی سیاسی هه‌وڵده‌دات خۆی وه‌ک خه‌مخۆری گه‌لانی عێراق بناسێنێت و هه‌ندێک داوا ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌شڵێت به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی عێراق له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان لایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌ئێستاوه هه‌وڵی بانگه‌شه و ڕاکێشانی سۆزی شه‌قام بۆخۆیان ده‌ده‌ن.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئاراس جه‌واد کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه. | <urn:uuid:b5634e66-f5be-4676-a894-32566207caf2> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3189800.html | 2016-10-22T19:48:34Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719041.14/warc/CC-MAIN-20161020183839-00300-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996458 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9964584112167358} |
کۆسار فه‌تاحی : ئێران بۆ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ڕێگه‌یه‌کی بڕیوه و لێی ناگه‌ڕێته‌وه
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دایه وه‌ک به میدیای ئه‌مه‌ریکایی گوتووه هه‌روادێ و شیانی لێدانی دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه زۆر ده‌بن. لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت ده‌شێت تا مانگی چوار ته‌لئه‌ڤیڤ ئه‌و کاره بکات.
کۆسار فه‌تاحی، پسپۆڕی کاروباری سیاسی بنکه له نه‌رویژ ده‌ڵێت ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه زه‌مینه خۆشکردنه بۆ شه‌ڕێکی ده‌روونی دژ به ئێران.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ ، به‌ڕێز فه‌تاحی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که پێی وایه ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن شه‌ڕێک له خاوه‌رمیانه‌دا ڕووبدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که. | <urn:uuid:2d6e841a-7440-4e08-b7e7-6a1a290ee9c1> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-3feb12-138664319/979730.html | 2016-10-23T23:52:43Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719453.9/warc/CC-MAIN-20161020183839-00362-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99958 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.9995802044868469} |
یاریده‌ده‌رانی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن مه‌حمود عه‌باس مافی
ڤیتۆی له دژی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌ندامێكی میلیشیای بۆ پۆستێكی باڵای ئاسایش له حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی گروپی حه‌ماس به‌كارهێناوه.
جه‌مال ئه‌بو سهمههدانه فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌كانی میلیشیای به‌رگری میللی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ده‌ست نیشانكراو و ناوبراو به‌رپرسی به‌ڕێوبردنی لقێكی نوێی ئاسایشیه كه له گروپه چه‌كداره‌كانی دژ به ئیسرائیل پێك هاتووه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی جه‌مال سهمههدانه ده‌ربڕی. هاوكات حكومه‌تی ئیسرائیلی هوشیاری گرتنه‌به‌ری كرده‌ی له‌شكری دژی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له ئاكامی ده‌ستنیشانكردنی جه‌مال سهمههدانه بۆ پۆسته نوێیه‌كه‌ی.
شایانی باسه، گروپی سهمههدانه به‌رپرسیارێتی چه‌ندین هێرشی موشه‌كبارانی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌ی له دژی ئیسرائیل گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.
هه‌روه‌ها گروپه‌كه گومانی لێده‌كرێت ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه بووبێت كه له دژی كاروانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی دوو هه‌زار و سێ‌دا له غه‌ززه ئه‌نجامدراو سێ كارمه‌ندی ئاسایشی به‌شی تایبه‌تی تیادا كوژران. | <urn:uuid:cafaf63d-971d-4a8d-893a-1c4fd687f241> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-21-voa5-89179507/945237.html | 2016-10-20T19:36:55Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717783.68/warc/CC-MAIN-20161020183837-00321-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.981526 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9815258979797363, "sdh_Arab_score": 0.016103273257613182} |
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت بۆمبێــكی لاڕێـگا 4 قۆنتراتكاری كوشـتوون و 8 ی دیكه‌شی برینداركردوون.
بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌شـكر ده‌ڵێت دووشه‌ممه بۆمبه‌كه به كاروانێـكی ئۆتۆمبیل كه قۆنتراتكارهكانی پـێبوو ته‌قیبۆوه له شـوێـنێـك نزیـك شـاری موسـڵ له باكوری عێراق.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت وتووێـژه‌كانی ئاسایشی ئه‌م دوایـیانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرێن مه‌به‌سـتیان دانانی مۆڵه‌تێـكی دیاركراوی توند بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نیـیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و پـێشـنیازه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق دراوه.
دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گوتی ده‌ڕوانێـته چه‌ندین بژاران بۆ گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاسایش له‌گه‌ڵ واشـنتن كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دیار ده‌كات له پاش ته‌وابوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی سـاڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش دژی دیاركردنی مۆڵه‌ت بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بووه. | <urn:uuid:93e4b00f-59d8-47c2-8b5a-55ccacd0fc7e> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-07-08-voa4-89216992/951892.html | 2016-10-20T19:40:03Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717783.68/warc/CC-MAIN-20161020183837-00321-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.885436 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.8854355216026306, "sdh_Arab_score": 0.10874791443347931} |
بچوكترن Mobil تەلەفۆنی گیرفان لە جیهان!
كۆمپنایای ( N i C ) یابانی ڕای گەیاند كە توانی بە سەركەوتوانە پەرەبدات بە بچوكترین وە سوكترین Mobil بە ئامێری وێنەگرت كێشەكەی 70 گرام ئەبێت. هەمان كۆمپانیای ناو براو ڕوونی كردەوە زۆر بە ئاسانی پێشوازی و ناردنی نامەی ئەلكتڕۆنی ئەكات، وە سوودی لێ وەرەدەگیرێت لە هەموو خزمەت گوزاریەكانی internet.
با لە بیرم نەچێت با دیسان نەپرسن مانای یابان ی چیە.
یابان = Japan | <urn:uuid:517ed255-7cde-4da4-a8fb-982eb79f7b1d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.kurditgroup.org/node/1826 | 2016-10-26T05:44:01Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720737.84/warc/CC-MAIN-20161020183840-00505-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.746959 | Arab | 37 | {"ckb_Arab_score": 0.7469594478607178, "sdh_Arab_score": 0.18350210785865784, "hac_Arab_score": 0.06928597390651703} |
ئه‌و ڕێـکخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی سه‌رپه‌رشـتی ئه‌رکی له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا ده‌کات، ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئامێره‌کانی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی له ناوبران.
ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی (OPCW) ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی پـشـکنه‌ران بۆیان یه‌کلابووه‌ته‌وه ئه‌و ئامێرانه‌ی سوریا له لیسـتی زانیاریـیه‌کانی تایبه‌ت به دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی خستبووینه ڕوو، هه‌موویان له کارخراون.
حکومه‌تی سوریا هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تی هه‌بوو بۆ جێبه‌جێـکردنی قۆناغی یه‌که‌می ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا دانراوه. بڕیاره له قۆناغی دووه‌م هه‌موو چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا هه‌تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوو له‌ناوبـبرێن. ئه‌م قۆناغه‌ش له 15 ی مانگی یازده ده‌سـتپـێده‌کات.
هاوکات ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه، ڕێـکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوای له وڵاتانی دراوسێی سوریا کرد و به تایبه‌تی ئوردن، ڕێـگه له ئاواره سوریـیه‌کان نه‌گرن له‌وه‌ی بچنه ناو وڵاته‌کانیانه‌وه و به زۆر بۆ ناو سوریایان بنێرنه‌وه. | <urn:uuid:1c5d7520-ae19-4a83-8d84-b867ac6f71d4> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1780656.html | 2016-10-27T10:59:51Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721268.95/warc/CC-MAIN-20161020183841-00000-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997324 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9973242878913879} |
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا و هه‌روه‌ها به‌ریتانیا ده‌ڵێن خۆشحاڵن به سه‌رله نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگی سیاسی لایه‌نه‌کانی لیبیا له شانشینی مه‌غریب.
هه‌ر شه‌ش وڵات، نیگه‌رانی خۆشیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر هه‌روادێ و زۆربوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کان له‌لایه‌ن ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی ناو لیبیاوه.
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا که دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڵاوی کرده‌وه ده‌ڵێت هه‌ر شه‌ش وڵات داوای ڕێککه‌وتنێکی خێرا ده‌که‌ن له‌سه‌ر حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتیمانی و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئاگربه‌ستێکی به په‌له.
واشنتۆن، پاریس، به‌رلین، مه‌درید، ڕۆما و هه‌روه‌ها له‌نده‌نیش ئاگاهیان داوه‌ته لایه‌نه به‌شه‌ڕچووه‌کانی لیبیا که ژیانی خه‌ڵکی سیڤیڵی وڵاته‌که له مه‌ترسیدان و ژێرخانی وڵاته‌که‌ش به‌ره‌و وێران بوون ده‌چێت ئه‌گه‌ر بێتوو شه‌ڕ ڕانه‌گیرێت.
هه‌ر شه‌ش وڵات دا‌واشیان له ڕێبه‌رانی سیاسی لیبیا کردووه پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ دیالۆگ ده‌رببڕن.
وه‌هاش بڕیاره یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕۆژانی 23 و 24 ی ئه‌م مانگه‌دا له برۆکسل میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شاره‌وانیه‌کانی لیبیا بکات. | <urn:uuid:15c869a9-26eb-43ff-8c77-c436b484a4f6> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2690253.html | 2016-10-25T13:53:00Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720153.61/warc/CC-MAIN-20161020183840-00455-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998041 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.9980406165122986} |
سه‌رۆکی لابراوی عێراقی، سه‌دام حوسه‌ین دانی هێناوه به‌وه‌ی که پاش هه‌وڵێک بۆ
کوشتنی، خۆی فه‌رمانیداوه به دادگایی کردنی ئه‌و گوندییه شیعانه‌ی له سێداره‌دراون.
له دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگای تایبه‌ت بۆ دادگایی کردنی سه‌رۆکی پێشووی عێراق له به‌غدا، سه‌دام گوتوشیه‌تی که‌وا ئه‌و هه‌ر خۆیشی فه‌رمانیداوه به ده‌ست گرتن به‌سه‌ر خاک و زه‌وی کشتوکاڵی گوندییه‌کانی دوجهیلدا.
له‌م پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌ی سه‌دام حوسه‌ین به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی کوشتنی زیاتر له 140 که‌س له گوندی دوجه‌یل که له نێویاندا ژن و منداڵیشی تیادابووه، سه‌دام به دادگاکه‌ی گوتووه که‌وا ئه‌و فه‌رمانی به‌و دادگایی کردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌دا داوه پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1982 دا هه‌وڵی کوشتنی دراوه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی حکومه‌ت مافی خۆی بووه ده‌ست به سه‌ر زه‌وی و زاری به‌رپرسانی ئه‌و هه‌وڵه‌دا بگرێت و له دادگاکه پرسیاری کردووه و گوتویه‌تی " ئایا ئه‌مه تاوانه؟".
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، لێپرسراوانی داد به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی دادگا کرد که تیایدا نیشانی ده‌دات سه‌دام خۆی فه‌رمانی له سێداره‌دانی گوندییه‌کانی دوجه‌یل داوه. سه‌دام حوسه‌ین له میانه‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگادا هیچ تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه نه‌داوه. له‌و ووتاره‌دا که ئاڕاسته‌ی دادگاکه‌ی کردووه، داوای ئازادکردنی حه‌وت له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی کردووه که له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی دوجهیلدا تێوه‌گلاون و گوتوشیه‌تی ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق بووه و پێویسته به ته‌نها دادگایی بکرێت.
جێی باسه، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌دام حوسه‌ین و هه‌ر حه‌وت ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی تاوانی دوجه‌یلیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت ئه‌وا دوچاری حوکمی له سێداره‌دان ده‌بنه‌وه. بڕیاریشه، دانیشتنی داهاتووی دادگا له دوانزده‌ی مانگی سێ ده‌ست پێ بکاته‌وه. | <urn:uuid:14d83bd7-a962-46be-b3bf-ef29a89970d8> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-01-voa7-89182962/945930.html | 2016-10-28T23:28:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476990033880.51/warc/CC-MAIN-20161020190033-00074-ip-10-142-188-19.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997903 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9979029297828674} |
هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به وردی چاودێری ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی که‌ناره‌ی سـۆماڵ ده‌که‌ن که چه‌ته‌کانی ده‌ریایی کاپـتنێـکی که‌شـتی ده‌ریایی ئهمهریکایییان به بارمته ده‌سـتگیرکردووه.
که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی USS Bainbridgeله به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـتۆته شـوێنی ڕووداوه‌که. چه‌ته‌کانی ده‌ریا له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌که گرتووه به‌ر له‌وه‌ی تاقمه ئه‌مه‌ریکیـیه‌که کۆنتڕۆڵ بهدهسـتبهێنـنهوه.
ئه‌ندامانی تاقمه‌که ده‌ڵێن چوار چه‌ته‌ی ده‌ریایی هێشـتا کاپـتنی که‌شـتیـیه‌که‌یان به بارمته گلداوه‌ته‌وه.
کۆمپانیای گواسـتنه‌وه‌ی ده‌ریایی مێرسـک ده‌ڵێت مه‌به‌سـتی سه‌ره‌کیـیان گه‌ڕانه‌وه‌ی کاپـتنهکهیه به سه‌لامه‌تی.
جێی باسه ئه‌م که‌شـتیـیه شه‌شه‌مین که‌شـتیـیه که له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام یه‌که‌مین که‌شـتیـیه که له ئه‌مه‌ریکا تۆمار کرابێت و له لایه‌ن چه‌ته‌کانی دهریایـییهوه له که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریکا ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگیرێت.
چه‌ته‌کانی ده‌ریا که له بنکه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی که‌ناری سۆماڵه‌وه کارده‌که‌ن. له‌م دوایـیدا زیا له 10 کهشـتیـیان به تاقمهکانیانهوه به بارمته ده‌سـتگیرکردووه. | <urn:uuid:f984ee77-08e1-4df4-b935-876a887162be> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-09-voa2-89231402/954690.html | 2016-10-28T23:37:31Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476990033880.51/warc/CC-MAIN-20161020190033-00074-ip-10-142-188-19.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999204 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9992038607597351} |
پارله‌مانی میسر به زۆرینه‌ی ئیسلامی ده‌ستی به کۆبوونه‌وه کردۆته‌وه وه‌ک به‌رهه‌ڵستی له بڕیاری له‌شکر و دادگای باڵای وڵات.
سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی خواروی پارله‌مان کۆبووه، چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی له بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تیدا داوای دانیشتنه‌وه‌ی پارله‌مانی کرده‌وه.
مانگی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شکر پارله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵا گوتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان به دروستی به‌ڕێوه نه‌چوبوو.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خواروی پارله‌مان سه‌عد ئهلکهتاتنی گوتی یاسادانه‌ران کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ جێبه‌جیکردنی بڕیاره‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له کاربه‌ده‌ستانی میسر کرد پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه مایه‌ی له ڕێگا بهدهربردنی قۆناغی گواستنه‌وه وڵات. | <urn:uuid:0c74e1d2-e921-4905-86ba-d63a358529e0> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1381994.html | 2016-10-22T23:36:57Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719079.39/warc/CC-MAIN-20161020183839-00166-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999425 | Arab | 17 | {"ckb_Arab_score": 0.9994245767593384} |
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه چه‌ند شـار و شـارۆچکه‌یه‌کی عێراقی گرته‌وه له‌وانه به‌غدای پایته‌خت و شـاری که‌رکوک و موسڵ.
کوشنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌وه‌ی شـاری که‌رکوک بوو که خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژکراوی له به‌رده‌م باره‌گایه‌کی پارتی دیموکراتی کوردسـتان ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 12 که‌س کوژران و زیاتر 90 که‌سی دیکه برینداربوون.
پاشـان له شه‌قامی په‌روه‌رده‌ی کۆنی شـاره‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی دیکه به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی له‌گه‌ڵ 16 که‌سی دیکه و هه‌روه‌ها کوژرانی 3 که‌سیش.
له شـارۆچکه‌ی توزخورماتووی باشوری که‌رکوکیش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک باره‌گایه‌کی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 5 که‌س کوژراون و 35 که‌سی دیکه برینداربوون.
له به‌غدای پایته‌ختیش بۆمبێـکی چێنراو به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسدا له گه‌ڕه‌کی شه‌عب ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 5 پـۆلیس که یه‌کێـکیان ئه‌فسه‌ره.
له شـاری موسڵی باکوری وڵاته‌که له نزیـک ئۆفیسی پاسپـۆرتی شـاره‌که بۆمبێـکی چێنراو به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قیوه‌ته‌وه 2 سه‌رباز به سه‌ختی برینداربوون. | <urn:uuid:c09a4206-4ed3-480c-b656-411724423e5d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1584815.html | 2016-10-24T03:22:16Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719465.22/warc/CC-MAIN-20161020183839-00228-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996855 | Arab | 17 | {"ckb_Arab_score": 0.9968550205230713} |
تیمێـک له پشـکنه‌رانی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتووه‌ته ئێران له سه‌ردانێـکدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کان له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه‌وه.
شاندێـک له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی له ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتۆته تاران به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی پشـکنهری ناو‌کی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی Herman Nackaerts که گوتی کاری سه‌ره‌کی لێـکدانه‌وه‌ی شیانی قه‌واره‌ی له‌شـکری به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێراندایه.
ئه‌و گوتی تیمی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی ده‌یه‌وێت سه‌رئه‌نجامی کۆنکریتانه بـبینێت له وتووێژی دوو ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی، به‌ڵام هۆشـداری دا له‌وانه‌یه ده‌مێـک بخایه‌نێت بۆ به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوون.
پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یانه‌وێت ئێران ئه‌و دۆزینانهوهی له ڕاپـۆرتێـکی IAEA هاتووه ڕوون بکاته‌وه که ئاماژه به به‌ڵگه ده‌کات له کاری ئێران بۆ نه‌خشه‌دان بۆ چه‌کی ناو‌کی ئێران که وه‌ک ئێران ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌که هه‌ڵبه‌ستراوه. | <urn:uuid:093bb02b-39a6-484e-865f-a7e24534ada1> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-20feb12-139692823/980260.html | 2016-10-24T03:30:52Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719465.22/warc/CC-MAIN-20161020183839-00228-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99981 | Arab | 17 | {"ckb_Arab_score": 0.9998095631599426} |
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 5 ی مانگی ده، ڕێـكخراو و پارته كوردیـیه‌كان له سوریا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بزاڤكار و كۆمه‌ڵی مافی مرۆڤ دیسـان له دیمه‌شق خۆپـیشـاندانێـكیان
ڕێـكخست بۆ داواكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناسـنامه‌ی هاوڵاتی بۆ 300 هه‌زار كوردی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی سوریا به توندی به‌ره‌و ڕوویان بۆوه و ژماره‌یه‌كیشی لێ ده‌سـتگیر كردن.
هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی سه‌باره‌ت به‌و خۆپـیشـاندانه دوو گفتوگۆی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حه‌مید ده‌روێش، سـكرتێری گشتی پارتی پـێشـڕه‌وی دیموكراتی له سوریا و ئیبراهیم یوسف، ڕۆژنامه‌وان سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. | <urn:uuid:396d42e0-a6b9-4335-859b-98f88fbc5471> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-08-voa4-89179487/945233.html | 2016-10-25T05:02:54Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719908.93/warc/CC-MAIN-20161020183839-00290-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.912016 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9120161533355713, "sdh_Arab_score": 0.07374866306781769, "hac_Arab_score": 0.01293798629194498} |
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو 5 که‌س ده‌کوژرێن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له باکوری عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و 22 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شـاری موسڵی باکوری عێراق ڕوویاندا و له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میاندا هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری کرایه ئامانج و بووه مایه‌ی کوژرانی 3 سه‌رباز و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی سیڤیل.
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی دووه‌م هه‌ر له هه‌مان گه‌ڕه‌کدا بوو و پاش چه‌ند خوله‌کێـک له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م ڕوویدا، ئه‌ویش بووه هۆی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی چه‌ند که‌سێـکی دیکه.
هه‌رچه‌نده توندوتیژی له عێراقدا به به‌راورد به سـاڵانی 2006 و 2007 که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا میلیتانه‌کان ته‌قه و ته‌قینه‌وه به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوایـین زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدای پایته‌خت له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا که به هه‌مان شێوه بوون بوونه مایه‌ی کوژرانی 16 که‌س و برینداربوونی 40 که‌سی دیکه.
کۆمه‌ڵی میلیتانی سووننی ئه‌نسارولئیسلام ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کان ڕاگه‌یاند.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه دوو بۆمب له ماوه‌ی 20 خوله‌که‌دا به دوای یه‌کدا ته‌قیونه‌ته‌وه و پاشـان بۆمبی سێـیه‌م ئه‌مبوڵانسێـکی کردووه‌ته ئامانج که خه‌ڵـکی برینداری بۆ نه‌خۆشـخانه هه‌ڵگرتبوو.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی شـاری موسڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و شـاره ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:30 خوله‌كه. | <urn:uuid:47c2d7e2-324a-453e-9e12-1d87afb0e131> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/iraq-26oct11-132609088/976433.html | 2016-10-25T04:59:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719908.93/warc/CC-MAIN-20161020183839-00290-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999157 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9991568326950073} |
لە ٢٦ ئوکتۆبر ١٣ مین کۆنگرەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەست بە کارەکانی کرد و لە کۆتایی مانگی ئوکتۆبر کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
جەلیل ئازادی‌خوا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا کاری چڕ‌وپڕ و بەرفراواندا و کۆمەلێک باس و بابەتی گرنگ لە کۆنگرەکەداهاتنە بر باسکردن لە نیوانیان پەێڕەوی ناوخۆی کۆمەڵە، بەرنامەی سیاسی کۆمەڵە و گوزارشی سیاسی کۆمەڵە کە لە لایەن کاک عوموری ئێلخانیزادەوە پێشکەش کرا. کاک جەلیل هەر وەها دەڵێت ئەوەی ڕاستی بێت ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگرە زۆر بە ووردی شرۆڤەی بارودۆخی ئێستای کردبوو لە سەر ئاستی ناوچەکە ، لە سەر ئاستی جیهان و لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردستانیش بە گشتی. | <urn:uuid:71d4975f-678e-4db0-a7d0-327e09775d75> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1547212.html | 2016-10-21T00:37:07Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717959.91/warc/CC-MAIN-20161020183837-00193-ip-10-142-188-19.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.882002 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.8820018768310547, "sdh_Arab_score": 0.10154478996992111, "hac_Arab_score": 0.016410816460847855} |
مەهدی فەتاحی: میدیای کوردی پێشینەیەکی ئەوتۆێ نییە لەگەڵ قسەکردن لەسەر ئاێین
ئەوەی روونە میدیا رۆڵی گرنگی خۆێ هەیە لە ورووژاندن و تێشک خستنە سەر بابەت و رووداوەکانی رۆژ.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانە دانیشتووەکانی هەرێم بە مەبەستی حەج سەردانی عەرەبستانی سعودی دەکەن و بۆ ئەو کارەش لە رووێ داراییەوە تێچوونێکی هەیە، ئەمە
لە کاتێکدایە هاووڵاتیانی هەرێمەکە. لە هاووڵاتی سادە و ئاسایی و نەدارەوە بگرە تا پێشمەرگە، مامۆستا و کارمەند بە دەم جۆرەها گرفتەوە دەناڵێن. ئایا میدیاکان بە ئەرکی خۆیان هەستاوون لە ووشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە بارەی چوونیان بۆ حەج لەو بارودۆخەی کە هاووڵاتیانی هەرێمەکە تێدا دەژێن و لە جیاتی ئەو تێچوونەی حەج بەسەر هاووڵاتیە کەم دەست و نەدارەکان لە هەرێمی کوردستاندا دابەش بکەن، خۆ نیکوکاری بلیتێکە بۆ بەهەشت، وە وەکو دەووترێ " تا ماڵ وەستاوە مزگەوت حەرامە"
رۆژنامەوان مەهدی فەتاحی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کێشەکە لەوەدایە میدیای کوردی پێشینەیەکی ئەوتۆێ نییە لەگەڵ قسەکردن لەسەر ئاێین و لەسەر ئەو هەڵە گەورانەی بە ناو ئاێینەوە ئەکرێت، خۆێ لە خۆێدا ئەوەی کە ئێستا میدیای کوردی ناتوانی قسەی لەسەر بکات بۆ خۆێ هۆکارێکی سەرەکیە کە ئەم کێشەی درووستکردووە، ئەویش ئەوە ئەگەینێت ئەوانەی لە ناو میدیای کوردی‌دا کار دەکەن، یەک ووشیاری ئەوتۆیان نییە کە بوێرن قسە لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کە لایەنی کەم کێشە یا زیان بۆ کۆمەڵگا درووست نەکات، لایەنێکی تریشی نا ووشیاری کۆمەڵگایە".
کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت" ئێمە ئەبێ لەوە تێبگەین کە قسەکردن لەسەر هەر شتێک کە کێشە بۆ ژیانی مرۆڤ و مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ و ئازادیەکانی مرۆڤ درووست ئەکات رەوایە، قسەکردن لەسەر دیاردەی ئەو کەسانەی روو دەکەنە حەج بە ناوی ئەوەی فەرزێکی خوداوەند بەجێ دێنن بۆ خۆێ جێگەی پرسیارە، ئەم پرسیارە زۆر جار لەملا و ئەولا ئەکرێت بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆ نادرێتەوە، بە دیدی من کۆمەڵگای کوردی ئەبێ بیر لەوە بکاتەوە ئەوە گرێ نەدات بەوەی حکومەت چەنێک کەمتەرخەم بوە، حکومەت چەن هۆکارە بەو ئەزمۆنانەی کە درووست بوە، نەک هەرحکومەت بەلکو بەرپرسانی سیاسیش، ئەمجا لێرەدا میدیاکاران بەداخەوە من گلەییم هەیە، ناکرێ و نابێ قسە لەسەر ئەم دیاردە ناشیرینە نەکەن کە بە راستی پارەیەکی زۆر ئەبرێت بەناو جێ بە جێ کردنی فەرزی حەجەوە، لە هەمان کاتدا هەر یەکێک لەوانە ئەو پارەی هەڵ ئەگرێ ئەروا لەوێ سەرفی ئەکا و بەناو فەرزی حەجەوە بە چێ دێنێ، لە دراوسێ و کۆڵان و شارەکەیدا دەیان و سەدان هەژار هەیە، تۆ ئەگەر ویستت حەج کەیت دەستی هەژار و نەدار بگرە لە تەنێشتدا بە ئەندازەی سەدان حەج لای خوداوەند خەیری هەیە".
کاک مەهدی دەشڵێت " کێشەکە ئەوەیە کە ئاێین لە کۆمەڵگای ئیسلامی‌دا بە تاێبەت کۆمەڵگای کوردی لە باشوری کوردستان وەکو باوەر سەودای لەگەڵ ناکرێت، ئەوە بوە بە کەلتوور، بوە بە فەرهەنگ، هیچ مەلایەک جورئەتی ئەوە ناکات، ئەوان ئەو راستیە ئەزانن بەڵام ناتوانن لەگەڵ کۆمەڵگایەکەدا ئەو راستیانە بڵێن کە ووشیاری نییە، کە تێگەیشتنی نییە لەگەڵ ئەو ووتنەدا، لە باشوری کوردستان حکومەت ئەبێ بیری لەوە بکاتەوە کە وەرچەرخانێک بکات لە سیستمی پەروەردەدا، کە ئەمانە هەمووێ سەرچاوەی نەبوونی سیستمێکی پەروەردەی ووشیارە".
کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت" خەڵکانێک کە گوێ بیستی ئێمە ئەبن وە یاخود گوێ بیستی ئەو کەسانە ئەبن نەزەریان هەیە لەسەر ئاێینەکان بەو واتایە نییە ئێمە دژی ئاێین بین، من بۆ خۆم کێشەم لەگەڵ هیچ ئاێینێکدا نییە، و خۆم بە کەسێکی بێ ئاێین دەزانم بەڵام رێز لە هەموو ئاێینەکانیش دەگرم". | <urn:uuid:40d2634c-6fa2-48fb-919e-4f1e09090f9d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3516982.html | 2016-10-21T00:33:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717959.91/warc/CC-MAIN-20161020183837-00193-ip-10-142-188-19.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.717258 | Arab | 12 | {"ckb_Arab_score": 0.7172582745552063, "sdh_Arab_score": 0.19248048961162567, "hac_Arab_score": 0.09024079889059067} |
له‌شكری پاكستان ده‌ڵێ به‌لای كه‌م 7 كه‌س كوژراون له شه‌ڕێكی قورس دا نیوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌كداره خیڵهكیهكان كه گومان هه‌بووه له په‌نادانی ڕاكردوهكانی ئه‌لقاعیده و تاڵبان نزیك سنووری ئه‌فغانستان.
ده‌مڕاستێكی له‌شكری به په‌یامنێرانی له ئیسلام ئاباد ووتووه سێ له میلیشیاكان و چوار سه‌ربازی نیمه له‌شكری كوژراون و له‌وانه یه‌كێكی بێگانه له شه‌ردا مردووه.
ئه‌و ووتویه شه‌ڕكه له كاتێكدا ده‌ستی پێكردووه، هێزه‌كانی نیمه له‌شكری ده‌مه‌و چونه‌ته دبیهك نزیك شاری وانا له باشووری ناوچه‌ی خێڵه‌كی وه‌زیرستان.
له هه‌مان كات دا هێزه‌كانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامن له به‌ره‌و پێشه‌وه چوون له ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه له گه‌ڕان به دوای چه‌كداره‌كانی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان. | <urn:uuid:5d82519a-29fb-4fbe-9c8a-abce6d2fc3a6> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-16-2-1-89159697/942210.html | 2016-10-24T15:58:41Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719646.50/warc/CC-MAIN-20161020183839-00379-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.968418 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9684175848960876, "sdh_Arab_score": 0.027796002104878426} |
وڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه وه‌باڵی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێت هه‌وڵی كوده‌تای ئه‌م دوایـیه‌ی
ناو لوبنانی خسته ئه‌سـتۆی ئێرانه‌وه، داواشی له وڵاتانی هه‌رێمه‌كه كرد كه ده‌سـتێوه‌ردانی له كاروباری سیاسی لوبناندا نه‌كه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه به‌ڕێز سـعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه پـشـتیوانی ئێران بۆ توندوتیژی له لوبناندا ڕه‌نگه زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامیدا بگه‌یه‌نێت. ئێران و سوریا ناسراون به دابینكردنی پـشتیوانی بۆ كۆمه‌ڵی حزبوڵڵای شیعه.
ئه‌م گوتانه‌ی به‌ڕێز ئه‌لفه‌یسه‌ڵ له‌و ده‌مه‌دا دێته كایه‌وه كه سـوپای لوبنانی ڕایگه‌یاندبوو هێز به‌كارده‌هێنێت بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان میلیشـیاكانی لایه‌نگری حكومه‌ت و هێزه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن كه حزبوڵڵا ڕابهرایهتیـیان ده‌كات.
هه‌تا ئێسـتا سوپای لوبنان خۆی دوره‌په‌رێز له توندوتیژی ڕاگرتبوو ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌یرووت هه‌ڵـگیرسـا و پاشـان به شـوێنه‌كانی تری وڵات‌دا بڵاوبۆوه. ده‌رئه‌نجام به‌لای كه‌م 62 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی تریش برینداربوون. | <urn:uuid:09104561-e0c4-4f41-8dcc-4e41ac3053bb> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-05-13-voa4-89211057/950593.html | 2016-10-26T19:11:03Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720972.46/warc/CC-MAIN-20161020183840-00503-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.991095 | Arab | 7 | {"ckb_Arab_score": 0.9910953640937805} |
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن؛ ڕێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەروەهاش تورکیا و لێسەندنەوەی پەناپارێزی لە پەرلەمانتاران.
تەوەری یەکەم: ڕێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بۆ دواجار بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەیان مۆرکرد، وەک زۆرێک لە سەرکردەکانی هەردوو لایەن دەڵێن دەکرێت وەک سەرەتایەک بۆ ئارامکردنەوەی ڕەوشی قەیراناوی سیاسی هەرێمی کوردستان لێی بڕوانرێت و بێ لەوەش بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی سیاسی هەرێمدا.
مۆرکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە لایەنێکی جوداوەبووە لە یەکێتی لەوانەیە ببێتە مایەی کۆتاییهێنان بە زیاتر لە حەوت ساڵی ناکۆکی سیاسی نێوانیان و هەروەهاش ئەو بنبەستە سیاسییەی هەرێمی کوردستانی تیادایە.
ئەم ڕێککەوتنە هاوکاتە لەگەڵ ئەوپەڕی پەڕتەوازەیی و شپرزەیی ناوماڵی کورددا و هەروەهاش قەیرانێکی ئابووری و دارایی کە بەرۆکی هەرێمیان گرتووە و بوونەتە مایەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و خراپتربوونی باری بژێوی خەڵک.
پێشتر یەکێتی نیشتمانی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی هەبوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا و لە ماوەی ئەو ڕێککەوتنەدا زۆر جار دەگوترا ئەم ڕێککەوتنە ستراتیژیە یەکێتی کردۆتە پاشکۆی پارتی.
عه‌زیز ڕه‌ئوف
ئێستاش بەپێی ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەک هەر لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنەی گۆڕان و یەکێتیدا نییە بەڵکو بە مەترسیش بۆ تەبایی و یەکڕیزیی لە ناو ماڵی کورددا ناودێری دەکات.
لهڕاگهیهندراوهكهی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هاتووه "یه‌كێتی نیشتمانی به‌بێ هیچ جۆره ڕه‌چاوكردنێكی هاوپه‌یمانیی و ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و هاوبه‌شیی له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستاندا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌بێ هیچ جۆره گفتوگۆ و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پارتی، خۆی خسته ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا كه كێشه‌یه‌كی سیاسیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا دروست كردووه و، خۆی گه‌یانده لێواری بوونهبهشێكی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌ی ماوه‌ی ڕابردوو كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا هاوكاربوون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان."
لە بەشێکی تری ئەو ڕاگەیاندنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "له ڕێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌چاوی هه‌وڵێك ده‌كرێت بۆ فراوانكردنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان كه خزمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته چه‌قبه‌ستووه‌كان ناكات، به‌ڵكو به‌ره‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌كانی جارانمان ده‌باته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا رێگرتنه له یه‌كێتی نیشتمانی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی جیاواز له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و توندڕۆیی زیاتر ده‌چێت."
ئایا ئه‌م ڕێککه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کڕیزی ماڵی کورده؟
بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت ڕێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕه‌چاوی هه‌وڵێك ده‌كرێت بۆ فراوانكردنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان؟
ئایا ئه‌م سێ لایه‌نه (پارتی-گۆڕان- یه‌کێتی) ده‌توانن له پرۆسه‌ی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا یه‌ک ئه‌وه‌ی تریان فه‌رامۆش بکات؟
(عه‌زیز ڕه‌ئوف) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
تەوەری دووهەم: تورکیا و لێسەندنەوەی پەناپارێزی لە پەرلەمانتاران
لەسەر داوای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) فەرمانڕەوای تورکیا دانیشتنی پەرلەمان کرا بۆ لێسەندنەوەی پەناپارێزی لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکە و بە تایبەتیش لە ئەندامانی هەدەپە.
گەڕی یەکەمی دەنگدان کۆتایی پێهات و ناڕەزاییەکی زۆری هەدەپەی بە دوای خۆیدا هێنا و تەنانەت شەڕە دەستیش لە ناو پەرلەماندا ڕوویدا.
لە دانیشتنەکەی ڕۆژی سێشەممەدا وتووێژکردن لەسەر بەرنوسەکە بە 348 دەنگی ئەرێ لە بەرامبەر 155 دەنگی نەرێدا پەسەندکرا.
دکتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب
پەسەندکردنی کۆتایی ئەم دەستکاریکردنەی دەستوری وڵاتەکە پێویستی بە 367 دەنگ هەیە لە سەرجەم دەنگەکانی پەرلەمانە 550 کورسییەکەی تورکیا و ئەگەریش نەتوانرا ئەو ژمارەی دەنگە بە دەست بێنێت ئەوا پێویستە ئەم دەستکاریکردنانە بخرێتە ڕیفراندۆمەوە، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەو دەسەڵاتەی هەیە کە جارێکی تر بەرنوسەکە بنێرێتەوە بۆ پەرلەمان تا دەنگدانێکی تری لەسەر بکرێت.
هەتا ئێستا ئەوەی زانراوە 51 ئەندامی جەهەپە و 50 ئەندامی هەدەپە و 27 ئەندامی ئاکەپە و 9 ئەندامی مەهەپە و یەک ئەندامی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەیان لەسەرە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باسدەکەن زیاتر لە 650 داوای یاسایی لەسەر پەرلەمانتارانی تورکیا هەیە و لەو ژمارەیە نزیکەی 405 داوای یاساییان لەسەر ئەندامانی هەدەپەن.
هەندێک لەو ئەندام پەرلەمانانەی پشتیوانی لەم بەرنوسە مشت‌ومڕ لەسەرە دەکەن دەڵێن ناکرێت ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەی پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات لەناو پەرلەماندا خۆی بشارێتەوە.
جەهەپە و مەهەپە پشتیوانی لەم بەرنوسە دەکەن، وەک شیکەرەوە دەڵێن مەبەستیانە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەنگی نەتەوەپەرستەکانی تورک بەدەست بێنن.
بۆ زۆرێک لە ئەندامانی کوردیش لە پەرلەماندا وەک ئاماژەیان پێکردووە ئەگەر بێتوو ئەم بەرنوسە پەسەند بکرێت و هەدەپە لە پەرلەمان و لە پرۆسەی سیاسی دوور بخرێتەوە ئەوا هەنگاوی داهاتوو دوورخستنەوەی جەهەپە و مەهەپەیە.
لە نامەیەکی کراوەدا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا هەدەپە ئەم هەنگاوەی ئاکەپە بە نادەستوری وێنا دەکات.
لەو نامەیەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە نوسیویە، لێسەندنەوەی پەناپارێزی لە پەرلەمانتاران یانی دەستگرتن بەسەر ئەم دامەزراوە یاساییەی تورکیادا لە لایەن ئاکەپەوە.
بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌خوازێت په‌ناپارێزی له په‌رله‌مانتاران بسه‌نێته‌وه؟
ئایا لە ڕیفراندۆمدا ئەم بەرنوسە ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟
مه‌به‌سته سیاسییه‌کانی پشت ئه‌و داوایه‌ی ئاکه‌په چین؟
(دکتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب) پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
تەواوی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا: | <urn:uuid:0d6e8c14-efba-41ae-aea1-51600ecc9a49> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3337391.html | 2016-10-23T03:09:43Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719139.8/warc/CC-MAIN-20161020183839-00196-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.895079 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.8950785398483276, "sdh_Arab_score": 0.08616603910923004, "hac_Arab_score": 0.018689697608351707} |
ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه و هه‌لیكۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌كانی توركیا هێرشـیان كردۆته سه‌ر
شوێنه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق، هاوكاتی ده‌ستپـێـكردنی هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و پـشـێویـیانهی له‌سه‌ر بنكه‌كانی جودایـیخوازان له ناوچه‌كه‌دا هاتۆته كایه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ناتۆلیای ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاپـۆرتی داوه و تیایدا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنێـكیان بۆردومان كردووه كه له میانه‌ی سووسهكردنیاندا به‌دیـیان كردوون و گومانیان لێـیان هه‌بووه هی سه‌رهه‌ڵـداوان بووبێت.
توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـكری له ناو خاكی عێراقدا ده‌كات له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێـكارانی كوردستان یان په‌كه‌كه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا هێرشه‌كانی خۆیان له ناو توركیادا زیادكردووه.
له ئه‌نكه‌ره وه‌زیری به‌رگری عێراق و ئه‌ندامانی تری شـاند‌ی عێراقی وتووێـژیان له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی توركیادا كردووه له‌سه‌ر پهرهسـهندنهكانی ئه‌م دوایـیه‌ی ناوچه هاوبه‌شه‌كانی سـنووری نێوانیان.
ده‌مڕاستێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجامه به‌رایـیه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه پـۆزێتیڤن.
جه‌میل چیچـك جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا گوتوویه‌تی ئه‌نكه‌ره لیستێـكی ناوی ڕێبه‌رانی په‌كه‌كه‌ی داوه به كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی، وه داواشكراوه كه ده‌بێت بدرێن به‌ده‌سـته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی شـانده‌ی عێراقی پـێشـنیازێـكیان خستۆته به‌ر ده‌ست كه به دڵی توركیا نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـنیازه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ جێبه‌جێـكردن، وه ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه توركیا چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی به په‌له و تۆكمه‌ی عێراقیـیه‌كان ده‌كات. | <urn:uuid:b85453c2-c9a2-47e5-a7dc-ad301171fd58> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-26-voa8-89200677/948801.html | 2016-10-25T08:30:53Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720000.45/warc/CC-MAIN-20161020183840-00320-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.956731 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9567310214042664, "sdh_Arab_score": 0.038993895053863525} |
مانگی ڕابردوو شه‌ش وه‌زیری حكومه‌تی عێراق كه سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در بوون ده‌ستیان له‌كار كێشـایه‌وه، وه سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیش به‌ڵێن دا به‌وه‌ی كه‌سـانی شـارزا له شوێنیان ده‌ستنیشـان بكات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 24 ی مانگی پـێـنج نوری ئه‌لمالكی ناوی شه‌ش كه‌سی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق تا ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی له په‌رله‌مانی عێراق سـازداوه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه. | <urn:uuid:ff7b3022-51f3-4557-abc7-be87de31095e> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-25-voa2-89193457/948020.html | 2016-10-21T00:32:40Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717959.91/warc/CC-MAIN-20161020183837-00073-ip-10-142-188-19.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.983007 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9830071926116943, "sdh_Arab_score": 0.013650838285684586} |
وا بۆ نزیکه‌ی ساڵێک ده‌چێت خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی سوریا به‌رده‌وامه و له‌م ماوه‌یه‌شدا فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌سه‌ر سوریا زیادیان کردووه، به‌ڵام هێشتاش حکومه‌تی سوریا له جێی خۆیه‌تی.
نوسه‌ر ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا له‌وبڕوایه‌دایه زۆر سه‌خته ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بتوانێت ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه تێبپه‌ڕێنێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریاوه.
به‌ڕێز کایا ده‌شڵێت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ڕوسیا و چین هه‌یانه به‌رامبه‌ر دۆسێی سوریا وه‌ک پشتیوانی نییه بۆ دیمه‌شق هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لێی بڕوانریت به‌تایبه‌تی که دوو جه‌مسه‌ری له ڕه‌وشی سیاسی جیهانیدا نه‌ماوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:46 خوله‌که. | <urn:uuid:6e1f248a-e5da-4446-94af-f3e3138b4143> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/jalil-kaya-feb19-139633853/980234.html | 2016-10-23T14:24:40Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719273.38/warc/CC-MAIN-20161020183839-00197-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999314 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9993141889572144} |
هۆڵه‌ندا ده‌ستیکردووه به لێکۆڵینه‌وه‌کردن له مه‌سه‌له‌ی هاککردنی کۆمپانیایه‌کی ئینته‌رنێتی وڵاته‌که‌ی که زانیاریـیه نهێنیـیه‌کانی دزراون و به‌کارهێنراون بۆ سیخوڕایه‌تیکردن به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار که‌سی ئێرانی که تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنن.
پیت هێن دۆننهر وه‌زیری کاروباری ناوخۆی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه یان دیاریکردنی ئه‌وه‌یه کێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ئاسایشیانه‌ی دزیوه و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا خودی کۆمپانیاکه به‌رپرس بکرێت له‌و ڕووداوه یان نا. | <urn:uuid:ed98b094-2001-422f-88fe-19707dd5479b> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/dutch-iran-6sep11-129327328/974255.html | 2016-10-23T03:04:42Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719139.8/warc/CC-MAIN-20161020183839-00032-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99918 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9991798400878906} |
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان کوشـتووه له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵێـکی بچوکی چاودێران گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌که بۆ چاودێریکردنی ئه‌و ئاگربه‌سـته ناجێـگیره.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له خاڵێـکی پشـکنینی شـاری ئیدلیب ته‌قه‌یان له پاسێـک کردووه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی دهنگوباسی سـانای سه‌ر به حکومه‌تی سوریاش ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له پارێزگای ئیدلیب شـکستیان هێناوه به هه‌وڵی دزه‌کردنی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له تورکیاوه و تێرۆرسـتێـکیان کوشـتووه. ڕوون نیـیه ئایه ئه‌م ڕووداوه‌ی ئاژانسی سانا باسی ده‌کات هه‌مان ئه‌و ڕووداوه‌یه که کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا باسی لێـکردووه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش 2 که‌سیان له ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت کوشـتووه و منداڵێـکیش که به سه‌ختی له دێر ئه‌زور بریندارکرابوو گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ 4 چاودێری دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته دیمه‌شق و ده‌چنه پاڵ ئه‌و 11 چاودێره‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیان به‌کارکردووه. | <urn:uuid:2e3fabbf-b2fd-40ce-bcf4-b1814c8ecaee> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/syria-25apr12-148870255/1248004.html | 2016-10-26T09:25:06Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720845.92/warc/CC-MAIN-20161020183840-00218-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99585 | Arab | 16 | {"ckb_Arab_score": 0.9958503842353821} |
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 8 که‌سیان کوشـتووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به پـلانێـک قایل بوو بۆ کۆتاییهێنان به توندوتیژی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا هاوڵاتیانیان له شـاری حومس کردووه‌ته ئامانج. ژماره‌یه‌ک که‌س له ئاکامی تۆپـبارانی هێزه‌کان له گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر کوژراون. ئه‌و ئاماره‌ی سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه هێشـتا له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی DPA ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌ره‌به‌یانه‌وه له شـاری حومس و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌سـتیان به ڕێپـێوانکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دوێنێ چوارشه‌ممه له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره ڕاگه‌یه‌ندرا که‌وا حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له سوریا قایلبووه.
له پـلانه‌که‌دا هاتووه که ده‌بێت حکومه‌تی سوریا هه‌موو هێزه ئاسایشیـیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بکێشێته‌وه و ئه‌و که‌سـانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا ده‌سـتگیرکراون ئازادبکرێن که به ده‌یان هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن. پاشـان له قاهیره وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا بکات.
به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا زوو پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب جێبه‌جێ ناکرێت.
یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن که له فهڕهنسـایه (بورهان غهیلون) ئه‌مڕۆ گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه سوریا ڕێز له به‌نده‌کانی پـلانه‌که ناگرێت. ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ته‌نها له ترسی گۆشه‌گیرکردنی له لایه‌ن عه‌ره‌ب و کۆمه‌ڵی نێونهتهوهیییهوه پـلانه‌که‌ی قبوڵ کردووه. | <urn:uuid:4f2a8071-49a0-477e-8f6e-188fd1836174> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/syria-3nov11-133158588/976722.html | 2016-10-26T09:12:43Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720845.92/warc/CC-MAIN-20161020183840-00218-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998156 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.998155951499939} |
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدا نییه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاران ویستیشی ببێته خاوه‌نی ئه‌و جۆره چه‌کانه هیچ وڵاتێک ناتوانێت ڕێی لێبگرێت.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی که له سیسته‌می سیاسی ئێران‌دا خاوه‌نی دوا بڕیاره له کاروباره‌کانی وڵات‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتوویه‌تی ئێران پشتیوانی له نه‌هێشتنی چه‌کی ناو‌کی ده‌کات.
له‌و په‌یامه‌یدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاوبۆته‌وه ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت "بڕوامان وایه که ده‌بێت چه‌کی ناو‌کی نه‌هێڵدرێت و ئێرانیش چه‌کی ناو‌کی ناوێت"
له درێژه‌ی ئه‌و په‌یامه‌یدا ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر وڵاته‌که‌ی بخوازێت ئه‌و جۆره چه‌کانه‌ی بوێت ئه‌وا هیچ وڵاتێک ناتوانێت ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا.
کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌ڵێن هه‌ر فه‌توایه‌ک له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئیه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌بێت له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا جێبه‌جێبکرێت.
رۆژئاوا گومانی وه‌هایه ئێران له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناییه‌کانی چه‌کی ناوکیدایه له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رنامه‌ی سیڤیلی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا. تاران به‌رده‌وام ئه‌و گوناهبارکردنه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و پیدادهگرێت له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه. | <urn:uuid:12a2cdea-ec50-47ad-b249-26525c4339af> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1605024.html | 2016-10-21T09:07:47Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718034.77/warc/CC-MAIN-20161020183838-00066-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999566 | Arab | 11 | {"ckb_Arab_score": 0.9995655417442322} |
له تاران ده‌نگی جیاواز ده‌بیسترێن سه‌باره‌ت به کرانه‌وه‌ی دیپلۆماسی ئێران و بواری په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا.
له نێو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراند هه‌ن که پشتیوانی له‌و سیاسه‌تانه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران ده‌که‌ن بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاواییدا و ئاستی پشتیوانیهکانیش گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بگوترێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستادا پێویستن.
له به‌رامبه‌ریشدا ڕێبه‌رانی تری ئێرانیش هه‌ن که تا سه‌ر ئێسقان دژی ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ن و به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له وڵاتی سویدا ده‌ڵێت ڕژێمی ئێرانی له قه‌یرانێکی سه‌ختدایه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه و ده‌یانه‌وێت به یاری کردن به بواری دیپلۆماسی خۆیان له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بکه‌ن و ده‌شڵێت هێج کامێکیان ڕاست ناکه‌ن.
دکتۆر حوسه‌ین خه‌لیقی ده‌شڵێت له ئێران‌دا دوو به‌ره نییه و حه‌سه‌ن ڕۆحانی و ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی هه‌ردوکیان یه‌ک بیریان هه‌یه و هه‌ردوکیشیان ئامانجیان ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه و ده‌شڵیت ئه‌گه‌ریش ناکۆکیه‌ک له‌نێوان خۆیاندا نیشان بده‌ن ئه‌وه بۆ فریودانی خه‌ڵکه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر حوسه‌ین خه‌لیقی سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له وڵاتی سوید کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: | <urn:uuid:1fd665c2-76d7-42a8-83c5-2e2cf8d8e3d8> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1763827.html | 2016-10-22T13:31:05Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718987.23/warc/CC-MAIN-20161020183838-00128-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999383 | Arab | 12 | {"ckb_Arab_score": 0.9993829131126404} |
نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌رباز له هێزەكانی ما‌رینزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئاسایشی عێراقی له پێناو دەستگیر كردنی یاخیبوان و دۆزینهوەیان هێرشیان كردۆته سه‌ر شارۆچكه‌ی جه‌به‌له له باشوری به‌غدا و له ئه‌نجامدا 32 یاخیبوی گومانلێكراویان دەستگیر كردووە.
كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراویش له شارۆچكه‌ی میقدادیه‌ی باكوری به‌غدا مه‌لایه‌كی موسوڵمانی سوننیان كوشتووە. ئه‌مه‌ش هه‌ر له ڕۆژێك پاش ئه‌وەی مه‌لایه‌كی تری موسوڵمانی سوننه له شاری موسڵ كوژرا. هه‌ر دوو مه‌لای ئاینی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌لا موسوڵمانه‌كان بوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌نجام نه‌دان و قه‌دەغه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دابوو.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن بۆمبێك له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وەیی به‌غدا دۆزراوەته‌وە و توانراوە لا ببرێت بێ ئه‌وەی زیان به هیچ كه‌سێك بگات.
سه‌بارەت به‌م ڕووداوانه و بارودۆخی ئێستای عێراق، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. | <urn:uuid:ffb88f20-6e81-4c7c-9298-73b2c15b4d9c> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-11-23-4-1-89159757/942221.html | 2016-10-23T17:59:56Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719397.0/warc/CC-MAIN-20161020183839-00190-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.965562 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9655616283416748, "sdh_Arab_score": 0.027049953117966652} |
هێڕشبه‌ران له عێراق، فه‌رمانداری شاری موسڵ ئوسامه یوسف و دوو پاسه‌وانی تایبه‌تیان كوشتووە له كاتێدا كه كاروانه‌كه‌یان به‌رەو به‌غدا به‌ڕێوە چووە.
له لایه‌كی ترەوە، ماڵپه‌رێكی كۆمه‌ڵه ئیسلامیه توندڕەوەكان به ناوی زەرقاویهوە په‌یامێكیان بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا ههڕەشه له ژیانی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق دەكه‌ن.
هه‌روەها له په‌یامه‌كه‌شدا گوتویانه به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌للاوی پێشتر له هێرشێكی به مووشه‌ك به مه‌به‌ستی كوشتنی ڕزگاری بووە، به‌ڵام له داهاتوودا به‌و شێوەیه به‌ختی نابێت. | <urn:uuid:0f771aa4-a1c0-4ee7-9f30-b9090aadb22b> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-07-14-4-1-89164992/942953.html | 2016-10-22T03:38:36Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718423.65/warc/CC-MAIN-20161020183838-00007-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.958481 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9584811329841614, "sdh_Arab_score": 0.0388079471886158} |
ڕێبه‌رێكی كورده‌كان بۆ چوونی كورده‌كان ده‌خاته ڕوو سه‌باره‌ت به شاری كه‌ركوكی باكووری عێراق و گوتوشیه‌تی ده‌بێت دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م شاره له ڕیفراندۆمێكدا بێت له‌لایه‌ن دانیشتیوانی شاره‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح كه یه‌كێكه له گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركیادا داوه. وهگوتویهتی له‌و بڕوایه‌دایه ده‌بێت كه‌ركوك به‌شێك بێت له‌و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیه‌ی ڕێبه‌رانی كورد پێشنیازیان كردووه و گوتوشیه‌تی بڕیاره‌كه لای خۆی نییه ئه‌وه‌نده‌ی لای دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌یه.
توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان دژی ئه‌م پلانی ئۆتۆنۆمی كورده‌كانن كه چه‌ند به‌شێك له سێ پارێزگای تریش ده‌گرێته‌وه. به هۆی ئه‌و توند و تیژیه نهژادیانهی له‌م مانگه‌دا له شاری كه‌ركوك ڕوویاندا به‌لانی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون.
شایانی بیرخستنه‌وه‌یه كورده‌كان به ماوه‌یه‌كی كه‌م له پاش شه‌ڕی كه‌نداوی ساڵی 1991 ه‌وه كۆنترۆڵی هه‌ندێ به‌شی باكووری عێراقیان كردووه و به هۆی ئه‌و هه‌رێمی بێفڕینهی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌پێندرابوو له هێزی سه‌ربازیه‌كانی سه‌دام حسین ده‌پارێزران.
ڕێبه‌رانی كورد ده‌ڵێن به‌ر له ساڵانی هه‌شتاكان و ده‌ستپێكرنی حكومه‌تی ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی عێراق بۆ نیشته‌جێ كردنی عه‌ره‌ب به‌و مه‌به‌سته‌ی سیمای نه‌ژادی ناوچه‌كه بگۆڕن، شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوردنشین بووه. | <urn:uuid:37e43b5f-81b2-478b-ad65-365cfad12455> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-01-14-4-1-89164027/942798.html | 2016-10-25T12:02:25Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720062.52/warc/CC-MAIN-20161020183840-00193-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.986394 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9863939881324768, "sdh_Arab_score": 0.012320907786488533} |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌ردانێکی له ناکاو ده‌گاته عێراق و له‌وێش فشاری خستۆته سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر تا ڕێگه له ئێران بگرێت له‌وه‌ی عێراق به‌کاربهێنێت بۆ پشتیوانکردنی ڕژێمه‌که‌ی سوریا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا جان کیری و نوری ئه‌لمالیکی وتووێژێکی زۆر گه‌رم و گوڕیان هه‌بووه له‌سه‌ر پشتیوانیه‌کانی ئێران بۆ سوریا که له ده‌مێکدایه ئه‌مریکا و وڵاتانی تریش که پاڵپشتی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریان کارده‌که‌ن تا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات لابده‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆکه ئێرانیانه‌ی به‌ئاسمانی عێراقدا ده‌چن بۆ سوریا ته‌نها کۆمه‌کی مرۆڤانه‌یان پێیه.
جان کیری ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی گوتووه ئه‌مریکاییه‌کان له‌وانه ئه‌ندامانی کۆنگرێس به وردی چاویان له‌وه‌یه عێراق چی ده‌کات و تاووتوێی ئه‌وه ده‌که‌ن چۆن هاوبه‌شێک له هه‌وڵه‌کاندا بۆ دیموکراسی و هاوبه‌شێک که ئه‌مریکاییه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌رکێکی زۆریان بۆ کێشاوه وه‌ک یارمه‌تیدانی، ئێستا کارێکی وه‌ها ده‌کات که گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌کان زۆر زۆر سه‌خت بکات.
ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌غدا زۆر گرنگه و له کاتێکیشدایه که به‌غدا به کۆمه‌ڵێک له قه‌یراندا ڕه‌ت ده‌بێت.
خانم تاڵه‌بانی ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌مریکا جه‌ن جارێک حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراقی ئاگادارکردۆته‌وه له‌و ئاسانکاریانه‌ی به‌غدا بۆ ئێرانی ده‌کات و ده‌شڵێت واسنتۆن توند ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدادا تا ڕێ له هه‌موو پشتیوانیه‌کی ڕژێمه‌که‌ی سوریا بگرێت که له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌کرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئاڵا تاڵه‌بانی که ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقیشه ده‌ڵێت ئه‌مریکا ئێستاش ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی هه‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ر هیچیش نه‌بێت له نزیککردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: | <urn:uuid:d1d9551c-63b2-4ea1-b5a8-10d42ca54b95> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1627762.html | 2016-10-27T16:50:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721355.10/warc/CC-MAIN-20161020183841-00317-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998578 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9985778331756592} |
قسەکانی نادیە موراد کە ژنێکی گەنجی ئیزیدیـیە لە ژووری گوێراگرتنی سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا، لە نێوانی کڕ و کپ و بێدەنگییدا دەنگی دەدایەوە و ئەندامانی کۆنگریس بە واقی و سەرسوڕمانیەوە گویان لێ دەگرت.
نادیە مووراد بە بێ دوو دڵی بە ئامادە بوانی سینات‌دا ووت چۆن لە مانگی 8 ساڵی 2014 شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامی هێڕشیان کردە سەر شەنگاڵ و داێکی و 6 لە باراکانی لە تاکە رۆژێکداکوشتن، وە کۆتای‌یان بەو ژیانەی هێنا کە لە رابوردوودا دەیزانی. ئەو تەنها تەمەنی 19 ساڵ بوو.
نادیە کە لە رێگای وەڕگێرەوە دووا ووتی من دەست درێژێم لێ کرا ، فرۆشرام و پێیشیلیم لێ‌کرا، بەڵام من خۆشبەخت بووم کە رزگارم بوو، هەر وەها کچانێک هەبوون کە تەمەنیان تەنها 9 ساڵ بوو دەست درێژیان کرایە سەر.
نادیە باس لەوەی کرد کە چۆن یەکمین جار دەیویست را بکات، بەڵام گیرا و لەبەرامبەردا بە گەلە کۆمەکی دەست درێژیان کردە سەر و پاشان لە کۆتاییدا چۆن بە یارمەتی خانەوادەیەک لە موسڵ دەربازی بوو.
نادیە دەڵێت من ئازاد بوو بەڵام چێژی ئازادی نابینم لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی ئەم تاوانەیان ئەنجام دا هێشتا بە سزیان نەگەیشتوون. | <urn:uuid:22112ca1-06d6-4dbe-af09-e67e06a643cd> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3386901.html | 2016-10-27T16:48:07Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721355.10/warc/CC-MAIN-20161020183841-00317-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.919375 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.9193745851516724, "sdh_Arab_score": 0.06022464856505394, "hac_Arab_score": 0.020391926169395447} |
سه‌رۆک براک ئۆباما ستایشی ریچارد هۆڵبروکی کردووه و به دپلۆماتێکی دێرینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ناودێر ده‌کات، ئه‌وه‌ی دوێنێ به هۆی روودانی ئاکامی خراپی نه‌شته‌رگه‌ری دڵیدا گیانی سپارد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ناوبراوی به که‌سێکی مه‌زنی دپلۆماسی ئه‌مه‌ریکای له قه‌ڵم ده‌دات و ده‌ڵێت، به‌رێز هۆڵبروک رۆلی له‌و پـێشڕهویانهی له ئه‌فغانستان وپاکستاندا کرابوون هه‌بووه.
له به‌یانـنامه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما "ریچارد هۆڵبروک"ی کۆچکردوو به که‌ڵه پیاوێکی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێناسه ده‌کات ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌مه‌ریکای به هێزتر و سه‌لامه‌تر و هه‌روه‌ها به‌رێزتر کردووه.
له راگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێز ریچارد له یادماندا ده‌مێنێته‌وه بۆ کاری دپلۆماسی ماندوونه‌ناسی و خۆشه‌ویستی بۆ وڵات و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی له پـێناو ئاشتیدا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ خانم "کاثی" هاوسه‌ری ریچارد هۆڵبروکدا دواوه و گوزارشتی له سوپاس و پێزانینی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کاری‌دا پێشکه‌ش به وڵاتی کردبوو. | <urn:uuid:db069cfe-a54a-4d4b-ab9d-20272192798d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/obama-holbrooke-14dec10-111847364/963901.html | 2016-10-23T18:00:52Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719397.0/warc/CC-MAIN-20161020183839-00063-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997359 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9973591566085815} |
گروپی تێرۆرسـتی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نیشـانی ده‌دات که چۆن فڕۆکه‌وانه به دیلگیراوه ئوردونیـیهکه مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ ده‌ستووتێنن.
حکومه‌تی ئوردون هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و به‌ڵێنی دا کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی له به‌رامبه‌ریدا هه‌بێت.
براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کوشتنه‌که‌ی به توندی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی دیکه بۆ ئاسـتی دڕه‌نده‌یه‌تی ئه‌م گرووپه، گوتیشی هاوپه‌یمانێتی دژه داعش به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵه‌کانی دوو هێنده لێده‌کات له دژی ئه‌م گرووپه له عێراق و سوریا.
جێی ئاماژه‌یه مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه له 24 ی مانگی دوازده‌وه به دیلی گیراوه کاتێـک له هێرشێـکی ئاسـمانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر شوێنێـکی داعش له نزیک شـاری ڕه‌ققه فڕۆکه‌که‌ی که‌وته خوارێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن و که‌سوکاری فڕۆکه‌وانه‌که هه‌وڵێـکی زۆریان دا بۆ ئازادکردنی، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێـکی نه‌بوو. | <urn:uuid:ebc6c6aa-b09b-4841-bda7-366c44b6c6c2> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2626274.html | 2016-10-26T23:07:56Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721008.78/warc/CC-MAIN-20161020183841-00249-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998973 | Arab | 12 | {"ckb_Arab_score": 0.9989731311798096} |
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌نقه‌ره باڵوێزی خۆی له که‌نه‌دا بانگکردۆتهوه پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان باسـیان له‌وه کردووه چه‌ند وه‌زیرێـکی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌شـداریـیان له کۆنفرانسـێـکدا کردووه که کوژرانی ئهرمهنیـیهکانی سه‌رده‌می عوسـمانیـیهکانی به جینوسـاید ناسـاندووه.
سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی تورکیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا باڵوێز ڕافه‌ت ئاگۆنای بۆ مشـتومڕکردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره، وه نه‌یانگووتووه که‌ی بۆ که‌نه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شـایانی باسه ئه‌مه دووه‌م جاره تورکیا له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی جینۆسـاید باڵوێزی خۆی له که‌نه‌دا بانگ ده‌کاته‌وه.
ئه‌رمینیا ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی ده‌رحه‌قی که‌مینه‌ی ئه‌رمه‌نیـیه‌کان له تورکیا له سـاڵی 1915 دا کرا به جینوسـاید داده‌نێت. تورکیاش ڕای جیاوازی له‌سه‌ر ژماره‌ی کوژراوه‌کان هه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌وه له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا ڕوویداوه.
په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به فه‌رمی له سـاڵی 2004 دا ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی به جینۆسـاید ناسـاند. | <urn:uuid:ba35c699-3fed-460d-95fa-39efff6d474f> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-22-voa8-89237877/956014.html | 2016-10-26T23:09:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721008.78/warc/CC-MAIN-20161020183841-00249-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999456 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9994562268257141} |
سیناتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه به تێـکڕای ده‌نگ قایل بوو له‌سه‌ر هه‌نگاونان له به‌رنووسی ڕیفۆرمی سیسـتمی ڕێ‌وشـوێنی دارایی پاش ئه‌وه‌ی کۆماریـیه‌کان تاکتیکی له بنبهسـتدانی خۆیان ڕاگرت.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسه ده‌سـتپـێـبکات. چه‌ند ڕۆژێـک بوو کۆماریـیه‌کان ڕێـگر بوون له وتووێژکردن له‌سه‌ری.
گه‌وره کۆماری له کۆمیته‌ی کاروباری بانکدا له سینات ڕیچارد شێڵبی گوتوویه‌تی متمانه‌ی دراوه‌تێ که دیموکراته‌کان ده‌سـتکاریکردنی کۆماریـیه‌کان به هێند وه‌رده‌گرن له ده‌می وتووێژه‌کاندا، له‌وانه کۆتایی هێنان به ده‌ربازکردنی بانکه‌کان له قه‌یرانی دارایی. | <urn:uuid:ba090f10-7e53-4690-b84d-1dc71cfa6ee5> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/us-financial-overhaul-29apr10-92408554/957870.html | 2016-10-26T23:11:37Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721008.78/warc/CC-MAIN-20161020183841-00249-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997781 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9977805614471436} |
1/مرداد/1384
هه‌ورامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دێرین وههرهکۆنی ژیاری مرۆڤی سه‌ره‌تایی به‌پێی هێندێ هێماوبهجێ ماوی سه‌رده‌مانی پێش مێژوو ده‌بێ لانی که‌م یه‌کێک له‌وسه‌رچاوه هه‌ره پڕبایخ ودهوڵهمهندانه بێ که‌ئه‌گه‌ر بێت‌و توێژینه‌وه‌ی دێرینه‌ناسی به‌هه‌موو لقه‌کانیه‌وه له‌سه‌ر بکرێ،زۆر بابه‌تی تازه به‌کتێب خانه‌ی مرۆڤ ناسی زیاد ده‌کا.
سه‌ره‌ڕای ئاڵوگۆڕ و ده‌س به‌ده‌س بوون و کارتێکه‌ری که‌م وزۆری گروپ و تاقمی له‌لاوه هاتوو (مه‌هاجر)به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ،هێشتا هه‌ندێ داب ونه‌ریت و که‌له‌پوور و ئاسه‌واری سینگ به‌سینگ(ئه‌ده‌ب و مێژووی زاره‌کی)و ناوی شوێن لێره‌وله‌وێ هه‌یه که ئه‌گه‌ر زیاتر به‌بنج و بناوانی دابچین،له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌رێکی باشن کهچراخانی کهلێنوقوژبنی ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کانی ژیانی ویه‌رده‌مان ده‌که‌ن . بۆ وێنه ناوی هێما(خواله)یا سه‌مبۆلی ئه‌وتۆ هه‌یه که وه‌ک عه‌لامه‌تی پرسیار له به‌رانبه‌رمان دا بۆ وه‌ڵام خۆیان قیت ڕاگرتوه .
له‌وانه میردۆک( شاخی شاهۆ لای سه‌رووی پاوه)،سه‌ریاس(سوریاس)نێوی گوندێک له نزیک پاوه، شمشی(به‌رزاییه‌ک له نێوان شاره‌دێ نودشه و دزاوه‌ر)،بڵ(کانیاوی پڕخرۆش له خوارووی ئاوایی هه‌جیج)،شێخۆ یا شێخ ناڵی(ناوی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ره‌کۆن-پاوه و ئاهه‌نگێکی هه‌ورامی)،کاشتۆ یا کاشتهروئاکاشی و ئه‌کاشه(ناوی گوند و که‌سایه‌تی ئایینی له بێڵه‌وار)،کهریسان-کرسان (به‌رزایی و کانیاوێک له شاخی شاهۆ)،شێڵماو(ئاوهه‌ڵدێرێک له شاخی ئاته‌ژگا(ئاورگه‌ی فروزانی سه‌رده‌می زه‌رده‌شت ئایینان)، مۆل و ئه‌شان(به‌رزایی نێوان سێ مله و زاوڵی شاهۆ)،ئیمیر یا وێ میری یا ئیمیریا(له بناری شاهۆ و سه‌یرانگای پاوه)ناوس یابابهتاوس(له خوارووی تهويڵه). هه‌ریه‌ک له ئاسهوارهبه جێ ماوه مێژووییه‌کاندا وه‌ک هێمای ڕووناکی،به‌ره‌که‌ت،هێزوتوانا به‌خشین به مرۆڤی سه‌رده‌مه خۆی گرینگی زیاتری به‌ناخ دا چوون و پشکنینی پێویست ده‌کات
پڕۆفسۆرێکی ئاڵمانی به‌ناوی Lawl Ludwin له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه دایه که جێگرتوو بوونی ئه‌م خواله ناسراوانه له‌سه‌ر لوتکه و به‌رزاییه‌کان،جۆره ڕه‌مزێک بۆ خۆڕاگری و متمانه به‌خشین به وره‌ی خه‌ڵک و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و خۆف له به‌رانبه‌ر سروشتی دڵ ڕه‌ق و فه‌وتێنه‌ر و هه‌رچه‌شنه دوژمنێک بوه .
زۆر جار له نوسراو یا ئاخاوتنی زمانه‌وانی دا ئاماژه به ئه‌م ڕسته‌یه کراوه که کتێوی ئه‌وێستای زه‌رده‌شت ههورامییا هه‌رنه‌بێ نزیکایه‌تی زۆری به ئاخاوتنی هه‌ورامی(گۆرانی)تێدابه‌دی ده‌کرێ
ئه‌و وته بۆ تاکی هه‌ورامی یا که‌سانی شاره‌زا به ڕێ نووس و ئه‌م به‌شه له زمانی کوردی زیاتر سه‌لماو و ڕووی له ڕاستی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ .
ئه‌وه که ئه‌وێستا به چه‌ند به‌ش دابه‌ش کراوه و ئه‌وه که پسپۆڕی ئه‌وێستا ناسی ئێرانی و بیانی مه‌یلی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه له گه‌ڵ هه‌موو زاروزاراوه(زمانه کۆنه ئێرانیه‌کان) بۆ زیاتر گه‌یشتن به ڕاستی و ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێوه ئایینیه نه‌خستۆته گه‌ڕ بۆخۆی که‌م وکوڕی و ناڕێک و ناڕاست بوونی زۆر وه‌رگێڕدراو له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌سڵی ئهوێستائاشکرا ده‌کا . به‌داخه‌وه پسپۆڕوشاره‌زای کورد نه ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌بوه و نه ئه‌همیه‌تی پێویست که ڕاسته‌وڕاست بتوانێ گۆشه‌یه‌ک له‌م که‌لێنه پڕبکاته‌وه .
به‌شێک له ئه‌وێستا پێی وتراوه " وندی داد یا وندیدات" که یاسای دژی دێوان،ئایین و ئه‌حکام و ئوسوول و بیروباوه‌ڕی موغه‌کان ده‌رده‌بڕێ .
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رگێرانه به چاوی هه‌ورامی زانێک بخوێندرێته‌وه،به هه‌ورامی ده‌بێته " وهندێ داد" . وه‌ند= ڕیشه ی خوێندن+ی، بهزیادکردنیحاڵهتی بڕیارودهستووردان(بخوێنن)+داد=عه‌دڵ= هاوار =سرۆش=پاڕانه‌وه=خواستن وتهڵهب کردن. له‌سه‌ر یه‌ک کۆی ئه‌م وشه ده‌ڵێ: بخوێنن و بانگه‌وازی عداڵه‌ت و به‌رابه‌ری و گه‌یشتن به ئاره‌زوه‌کانتان بێنن سه‌ر زمان .
ئه‌وه له راستیدا جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ناوه‌رۆکی وه‌رگێڕدراوه فارسییه که نیه،ته‌نیا ئه‌وه نه بێ که به ئانقه‌ست یا به هه‌ڵه و له ڕووی نه‌بوونی ناسیاری له‌سه‌ر هه‌ورامی،ئه‌سڵی نووسراوه ئه‌وێستاییه‌که به هه‌ڵه و ناڕێک خوێندراوهتهوهوبهم جۆره وشه‌یه‌کی ڕهسهنیکوردی تێک دراوه . ئه‌وه له زۆر جێگا و بواری تردا وێنه‌ی هه‌یه .
مه‌به‌ست له هێنانی ئه‌م به‌شه له پێوه‌ندی سیاچه‌مانه و کۆن بوونی ئاهه‌نگ و گه‌ڕان به دوای ڕیشه‌که‌ی دایه . ئاشکرایه که وته‌کانی(گاسا) زه‌رده‌شت به گۆرانی و ههجایی بوون که نزیکایهتیهکهی له گه‌ڵ شێعری کلاسیکی هه‌ورامی هاوخوێنی ڕوونی تێدا به‌دی ده‌کرێ،که بۆ به‌رگری له فه‌وتان به گوێره‌ی نه‌بوونی توانای خوێندن و نووسین بۆ هه‌موان زۆرتر سینگ به سینگ و ئاهه‌نگدار بۆ به بیروهۆش سپاردن وتراوه .
له هه‌ورامانی سه‌رده‌می ئێمه‌دا هێستا له دووتوێی سیاچه‌مانه‌دا زۆر گۆرانی مان هه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیتم و ناوه‌رۆکی " وهندێ داد" .
به‌زمه‌کانی ،وله ههنارداد،له‌یلی داد،میناداد،سه‌رشین داد،له زۆر کۆنه‌وه به که مێک جیاوازی بانگه‌وازی عه‌داڵه‌ت،ڕه‌حم،مروه‌ت و ئاوڕدانه‌وه له خۆشه‌ویستی ده‌کات،به‌ڵکوو دڵ دۆڕاو ڕزگاری له مه‌ینه‌ت و مهراوهتی بێ که ژیانی به هۆیه‌وه تاڵ بوه .
سه‌ریاس یا سوریاس ،هیمای ڕۆژ،بوریاش یا بۆریده‌ر خواله‌ی ڕهێڵه و شه‌سته‌باران ویمیر یا ئیمیریا،خواله‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک و پادشا خۆییه‌کان . بابهتاوس،خواله‌ی ئاسمان و خێروبه‌ره‌که‌ت،که‌دایه خه‌زانی سه‌رگه‌تی ڕه‌چه‌ڵه‌کی بابهتاوس له‌م شێعره‌دا شرۆڤه ده‌کا .
تیرێ وه کهفۆ دهمودگانا مهردهت زینده که‌رد جه گۆڕستانا
یارت گلهودان جه وهرئاونا چاگا خودا-یوهن ههنش نیشانا
مێژووی وێژه‌ی کورد- بۆره‌که‌یی
بڵ،سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی و به‌ره‌که‌ت،شمشی خوای جوه‌کان
شێخۆ،هێمای ئایین و خۆشه‌وه‌ستی به‌رز،مۆل و ئه‌شنان خوای گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه و پیت و به‌ره‌که‌تی زه‌وی،کهریسان یا کرسان خواله‌ی سه‌رۆکی دێوان(ئه‌هریمه‌ن) . شێلماو خوای سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وه‌ری .
له زۆر شێعری سیاچهمانهوهۆنراوهوئاههنگی به‌زمی تری دیکه‌ی ئه‌م وێژه کۆنه‌دا به‌سه‌رهات و ئیشاڕه‌ی ئه‌وتۆ سینگ ئهوسینگی پي کراوه که هه‌ریه‌ک له‌وانه بۆخۆی به جیاواز توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت دهخوازێێ .
شاهۆ مه گره وو ئاته‌ژگا ماته‌ن وێمیر به ته‌مای شنیای باڵاته‌ن
مه‌زن و سه‌رۆک خه‌م و ماته‌م دای گرتوه . ئاته‌ژگا(ئاورگه‌ی به گوڕوتین) خامۆش و بێ ده‌نگ و کڕ که‌وتوه.وێمیرسهرۆک وده‌سه‌ڵاتی خوجه‌یی به‌ته‌مای ئههورای به‌ده‌سه‌ڵات و هێزومتمانه به‌خشینه تا دیسان ورهوتین و ته‌وژم -مان پي ببه‌خشێ له به‌رانبه‌ر هێرشکار(عه‌ره‌ب یا بێگانه‌ی تر) .
زه‌روان بیانێ،زه‌روان بیانێ نه ده‌وره‌ی وه‌رین زه‌روان بیانێ
ئههری و ورمز یاران دیانێ کاڵانی خاس یار ئه‌وده‌م شیانێ
زه‌روان بووم(ئایین)زۆر پێش له ئێستا گۆڕانم به‌سه‌ر هات،ئه‌هریمه‌ن،هورمزد و یارانی تر ده‌وریان له‌سه‌رمن گێڕا،لهسهیروسلووکی دوورودرێژی ئه‌م کاروانه‌دا،مهتاوکاڵای بهبهرشیاوی خۆم مه‌زه‌نده کرد .
له ئه‌وێستادا"وهندێ داد" ئه‌هورامه‌زدا فه‌رمان بۆ ستایشی یه‌زدان به زه‌رده‌شت ده‌دات . ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌هورا،هور،خۆر،ڕۆچ و ڕۆژ/ڕووناکی،ئوور وئاهر و پیرۆزی ئه‌م پێکهاته‌گه‌له له وشه‌ی جیاواز به‌ڵام به ناوه‌رۆک وه‌ک یه‌ک چوو و ده‌ورگێڕان له‌سه‌ر ژیان و هه‌ڵسووکه‌وتی دانیشتوان له هه‌ر چرکه‌ساتێکی ژیان و مانه‌وه و سه‌قامگیری له سه‌ر لوتکه‌ی شاخ،تاشه‌به‌رد، چۆم،کانی ئاو،دۆڵ و ده‌ڕه،نێوی قه‌ڵاو گه‌ڕه‌کی شار و دێ،ئه‌شکه‌وت و کێلهبهرد،مزگی(هورمزگا) و له ناوه‌رۆک و سه‌رچاوه‌ی ئایین به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی ڕۆژانه له چوارچێوه‌ی سیاچه‌مانه،هۆره،سه‌ما (زکری ڕۆح و جه‌سته)ئه‌وانه هه‌موو پێشانده‌ری بڕوایه‌کی دێرین و ڕیشهدابهستوو له کانیاوی ئه‌به‌دی خزرپێ وتراو قاڵ بوونێکی ته‌واو و که‌ماڵ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه .
کاتێک کۆسپێک،بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک یا نه‌هامه‌تیه‌ک ڕووده‌دا هاواریان به‌رز ده‌بێته‌وه .
ماکوان چریش گرد کوا بهیدێ شاهۆی شاش مه‌رده‌ن سهروهنهش دهیدێ
ماکوان شاخی به‌رز وه‌ک هیمای عه‌داڵه‌ت ،بانگه‌وازی شاخ وبهندهنهکانی تر وه‌ک لقێک له یاسای بنه‌ڕه‌تی( ME ) ده‌کا،که شاهۆ شای به‌رزه دهماخان(مرۆڤی سه‌رفه‌راز)یه‌کێ له ده‌سه‌ڵاتداران-موبدان-موغ یا پیرێکی مه‌زن و خاوه‌ن شکۆی له‌ده‌س چوه . کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پایه‌به‌رز پێویسته . ئه‌وه دۆڵاو دۆڵ،شاخ ئه‌وشاخ،به‌نده‌ن ئه‌و به‌نده‌ن،سینگ به سینگ بۆ ئێمه به هاواری سیاچه‌مانه گوێزراوه‌ته‌وه .
| <urn:uuid:9d417d32-42c3-464d-ad5b-4de11b41fa65> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.paveh.4t.com/news/News45.htm | 2016-10-26T23:04:53Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721008.78/warc/CC-MAIN-20161020183841-00249-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.993597 | Arab | 39 | {"ckb_Arab_score": 0.9935969114303589} |
ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایـیهكهی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ست پـێدهكاتهوه، به‌ڵام هـێشـتا ڕوون
نیه ئه‌گه‌ر سه‌دام وحه‌وت كاربه‌ده‌ستی ڕژێمی پـێـشـوی عێراق له دانیشـتنه‌كانی دادگاكه ئاماده ده‌بن.
سه‌دام وهاوكاره‌كانی له دواهه‌مین دانیـشتنهكانی دادگاكه چونه ده‌ری، ده‌ڵێن ناگه‌ڕێنه‌وه تا دادوه‌ره سه‌ره‌كیـیه نوێـكه نه‌گۆڕێت. ده‌ڵێن دادور ڕه‌ئوف ڕه‌شید عه‌بدولڕه‌حمان لایه‌نی دژ به تاوانباره‌كان ده‌گرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه تیمی پارێـزهرهكانی سه‌دام گوتیان كه‌وا هه‌ڵه بوون كه پـێـشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه سه‌دام به نیازه مان بگرێت و خواردن نه‌خوات وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك به‌رامبه‌ر به دادگایـیكردنه‌كه‌ی. ئێـسـتا ده‌ڵێن هیج جۆره پـیلانێـكی مانگرتن و نان نه‌خواردن له ئارادا نیه.
سه‌دام وحه‌وت كاربه‌ده‌ستی ڕژێمی پـێـشـوی عێراق به تومه‌تی كوشتنی زیاتر له 140 كه‌س دادگایی ده‌كرێن كه له شارۆچكه‌ی دجێـل له دوای هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی بۆ كوشتنی سه‌دام له ساڵی 1982 كوژراون. | <urn:uuid:bfcca891-e7d6-4836-a612-d57b48ec1e6a> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-02-13-voa2-89182007/945700.html | 2016-10-25T12:01:50Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720062.52/warc/CC-MAIN-20161020183840-00022-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.989385 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9893848896026611} |
<!-- IMAGE -->
به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیاکان حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی پارتی ده‌عوه‌ی باڵه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق و سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیه سه‌ردانێـکی نهێنی کردووه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی دراوسێ فشار بخاته سه‌ر حکومه‌تی عێراق تا له‌و بڕیارانه پاشـگهزبـبێتهوه که تایبه‌تن به ڕێـگهنهدان به‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی عێراقه‌وه هه‌یه له‌وه‌ی به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 7 ی سێ‌دا بکه‌ن.
به‌ڵام ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌که له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشـتیمانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح نکوڵی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر عه‌لاوی بـیه‌وێت بچێته ئێران چ پـێویست ده‌کات به نهێنی بڕوات.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:42 خوله‌كه. | <urn:uuid:7d89a92c-f22f-4737-923f-bad96ccdc524> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-01-voa4-89535397/956973.html | 2016-10-26T13:18:35Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720945.67/warc/CC-MAIN-20161020183840-00084-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99697 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9969695806503296} |
هاوکاتی ئه‌وه‌ی که‌متر له دوو هه‌فته ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوه‌ڕاستی وه‌رزی سیاسی، سه‌رۆک ئۆباما سه‌رقاڵی سه‌ردانی سـتانه‌کانی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی بۆ کاندیده دیموکراته‌کان.
له‌و باره‌یه‌وه کێنت کلاین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کئشـکی سـپی ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2 ی مانگی یازده‌دا نابێت، به‌ڵام ئه‌و به‌شـداره له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت" من ده‌مه‌وێت له ده‌رگاکان بده‌ن و ته‌له‌فون بۆ هاوڕێـکانتان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ دراوسێـکانتاندا قسه بکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن من په‌یمانتان پـێدهدهم نه‌ک ته‌نها ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌به‌ینه‌وه، به‌ڵـکو خه‌ونه‌کانی نه‌وه‌ی داهاتووش نوێ ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بۆ سیناتۆری دیموکرات پاتی موری له زانکۆی واشنتن بۆ نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌س قسه‌ی کرد. موری یه‌کێـکه له ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی دیموکرات که له مه‌ترسی ئه‌وه‌دان له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ڕه‌تبکرێنه‌وه.
به‌پـێی دوا ڕاوه‌رگرتنی گشتی موری به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له پـێش به‌رهه‌ڵسـتی کۆماری داینۆ ڕۆسیوهیه، به‌ڵام بۆ چه‌ندین مانگ بوو ده‌نگه‌کانیان زۆر له یه‌که‌وه نزیک بوون.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان وا پـێده‌چێت کۆماریـیه‌کان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا و شیانی ئه‌وه‌ش هه‌یه له سیناتیشـدا سه‌رکه‌وتوو بن.
ئینجا سه‌رۆک ئۆباما له‌و هه‌وڵه‌دایه ده‌نگی دیموکرات به‌ده‌سـتبهێنێت و داوا له خه‌ڵـکی ده‌کات ده‌نگی خۆیان بده‌ن. ئه‌و هه‌روه‌ها به گژ کۆماریـیه‌کاندا ده‌چێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابوری و ئه‌وان تاوانبار ده‌کات بۆ ئه‌م باری ئابوریـیه‌ی که ئێسـتا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تێـیکهوتووه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له پـۆرت لاندیش گوتی به هه‌ر حاڵ ئه‌مه هه‌مان ئه‌ندامانن که ده‌ڵێن نیگه‌رانن له‌سه‌ر ئابوری و کورت هێنانی بوجه و خۆشیان ڕیکۆردیان تۆمارکرد بۆ کورت هێنانی بوجه و خه‌ریک بوو ئابوریمان به ته‌واوتی له‌ناوبه‌رن.
شایه‌نی باسه له‌م گه‌شـته چوار ڕۆژیـیهیدا سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی سانفرانسیسکۆ و لۆس ئه‌نجلس و لاس ڤێگاس و میناپڵسیش ده‌کات. | <urn:uuid:63b273ab-dd7a-4daa-8693-52745d5d50b0> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/obama-campaign-22oct10-105590883/962133.html | 2016-10-28T19:47:53Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725470.56/warc/CC-MAIN-20161020183845-00208-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999091 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9990906715393066} |
كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی له توانایدا بێت دەیكات بۆ ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عێراق له كۆتایی مانگی یه‌كدا ساز بكرێت.
به‌ڕێز پاوەڵ له ماوەی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی USA Today گوتویه‌تی ڕێگای سه‌رەكی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئاسایشه كه ئه‌وەش پێویستی به پێكهێنانی هێزەكانی عێراقه به شێوەیه‌ك كه هه‌موو جۆرە پێداویستیه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ دابین بكرێت و بتوانن كاری خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌ڕێز پاوەڵ گوتی ئه‌و باوەڕ ناكات، به‌ستنی لوتكه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وەیی له‌سه‌ر عێراق بۆ به‌شداریكردنی ژمارەیه‌كی زیاتری سه‌ربازی بیانی شان به شانی هێزی نێونه‌ته‌وەیی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌روەكو چۆن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ر به دیموكراته‌كان جۆن كێری پێشنیازی بۆ كردبوو.
به‌ڕیز پاوەل گوتویه‌تی ئه‌و ناتوانێت پێشبینی ئه‌وە بكات كه كه‌ی سه‌ربازەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دەكشێنه‌وە، به‌ڵام گوتیشی هه‌ر جۆرە پرۆسه‌یه‌كی كشانه‌وە كه بكرێت...دەبێت ووردە ووردە ئه‌نجام بدرێت. | <urn:uuid:138c077e-2f00-4ece-bbb1-58a532666883> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-10-19-3-1-89161687/942515.html | 2016-10-27T02:56:51Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721067.83/warc/CC-MAIN-20161020183841-00250-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.959729 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9597290754318237, "sdh_Arab_score": 0.03732006996870041} |
پاش ساڵانێک له چالاکی و خه‌باتی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد ئێستاکه باس له دامه‌زراندنی پارتێکی کوردی نوێ ده‌کرێت له ئێران.
حامید فه‌رازی چالاکی کاروباری ڕامیاری وئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت"وه‌کو پێشتریش به ئاگاداری گشتیمان راگه‌یاندووه، له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابوردووه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگاه ئه‌منیه‌کانه‌وه چه‌ندین جار به ئێمه گووتراوه که به ناوی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورده‌وه رێگای چالاکی و کارمان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک، ئه‌و کاره‌ی که ئێمه ئهێکهێن هاوشێوه و هه‌م خوانی له‌گه‌ڵ ناوی به‌ره‌دا نییه وه دوهه‌م له‌به‌ر باسی ناوی کوردهکهیهتی که ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه به (جریانات ورێکخراوه‌ی قه‌ومی) رێگا به کار و چالاکی ناده‌ێن، بۆیه ئێمه‌ش دوای باس و لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆر له مانگانی رابوردوودا له ناو خۆماندا له نێوان ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد هاتینه سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند ناوێکی تازه بیر بکه‌ێنه‌وه وه وه‌کو داخواز به چه‌ند ناوی تازه‌وه داخوازێک بخه‌ێنه به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی کورد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه تاکو بزانین رێگاێ چالاکیمان پێ ده‌درێت به‌و ناوه‌وه کار بکه‌ێن وه ئه‌گه‌ر نه له‌سه‌ر هه‌مان ناوی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد به‌رده‌وام بین". | <urn:uuid:bfca0f09-750c-4f8b-88be-65af7379f2fd> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1763799.html | 2016-10-21T13:08:18Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718278.43/warc/CC-MAIN-20161020183838-00372-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.989817 | Arab | 12 | {"ckb_Arab_score": 0.9898168444633484} |
ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا 5 پـیاویان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی پـردێـک له نزیـک شـاری کلیڤلاندی ویلایه‌تی ئۆهایۆ.
ستیفن ئه‌نتۆنی به‌رپـرسی ئۆفیسی ده‌زگای FBI له کلیڤلاند ده‌ڵێت ئه‌و پـێـنج که‌سه شه‌وی دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکراون پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان ناوه به ئامێری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه ساختانه‌ی له لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به FBI وه پـێیان فرۆشـرابوو.
به‌رپـرسه‌که ده‌ڵێت ئه‌و تاوانبارانه هه‌وڵیان دابوو به ڕێـگه‌ی نایاسایی ته‌قه‌مه‌نی بکڕن و هه‌روه‌ها له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه بزانن چۆن بۆمب له که‌ره‌سـته‌ی کیمیاویـیهوه دروسـتدهکرێت. ده‌شڵێت سه‌رئه‌نجام که‌وتوونه‌ته مامڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی نهێنی ده‌زگای FBI وه بۆ کڕینی ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌وانیش کهرهسـتهیان داونه‌تێ گوایه مادده‌ی C4 ، ئه‌وه‌ی به سووتاندنی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی زۆر به هێزی لێـده‌که‌وێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و 5 تاوانباره که‌سانی گێره‌شێوێنن و هیچ په‌یوه‌ندیـیان به تێرۆری ده‌ره‌کی یان به سـاڵیادی کوشتنه‌که‌ی ئوسامه بن لادنه‌وه نیـیه. | <urn:uuid:35a73081-1270-42bb-8ee8-a9d0c63d6546> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/us-bomb-plot-1may12-149707995/1246993.html | 2016-10-21T13:10:03Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718278.43/warc/CC-MAIN-20161020183838-00372-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999362 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9993615746498108} |
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خه‌ڵکی ڕووسیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان چوون به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان. پـێشبینی ده‌کرێت پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ڤلادیمیر پـوتن ده‌نگێـکی که‌متر بۆ ئه‌نجومه‌نی دۆما (واته خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان) به‌ده‌سـتبهێنێت.
چه‌ند خوله‌کێـک پاش ته‌واوبوونی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان، ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان نیشـانیان دا که‌وا پارتی یه‌کگرتووی به‌ڕێز پـوتن نزیکه‌ی 48% ی ده‌نگه‌کان ده‌باته‌وه و پارتی کۆمۆنیست‌یش 19% ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له ده‌نگدانه‌که‌ی چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر پارته‌که‌ی پـوتن زیاتر له 64% ی ده‌نگه‌کانیان برده‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا شیکه‌ره‌وانی سیاسی ڕووسیا پـێشـبینیـیان کرد جه‌ماوه‌رێتی ئه‌و پارته که‌مبێته‌وه، به‌هۆی زیادبوونی ئه‌و که‌لێنه‌ی له نێوان چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاری وڵاته‌که‌دا دروستبووه و ده‌شڵێن گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت هۆکارێـکی دیکه‌یه.
که‌ناڵی ڕووسیای ئه‌مڕۆ به زمانی ئینگلیزی هه‌واڵێـکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ده‌می پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له مۆسـکۆ زیاتر له 100 که‌س ده‌سـتگیرکراون که زۆربه‌یان له‌سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی نایاسایی بووه. | <urn:uuid:574c28b8-44dc-4ea5-bb85-5f2f156db11e> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/russia-elections-4dec11-134992798/977740.html | 2016-10-24T21:51:34Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719784.62/warc/CC-MAIN-20161020183839-00558-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998805 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9988046884536743} |
لوسین کلێرگ
لوسین کلێرگ (بە ئینگلیزی:Lucien Clergue) ساڵی ١٩٣٤ لە شاری ئارلس لە دایک بووە. دوای ئەوەی قوتابخانەی ئامادەیی تەواو دەکات، لوسین کلێرگ دەستی کردووە بە کاری وێنەگرتن. لەساڵی ١٩٥٤ یەکەم پیشانگای تایبەتی دەکاتەوە و تێیدا ٥٠ پۆرترێتی ئەکتەرەکانی رۆڵی یۆلیۆس قەیسەریان نواندووە، نمایش دەکات. پاش ئەم پیشانگایە، ئەو زنجیرەیەک وێنەی وێرانکاریەکانی کاتی جەنگ، و زنجیرەیەک وێنەی ئاژەڵی مرداربوو (مردوو) بڵاودەکاتەوە. کلێرگ ساڵی ١٩٥٦ دا زنجیرە وێنەی (پەیکەرە رووتەکانی زەریا) بڵاودەکاتەوە، بەم ئیشە کلێرگ ناوبانگی لە ھەموو جیھان دەرکرد. کلێرگ لە ساڵی ١٩٥٧دا بە کۆمەڵە وێنەیەک بۆ روونکردنەوەی بابەتەکان لە کتێبی "MEMORABLE BODIES " بەشداری کرد، ساڵی ١٩٥٩ دەستی کرد بە کارکردنێکی وردی فۆتۆگرافی زۆنگاوەکان، دار و درەخت، و رووبارەکانی شاری (کەماڕگ)، لەم ئیشەیدا بابەتەکانی زۆر بە جوانی نیشان دەدات. کلێرگ ئیشی لەسەر شاری (ئارلس)یش کردووە و چەندەھا زنجیرە وێنەی جۆراوجۆری لەمەڕ ئەم شارە بڵاوکردۆتەوە. کلێرگ چەند ساڵێک بە کامیراکەی چاودێری کارەکانی نیگارکێشی بەناوبانگ "پێکاسۆ"ی کردووە و وێنەی پیکاسۆی و لە کاتی ئیشکردندا گرتووە. ھەروەھا ئەو کاری وێنەگرتنی زۆرانبازی گا لە ویلایەتی ئەریزۆنا کردووە. لە ساڵی ١٩٦١ زۆر گەشتی ئەنجام داوە و لەوانە گەشتی بۆ نیویۆرک و لەوێ ھۆڵی سەنتەری رۆکفیلەر بە وێنەکانی دەڕازێنێتەوە، دواتر ساڵی ١٩٦٢ سەردانی بەرازیل دەکات و لە بەرازیلیا و ریۆ دی جانیریۆ دووبارە دەست بەکارکردن لەسەر زنجیرەیەکی نوێی "پەیکەرە رووتەکانی زەریا" دەکاتەوە. کلێرگ ساڵی ١٩٧١ فیلمێک لەمەڕ "پابلۆ پێکاسۆ"ی ھاوڕێی ئەنجام دەدات. لوسین کلێرگ ساڵی ١٩٧٠ "RENCONTRES INTERNATIONALES DE LA PHOTOGRAPHIE" لە شاری ئارلس لە فەرەنسا دادەمەزرێنێت و وەک بەڕێوەبەری ھونەری بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ کاری تێدا دەکات. لە ساڵی ١٩٧٦ ەوە لە زانکۆی مارسیلیا وانە دەڵێتەوە، و ساڵی ١٩٧٩ یەکەم کەس بوو بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری فۆتۆگرافی وەربگرێ، و دواتر لە کۆلیژی نیویۆرک بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی دەستی بەوانە وتنەوە کرد. لوسین کلێرگ ساڵی ١٩٨٠ ناونرا بە " KNIGHT OF THE NATIONAL ORDER MERIT OF FRANCE ". کلێرگ ئێستا لە شاری ئارلس لە فەرەنسا ژیان بەسەر دەبات.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:c8f9e1e5-2180-4954-9a71-f72a8f191f2a> | CC-MAIN-2016-44 | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%84%D9%88%D8%B3%DB%8C%D9%86_%DA%A9%D9%84%DB%8E%D8%B1%DA%AF | 2016-10-24T01:41:17Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719463.40/warc/CC-MAIN-20161020183839-00107-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.994854 | Arab | 49 | {"ckb_Arab_score": 0.9948537349700928} |
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێـکی موخابه‌راتی وڵاته‌که‌ی پـیلانێـکی بۆ هێرشکردنه سه‌ر میترۆی پاریس و نیویۆرک ئاشـکرابووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نیویۆرک ئه‌م هه‌واڵه‌ی به ڕۆژنامه‌وانان ئاشکراکرد و گوتی له به‌غداوه ئاگادارکراوه‌ته‌وه پـیلانه‌که له کاری چه‌کدارانی بیانی سه‌ر به داعشه.
پـرسیاری لێـکرا ئایا هێرشه‌کان وا دانراوه به‌م زووانه ببن؟. له وه‌ڵامدا گوتی به‌ڵێ.
پاشان لێـیان پـرسی پـیلانهکان پـوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه؟. وه‌ڵامی نه‌خێر بوو، به‌ڵام گوتی ئه‌مه‌ریکای لێ ئاگادارکراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی له ئێسـتا له نیویۆرکه و به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات. | <urn:uuid:fc7d35e1-bdb8-4c1d-8a15-80741887bdc1> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2462245.html | 2016-10-28T10:18:05Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721606.94/warc/CC-MAIN-20161020183841-00205-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999468 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9994682669639587} |
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان ئه‌لیزا مارکۆس که شاره‌زای کاروباری تورکیا و کورده وله باره‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه په‌رتۆکێکی به ناوی Blood & Belife نووسیوه له‌م ههڤپهێڤینهدا تێشک ده‌خاته سهرپرۆسهکانی ئاشتی ئه‌م دواییه‌دا له نێوان کورد و حکومه‌تی تورکیا .
ئهلێزا ده‌ڵێت " ئێمه ده‌بێت باش بیری لێ بکه‌ێنه‌وه که سه‌رۆک وه‌زیر باس له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌کات،چونکه له ڕاستیدا ئێستاکه ئێمه نازانین ئاخۆ پرۆسه‌یه‌کی راست وبێ ڕهواڵهیت له ئارادایه، ئێمه ئه‌زانین له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی پ.ک.ک قسه ده‌کات به‌ڵام ئێمه نازانین ئاخۆ پلانێکی هه‌یه وه چۆن ده‌یه‌وێ ئه‌و پلانه ئه‌نجام بدات، ئاخۆ له ڕاستیدا ئاماده‌یه مه‌رج و داخوازیه‌کانی کورد جێ به‌جێ بکات. ئه‌لیزا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌ردوگان به‌و شێوه‌ی که خۆی دهێبینی ڕاست و دڵپاکه، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دا هێشتا کێشه‌ی کوردی تێ نه‌گه‌یشتووه وه هه‌ڵبژاردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ وت‌و وێژکردن وا نیشان ده‌دات هێشتا کێشه‌ی کورد وه‌کو کێشه‌یه‌کی ئاسایشی ده‌بینێت و زۆر تێشکی خستوه‌ته سه‌ر چه‌کردنی پارتی کارگه‌رانی کوردستان". | <urn:uuid:7c0bdd3c-50d1-42d6-a117-e321c08d0d39> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1597770.html | 2016-10-20T19:41:38Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717783.68/warc/CC-MAIN-20161020183837-00483-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.978435 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9784351587295532, "sdh_Arab_score": 0.018258539959788322} |
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە.
بەشی عێراقی ڕاپـۆرتەکە لە 69 لاپەڕە پـێکهاتووە و تیایدا باسی ڕەوشی خەڵکی عێراق دەکات لە ماوەی سـاڵی 2015 هەر لە پارێزگای بەسرەوە هەتا پارێزگای دهۆک.
بەشی شەشەم:
ئازادی ئینترنێت
لە میانەی ساڵەکەدا کاربەدەستانی حکومەت هەوڵیان داوە ئەو پەیجانەی فەیسبووک و تویتەر لابدەن کە تیایدا ڕەخنە لە حکومەت گیراوە هەرچەندە ئەوان لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوون.
لە 25 ی مانگی 7 دا، بە پێی میدیا خۆجەییەکان، چوار چەکداری نەناسراو بە جلوبەرگی سەربازییەوە بە ئۆتۆمبێلێکی بێژمارە چالاکوان عەباس بریفکی ڕفاند، لێیان دا پاشان لە دەرەوەی شاری دهۆک جێیان هێشت. بەپێی ڕاپۆرتان بەرهەڵستانی ئەو کارەیان لەگەڵ بریفکانیدا کردبوو بەهۆی دیدوبۆچوونی سیاسییەوە کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیبووی. گوتەبێژی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی عێراق ڕووداوەکەی شەرمەزار کرد‌و داوای لە هێزە ئاسایشییەکان کرد ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە. ساڵەکە کۆتاییپێهات کاربەدەستان هێشتا کەسیان بۆ ئەو کارە سزا نەداوە.
داعش‌یش کۆت و بەندی خستۆتە سەر بەکار هێنانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە موسڵ.
ئازادی ئەکادمی و ڕێوڕەسمی کەلتوری
لە 5 ی مانگی 8 کاربەدەستان لە بەسڕە بڕیارێکیان دەرکرد بۆ ڕێگەگرتن لە گەنجانی خۆجێیی کە فیستیڤاڵی ڕەنگ لە پارکی خوڕەی شارەکە ئەنجام بدەن. ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕەخنەیان لەو بۆنەیە گرت کە پلانی بۆ دانرابوو بەهۆی ئەوەی کە کچ و کوڕ تێکەڵ دەبوون وە هەوەها ئەو خێزانانەی بێزار دەکرد لە بەسڕە کە کەسو کاریان لەلایەن داعشەوە کوژراوە.
ئازادی ئەکادمی بە شێوەیەکی بەرچاو لەو ناوچانەی داعش کاری تێکردووە و هەروەها ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کۆتوبەندی لەسەرە. دووابەدووای ئەوەی داعش لە مانگی 6 ی 2014 موسڵی کۆنتڕۆڵ کرد، ئەو گروپە دەستیکرد بە گۆڕانکاری لە سیستەمی پەروەردەی سەرەتایی، ئامادەیی و ئاستەکانی زانکۆش، لە ناویاندا چاپکردنی ئەو کتێبانەش کە هانی توندوتیژی دەدات و مێژووی داعش بە منداڵانی سەرەتایی دەوترێتەوە. بۆ نمونە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی جیهان ڕایانگەیاندووە کە لە زانکۆی موسڵ داعش بەرنامەکانی بۆ خوێندنی ئایدۆلۆژیای داعش گۆڕیوە.
لە کوردستانی عێڕاقیش، بە پێی ڕێکخراوە نا حکومیەکان، ئاسانترە بۆ ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە یەکێتی و پارتییەوە هەیە پۆستی پرۆفیسۆری باڵا بەدەست بهێنن.
ئازادی کۆڕ‌و کۆبوونەوە
بە پێی دەستوور ئازادی کۆڕ‌و کۆبونەوەو خۆپیشاندانی ئاشتیانە بە یاسا ڕێگەی پێدراوە. بە پێی یاسا پێویستە 7 ڕۆژ بەر لە خۆپیشاندان مەوڵەت وەربگیرێت و زانیاری لەسەر کۆبونەوەکەو هۆکار و بەشداربوانی ڕابگەیەنن. یاساکان هەمو هوتاف گوتن و دروشم هەڵگرتنێک قەدەغە دەکەن کە تیایدا گوزارشت لە جیاوازی ئاینی و نەژادی بکات.
لە مانگی 7دا ژمارەی خۆپیشاندانەکان لە چەندین شاری سەرەکی زیادیان کرد کە تیایدا خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری باشتریان دەکرد لە حکومەت و هەروەها داوای کۆتاییهێنان بە گەندەڵییان دەکرد. سەرۆک وەزیریان فەرمانی دا هێزەکانی ئاسایش ڕێگری نەکەن. ڕاپۆرتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و وێنەکان نیشانیان دا هێزەکانی ئاسایش ئاویان دەدا بە خۆپیشاندەران و خۆپیشاندەرانیان دەپاراست. چەند ڕاپۆرتێکی سنوردار هەبوو لەسەر توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکاندا. ڕاپۆرتە میدیایەکان ڕایانگەیاند لە مانگی 7دا هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لە خۆپیشاندەرێک کردبوو لە بەسڕە. ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە، ساڵەکە تەواو بوو هیچ زانیارییەکی نوێ لەسەر ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕانەگەیەندرا.
لە 25 ی مانگی 3 گروپێک لە ئیزیدیەکانی ئاوارەی ناو وڵات لە کەمپی خانكێ خۆپیشاندانیان سازدا‌و داوایان کرد کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئەو تاوانەی داعش دژ بە ئەوان کردی بە جینۆساید لە قەڵەم بدات. بە پێی وتەی ژمارەیەک چالاکوانی ئێزیدی کە پشتڕاست نەکراوە ، هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان 60 خۆپیشاندەریان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانەیان کردوون. چەند هەفتەیەک پاش ئەوە دەستگیر کردنە کاربەدەستان زۆربەیان ئازاد کردون، بەڵام چاودێران ڕادەگەیەنن چەند کەسێک لەوانە بێسەروشوێنن.
لە مانگی 10 هێزەکانی ئاسایش 5 خۆپیشاندەریان کوشت و بە پێی دەزگاکانی ڕاگەیاندن 130 کەسی تریش بریندار بوون لە میانەی خۆپیشاندانێکی سیاسی و ئابوری‌دا لە کەلار ، قەڵادزێ، و چەند ناوچەیەکی تری پارێزگای سلێمانی. هێرشەکانی خۆپیشاندەران بۆ سەر باڵەخانەکانی حکومەت هێزەکانی ئاسایشی هاندا ئازادی میدیا و بزوتنەوی ئازادی لە هەرێمکە سنووردار بکەن ئەو سنووردارکردنەش هەتا کۆتایی ساڵەکە بەردەوام بوو. بۆ نمونە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەت تۆڕی میدیایی NRT وKNN یان داخست. لە 12 ی مانگی 10دا هێزەکانی ئاسایش ڕێگەیان گرت لە کەسایەتییەکان و ئەندامانی پەرلەمان کە بڕوا دەکرێت سەر بە پارتی گۆڕان بووبن بچنە ناو هەولێرەوە. لە کاتێکدا لە مانگی 12 ڕێگە درا بە کەناڵی NRT بکرێتەوە KNN هەر داخرابوو. | <urn:uuid:0af4a269-0122-4c2a-84ee-79cdb8c5199b> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3288801.html | 2016-10-20T19:40:15Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717783.68/warc/CC-MAIN-20161020183837-00483-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.926586 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9265859723091125, "sdh_Arab_score": 0.05554652214050293, "hac_Arab_score": 0.017842182889580727} |
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت باڵیۆزی ڕوسیا لە تورکیا بانگ کراوە پاش ئەوەی لە ڕۆژی هەینی سەرەڕاسی چەندین هۆشداری فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسیاسی سنووری ئاسمانی تورکیای بەزاند.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هۆشداری بە زمانی ئینگلیزی و ڕوسیش درابوو بەو فڕۆکەیە بەرلەوەی بچێتە سنووری ئاسمانی تورکیاوە.
بەیاننامەکە ڕوسیا تاوانبار دەکات بەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەکات و دەڵێت ڕوسیا بەرپرسیار دەبێت لە هەر دەرەنجامێکی نەخوازراو.
لە مانگی 11 ی ڕابوردووشدا تورکیا فڕۆکەیەکی ڕوسیاسی خستەخوارێ کە سەرپێچی سنووری ئاسمانی تورکیای کردبوو لە نزیک سوریا و ئەمەش بوو بە هۆی ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات. | <urn:uuid:b56da6cd-364f-4ddd-acab-d3ac0ab58e28> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3169730.html | 2016-10-22T23:39:54Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719079.39/warc/CC-MAIN-20161020183839-00481-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.953016 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9530164003372192, "hac_Arab_score": 0.02710851840674877, "sdh_Arab_score": 0.01986590027809143} |
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابوردوودا خۆپـیـشـاندان زۆربه‌ی شار و شـارۆچـكه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقی گرته‌وه. خه‌ڵـك داوای وزه‌ی ئهلكتریـك و سووته‌مه‌نی و دابینـكردنی خزمهتـگوزاریـیه بنچـینهیـیهكان ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشـیان كهموكوڕیـیهكانی ده‌سه‌ڵاتداران و كاربه‌ده‌سـتانی كورد ده‌به‌سـتنه‌وه به مه‌سه‌له‌ی گهندهڵـیـیهوه له نێو به‌ڕێوه‌بردندا. ئه‌م گهندهڵـیـیه، وه‌ك یه‌كێـك له هاوڕێ ڕۆژنامهوانهكانم پـێی گوتم خهریـكه جه‌سـته‌ی كورد ده‌خوات، وه‌ك مۆرانه داوێـتی له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوردی. له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیـدا له‌گه‌ڵ هاوڕێـیه‌كی ترم له پاش یهكـگرتنهوهی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی كوردسـتان لێم پـرسی ئه‌ی لای حكومه‌ته‌وه چ باسه؟ گوتی زۆر ئاگاداری كاروباری حكومه‌ت نیم.
- چۆن؟!
- ئێ وایه كاكه گیان، بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌یه له ماڵه‌وه بیرم لـێداوه، وزه‌ی ئهلكتریكه جهنهرهیتهرێـكم بۆخۆم داناوه، منداڵه‌كانم له خوێندنـگهی تایبه‌تن و نهخۆشـیش بكه‌وین ئێواران دهچـینه لای پـزیـشـك و پاره‌ی خۆمان ده‌ده‌ین.
ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ نه‌مانی زمانی تـێـگهیشـتنه له نێوان خه‌ڵـك و ده‌سه‌ڵاتدا، یان كه‌لێنه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه ده‌كرێت پـێی بـگوترێت دابڕانی خه‌ڵـك له ده‌سه‌ڵات یان ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵـك.
له كاتێـكدا گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی كورد هه‌رێمه‌كه‌یان به بهههشـتێـكی تری ئاڵوواڵا ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، كه‌چی خه‌ڵـك له‌سه‌ر داواكردنی دابینـكردنی خزمهتـگوزاری ده‌سـتگیر ده‌كرێن و ئه‌وه‌شـیان ده‌خرێته پاڵ كه دهسـتێـك هانی داون.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی چ پـرۆژه‌یه‌كی هه‌بووه یان ده‌یبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێـشـانه كه بهشـێـكن له گه‌نده‌ڵی؟ هاوڵاتیـیانی كورد له كوردسـتاندا چ ئهركێـكیان له ئه‌سـتۆیه؟
ئایا كۆچـكردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران چاره‌سه‌ره؟ چـۆن ده‌كرێت زمانی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵـك و ده‌سه‌ڵات دروسـت بكرێـته‌وه؟
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ئه‌م بابه‌ته‌ی كردۆته ته‌وه‌ره‌ی باسی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشــنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه و میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش هه‌ردوو نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه:
دكتۆر فه‌رهاد پـیرباڵ، له شـاری هه‌ولێر.
ڕێـبیـن ئه‌حمه‌د هه‌ردی، له شـاری سـلێـمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه. | <urn:uuid:727e293c-f79f-4b41-bb8d-77e6cceca03d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-08-18-voa5-89179577/945249.html | 2016-10-25T15:34:47Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720154.20/warc/CC-MAIN-20161020183840-00050-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.988211 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9882112145423889, "sdh_Arab_score": 0.01120732631534338} |
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنشجهممه له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی خۆی کۆبۆته‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی ئێسـتای عێراق و چۆنێتی گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی شه‌نگال که‌وا له‌سه‌ر شـاخی شه‌نگال گه‌مارۆ دراون.
جۆش ئه‌رنست گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌م باره‌یه‌وه گوتی واشنتن به شێوه‌یه‌ک چڕ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان کارده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه.
گوتیشی له ئێسـتادا هیچ چاره‌سه‌ریـیه‌کی له‌شـکری بۆ کێشه ئاڵۆزه‌کانی عێراق نیـیه و خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت کێشه‌کانی خه‌ڵـکی عێراق چاره‌سه‌ربکات. تاکه چاره چاره‌سه‌ری سیاسی عێراقیـیه.
پاشـان ڕه‌تیکرده‌وه که چۆن ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت خۆراک و داوده‌رمان بگه‌یه‌نێته لێقه‌وماوه‌کانی سه‌ر شـاخی شه‌نگال. | <urn:uuid:fe96da11-ae02-4732-9a57-9c63be08c19e> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2406408.html | 2016-10-27T20:46:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721392.72/warc/CC-MAIN-20161020183841-00174-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995905 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9959049224853516} |
یه‌مه‌ن ده‌ڵێت چه‌ند هێرشی گه‌وره‌ی که له لایه‌ن ئهڵقاعیدهوه پلانی بۆ دانرابوو له سه‌رانسه‌ری یه‌مه‌ندا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی ئاسایش به پشتیوانی فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێرشیان کرده سه‌ر شانه‌کانی ئه‌لقاعیده له باکوری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن. و هه‌روه‌ها بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنان له باشوری وڵاته‌که‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش 34 میلیتانی ئه‌لقاعیده‌یان کوشت و 17 ی تریان ده‌ستگیر کردووه.
ده‌شڵێن ئه‌وان هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام دا له کاتێکدا بیستیان ئه‌لقاعیده پلانی به‌کارهێنانی هێرشبه‌ری خۆکوژی داناوه بۆ ته‌قینه‌وه له خوێندنگاکان و ئامانجه‌کانی بیانی له نێو وڵاته‌که‌دا.
له مانگی ڕابردوودا ئه‌لقاعیده به‌رپرسیارێتی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ که به‌لایه‌نی که‌م 5 ئه‌فسه‌ری ئاسایشی له هه‌رێمی حه‌زره‌مه‌وتی یه‌مه‌نی تیادا کوژرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیش‌دا کاربه‌ده‌ستێکی باڵای دژه تیرۆری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هۆشداری دا که یه‌مه‌ن ده‌بێته به‌شێکی نوێی بنکه‌ی ئه‌و تۆڕه تێرۆریستیـیه.
مایکل لایته‌ر به یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکای گوت یه‌مه‌ن ده‌بێته مه‌یدانی سه‌ره‌کی شه‌ڕ. | <urn:uuid:b5f38074-2cc1-412a-a210-1abceb942ce0> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-17-voa3-89227382/954061.html | 2016-10-21T20:13:33Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718303.21/warc/CC-MAIN-20161020183838-00266-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999232 | Arab | 7 | {"ckb_Arab_score": 0.9992321729660034} |
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی تورکیا له به‌غدای بانگهێشـتکردووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ردوو کونسڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ و به‌سره.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی دکتۆر وه‌لید حه‌مید شهلتاغ سه‌رۆکی ئۆفیسی کاروباری وڵاتانی دراوسێ ڕۆژی سێشه‌ممه یونس دمیراری باڵیۆزی تورکیا له به‌غدای بانگهێشـتکردووه و له‌گه‌ڵیدا باسی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کردووه.
پاشـان ناڕه‌زایی حکومه‌تی عێراقی پـێـگهیاندووه سه‌باره‌ت به چالاکیـیه‌کانی هه‌ردوو کۆنسڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ و به‌سره که وه‌ک ده‌ڵێت دوور بوون له ئه‌رک و کاره‌کانیان به‌پـێی ڕێـکه‌وتننامه‌ی ڤیه‌نـنای سـاڵی 1963 .
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه باڵیۆزی تورکیاش لای خۆیه‌وه جه‌ختی کردووه‌ته سه‌ر گرنگیدانی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی هیچ ئه‌جیندایه‌کی نیـیه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت.
ڕاگه‌یاندنه‌که هیچ ورده‌کاری له‌سه‌ر ئه‌و چالاکیـیانه نه‌داوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چه‌ند مانگێـکه جۆره ئاڵۆزیـیهک که‌وتووه‌ته نێوان په‌یوه‌ندیـیه‌کانی عێراق و تورکیا و به تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان که له چه‌ندین لێـدوانیاندا ڕه‌خنه‌یان له یه‌کتری گرتووه. | <urn:uuid:6e11c8e3-fe58-4ad4-807e-24aff09b3856> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/iraq-turkey-17may12-151895555/1247432.html | 2016-10-22T23:37:54Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719079.39/warc/CC-MAIN-20161020183839-00328-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997437 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.9974374175071716} |
سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانی لە رۆژی دووشەممە ووتی ئەو رێکەوتننامە ناوکیە کە لە نێوان 6 وڵاتە دەسەڵاتدارەکان و ئێران‌دا مۆر کراوە دەبێت ئاماژە بە قۆناغێکی نوێ بکات وە یارمەتی دان بۆ ئاشتی و پایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
رۆحانی کە لە کۆبۆنەوەی ساڵانەی رێبەرانی جیهان لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دووا ووتی سەودا ناوکیەکە دوواترین ئامانج نییە، بەڵکۆ گەشەپێدانێکە کە دەکری و دەبێت ببێتە بناغەیەک بۆ دەسکەوتێکی زۆرتر.
رۆحانی ووتی سەودای ناو‌کی کە نموونەیەکی هەرە درەۆشاوە لە سەرکەوتن بەسەر شەردا بوە هۆێ لادانی هەوری شەر فرۆشتن و شیانی تارمایی شەرێکی تر و گرژیەکی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە.
سەوداکە دەکرێ و دەبێت بۆ قۆناغیکی نوێ و دەرئەنجامێکی پۆزەتیڤانە لەبارەی سازدانی ئاشتی و پایەداریەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا سەرکێشی بکات. | <urn:uuid:e3313fb3-8a1a-4538-af53-08c79044b3af> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2983931.html | 2016-10-26T21:14:04Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720973.64/warc/CC-MAIN-20161020183840-00099-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.820276 | Arab | 12 | {"ckb_Arab_score": 0.8202764391899109, "sdh_Arab_score": 0.12029384076595306, "hac_Arab_score": 0.05939013138413429} |
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا 57 كارمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تاوانبار
كردووه به‌وه‌ی سه‌رپێچییان له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه به‌وه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی زیندانخانه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدایان داوه.
ووته‌بێژ ژه‌نه‌راڵ عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف ده‌ڵێت ئه‌فسه‌ره باڵاكان و پاسه‌وانانی نۆبه‌داری و كارمه‌نده سیڤیڵیه‌كان له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه تاوانباركراون و ئێستاكه له كاره‌كانیان لابراون و هه‌ر هه‌موویان دادگایی ده‌كرێن.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له نزیك شارۆچكه‌ی بێجی له باكوری به‌غدا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان دوو گومانلێكراوی تیرۆریستیان كوشتووه و دوو كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له به‌غدا گیانی له ده‌ستداوه پاش ئه‌وه‌ی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ به سه‌ختی برینداربوو. وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاش ده‌ڵێت له ئاكامی هێرشێكی یاخیبوان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شكری له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق، سه‌ربازێكی به‌ریتانی گیانی له ده‌ستداوه.
هاوكاتیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێونه‌ته‌وه‌ییان كرده‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان له ناو پایته‌خت و دوو پارێزگای عێراقدا لابرد. هاتوچۆش قه‌ده‌غه‌كرابوو له‌به‌ر مه‌ترسی ڕوودانی توندوتیژییه‌كی زۆر له دوابه‌دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا بۆ چه‌سپاندنی سزای مردن به سه‌ر سه‌دام حوسه‌یندا. | <urn:uuid:6ddd930a-e0b3-4769-9e84-df9319aa339d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-11-07-voa3-89176597/944664.html | 2016-10-28T00:34:25Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721415.7/warc/CC-MAIN-20161020183841-00161-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.993159 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9931588768959045} |
چەند لایەنێکى سیاسى لە پارێزگاى موسڵ ده‌ڵێن هێزەکانى پێشمەرگە و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەروازەیەکى نوێـیان لەگەل سوریا لە سنوورى پارێزگاى موسڵ کردووه‌ته‌وه.
نەواف تورکى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە دانیشتنێکى ئەنجومەندا داواى لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگا کرد بە ڕەسمى و لە ڕێگاى پەرلەمان و حکومەتى عێراقه‌وه داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بکات ڕوونکردنەوە بدات لە بارەى کردنەوەى ئەو دەروازەیە و کەوا ئامانج لێى چیـیە.
عەبدوڵڵا جبورى، وتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا پشتڕاستى دەکاتەوە کە ئەو دەروازەیە کرابێتەوە و دەڵێت دەروازەکە بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى سوریا بووە. دەشڵێت بەپـێى زانیاریـیەکان چەکدارانى پارتى کرێکارانى کوردستان لە ڕێگاى ئەو دەروازەیەوە هاتوچۆ دەکەن.
لە بەرامبەردا ژەنەراڵ جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ڕەتى دەکاتەوە کە هیچ دەروازەیەکى نوێ کرابێتەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەم تۆمەتەش هاوشێوەى ئەو پروپاگهندانەیە کە دەوترا پێشمەرگە چەکى قورسى کڕیوە. ناوبراو ئەمەیشى بۆ دروستبوونى قەیرانە سیاسیـیەکان گەڕاندەوە. | <urn:uuid:2134449b-5a51-42bd-8572-be9264f49cd2> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1404380.html | 2016-10-27T14:46:14Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721347.98/warc/CC-MAIN-20161020183841-00039-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.81295 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.8129503130912781, "sdh_Arab_score": 0.17127631604671478, "hac_Arab_score": 0.015701083466410637} |
ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی تورکیا لە ناوچە کورد نشینەکانی وڵاتەکەدا بەردەوامە. لە هەمان دەمیشدا دەسەڵاتدارانی ئانکەرە درێژە بە هەڵمەتەکانیان دەدەن دژی میدیا و ڕۆژنامەوانان ئەمانەش نیگەرانییەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆۆی تورکیا و لەسەر ئاستی دەرەوەییش.
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم ، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان و شارەزای کاروباری تورکیا دەڵێت یەکێک لەو بەربەستانەی لەبەردەم تورکیادا بوو بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا بریتی بوو لە کێشەی کورد و دەشڵێت دۆسێکانی تری وەک مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە سیڤیلیەکان و ئەو کوشتارەی تورکیا لە باکوری کوردستان کردویەتی و چەندان دۆسێی تریش کاریگەری نەرێنییان هەیە لەسەر پێگەی تورکیا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سەلام ئاماژەش بەوە دەکات لەو کاتەوەی کە حکومەتەکەی ئاکەپە پرۆسەی ئاشتی دەست پێ‌کرد بە هیچ جۆرێک نییەتێکی ڕاستگۆیانەی نەبووە لە رووی گۆڕانکاری دەستوریەوە ودەشڵێت دواتریش هیچ یەکێک لەو پاکێجانەی ئاکەپە ڕایگەیاندن، هیچ چارەسەرییەکی نەتەوەیی و دەستوریشی تیادا نەبووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: | <urn:uuid:0360c74b-5d39-480b-9c9b-0840ed22640e> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/3267472.html | 2016-10-27T14:53:20Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721347.98/warc/CC-MAIN-20161020183841-00039-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.949817 | Arab | 17 | {"ckb_Arab_score": 0.9498165845870972, "hac_Arab_score": 0.026608306914567947, "sdh_Arab_score": 0.02356243133544922} |
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌س له ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری ده‌رعه کوژران 6 که‌س له‌وانه له کاتێکدا کوژران که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کرد به‌ناو خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌تدا له نزیک مزگه‌وتێک.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جهیانی ئه‌و هێرشه‌ی شه‌رمه‌زار کرد و ده‌ڵێت لیستێکیان ئاماده کردووه که نێوی 93 که‌سی تێدایه له‌م مانگه‌دا به‌هۆی به‌شداری کردنیان له خۆپیشاندانی دژه حکومه‌ت یان چالاکییه‌کانیان له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت ده‌ستگیر کراون.
جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری گروپه‌که بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا فلیپ لوته‌ر داوای له کاربه‌ده‌ستانی سوریا کردووه ده‌ستبه‌جێی ئه‌و که‌سانه ئازاد بکرێن که به‌هۆی ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان به ئازادی ده‌ستگیر کراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش چه‌ند که‌سێکی دیکه‌شیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوشتووه.
حکومه‌تی سوریا توندوتیژییه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی به جۆرێکی‌تر ڕاگه‌یاندووه. ئاژانسی دهنگوباسی وڵاته‌که ده‌ڵێت چوار که‌س له ده‌رعه کوژران له کاتێکدا ده‌سته‌یه‌کی چکدار هێرشی کرده سه‌ر تیمێکی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت قوربانییه‌کان 3 ئه‌ندامی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌فسه‌رێکی هێزه‌کانی ئاسایشه.
شایانی باسه ده‌رعه بووه به نێوه‌ندی خۆپیشانده‌رانی دژه حوکومه‌ت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابوردوودا. هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ڕۆژی هه‌ینی ڕابوردووشدا 4 خۆپیشانده‌ریان کوشت. خۆپیشانده‌رێکی تریش له ڕؤژی یه‌کشه‌ممه کوژرا. کوڕێکی ته‌مه‌ن 11 ساڵیش به‌هۆی گازی فرمێسکڕێژه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌ل ئه‌سه‌د یاسای ته‌نگه‌تاوی وڵاته‌که لابدات و به‌هه‌زاران زیندانی سیاسی ئازاد بکرێن هه‌روه‌ها ڕێگه به ئازادی ڕاده‌ربڕین بدرێت.
سوریا له ساڵێ 1963 وه و له‌وکاته‌وه‌ی پارتی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه باری نائاسایی به سه‌ر وڵاته‌که‌دا سه‌پاندووه که ڕێگا له هه‌ر ڕۆڵێکی ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت. | <urn:uuid:ad577343-06b5-474e-af43-c17a8c80edf6> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/syria-24march2011-118582514/967686.html | 2016-10-21T00:36:23Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717959.91/warc/CC-MAIN-20161020183837-00235-ip-10-142-188-19.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99878 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9987804293632507} |
یاسادانه‌رانی فه‌ره‌نسی به‌رنووسی بڕیارێـكیان په‌سه‌ند كرد كه ده‌ڵێت نكۆڵی كردن له‌و جینۆسایده‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌رمه‌نیـیه‌كان له توركیا پـێش نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك كه كرابوو تاوانه.
وێـڕای به‌رهه‌ڵـستی توركیا بۆ ئه‌و به‌رنووسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا نوێنه‌رانی خانه‌ی خواروی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگی په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌یان دا. به‌پـێی ئه‌و بڕیاره سـزای زیندانی كردن و پاره‌دان ده‌سه‌پـێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سـانه‌ی نكۆڵی له جینۆسـایدی دژی ئه‌رمه‌نیـیه‌كان ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بچێـته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سـێناتی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ژاك شیراك په‌سه‌ند بكرێت، وه ڕه‌نگه ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ش درێژخایهنبێت.
حكومه‌تی توركیا فه‌ره‌نسـای له باره‌ی گه‌ڵاڵه نامه‌ی جینۆسایدی دژ به ئه‌رمه‌نیـیه‌كان
ئاگادار كردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه نامه‌كه بـبێته بڕیار ئه‌وا ئه‌و كاره زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌ێنێت.
هاوكات بازرگانانی توركی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه ئه‌رمه‌نیـیه‌كان ده‌ڵێن توركه‌كان له سه‌رده‌می عوسـمانیـیهكاندا له نێوان سـاڵانی 1915 و 1923 نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێـك ئهرمهنیـیان كوشـتووه تا له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا دوریان بخه‌نه‌وه. | <urn:uuid:9eb23792-dffc-4299-87ea-e7af3e51aaad> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-12-voa9-89181937/945684.html | 2016-10-24T15:56:26Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719646.50/warc/CC-MAIN-20161020183839-00421-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.985643 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9856430888175964, "sdh_Arab_score": 0.01361009944230318} |
یاسادانه‌رانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه که بڕیاریانداوه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی تایبه‌ت به فیدرالیزم که بونه‌ته هۆی دابه‌شبوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به نیازن ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر داوای سونه‌کان کۆمیته‌یه‌ک بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستوردا دابمه‌زرێنن.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، یاسادانه‌ران ده‌ست ده‌که‌ن به پێداچوونه‌وه‌ی یه‌که‌م به سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به ئۆتۆنۆمی ناوچه‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له باشوری عێراق پێشنیاز کراوه.
به پێی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، هه‌رچ گۆڕانکارییه‌ک که بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت تاوه‌کو 18 مانگی دیکه کاری پێناکرێت. | <urn:uuid:dae21245-ab9c-4abd-9d40-c23a90564b08> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-24-voa4-89178457/945046.html | 2016-10-25T17:25:54Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720238.63/warc/CC-MAIN-20161020183840-00483-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998529 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9985288977622986} |
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـرۆسهکهیهکی ماته‌مینی بۆ شا عه‌بدوڵڵای ئوردن ناردووه و تیایدا سه‌ره‌خۆشی خۆی و گه‌لی کوردسـتانی پێ ڕاگه‌یاندووه له به‌رامبه‌ر کوشتنی فڕۆکه‌وانی ئوردنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووس به‌درخان حه‌سه‌ن له لێدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی کوشتنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه به‌و شێوه دڕندانه‌یه جارێـکی دیکه ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان دووپاتکرده‌وه ئه‌و گرووپه له دژی هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تیـیه.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه. | <urn:uuid:f296f11c-d1ec-479b-a3ce-28d6705b9543> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/2628745.html | 2016-10-28T00:33:50Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721415.7/warc/CC-MAIN-20161020183841-00040-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998251 | Arab | 12 | {"ckb_Arab_score": 0.9982510805130005} |
ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا به‌هۆی لایه‌نی تهکنیـکیـیهوه ناتوانرێت له 25 ی مانگی حه‌وتدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتاندا ڕیفراندۆم بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوری هه‌رێمی کوردسـتان سـازبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مریکا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:12 خوله‌كه. | <urn:uuid:c48d6117-2ded-4afa-b0e3-96eea3a88f9b> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-07-07-voa2-89226057/953832.html | 2016-10-28T00:37:56Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721415.7/warc/CC-MAIN-20161020183841-00040-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998207 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9982069134712219} |
ئیسماعیل ته‌ته‌ری نۆێنه‌ری مه‌ردومی کرماشان له ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی له ده‌وره‌ی چوار و شه‌شی دا سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد.
ڕۆژنامه‌نووسی کورد شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ا‌قای ته‌ته‌ری که له کرماشان ده‌نگی هێناوه له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندیه کوردیه‌کانی بووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو سنوردانانهکان تا ئێستا له هه‌موو نوێنه‌رانی کرماشان باشتر بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:19 خوله‌كه. | <urn:uuid:a9bae85e-791d-497b-8af4-4cf1fcdbcefd> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/shaho-krmashani-31jul10-99692094/959637.html | 2016-10-21T23:42:29Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718311.12/warc/CC-MAIN-20161020183838-00132-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99213 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9921303987503052} |
سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له تاران له وتووێژکردندایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئێران، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ پشکنینی ده‌زگا ناوکیه‌کانی ئێرانی که گومان له به‌کارهێنانی هه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی نهێنی چه‌کی ناو‌کی.
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی یوکیو ئه‌مانۆ له ڕۆژی دووشه‌ممه چاوی به فه‌ره‌یدون عه‌باسی دهڤانی سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی وزه‌ی ناو‌کی ئێران که‌وتووه هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م له گه‌یشتنیدا له سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه بۆ تاران.
بڕیار وایه ئه‌مانۆ پاشان له‌گه‌ڵ وتووێژکه‌ری باڵای ناو‌کی ئێران سه‌عید جه‌لیلی و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی کۆببێته‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردانی ئه‌مانۆیه بۆ ئێران له‌وه‌تای له ساڵی 2009 وه بووه‌ته سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌و پاش به‌جێهێشتنی ڤیه‌نـنا وتی به هیوایه له دروستکردنی به‌ره‌وپێشه‌وه چونێکی باش که له هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پله‌ی خواره‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی له پایته‌ختی ئوتریش ئه‌نجام درابوو.
به‌ڵام هه‌روه‌ها وتی هیچ دڵنیایـیهک نییه له پێشبینی گه‌یشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ پشکنه‌رانی ناو‌کی.
ئێران به به‌رده‌وامی داخوازیه‌کانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ پشکنینی ده‌زگای له‌شکری په‌رچین له وه‌ڵامدانه‌وه به‌رامبه‌ر به بۆختانه‌کانی رۆژئاوا له گه‌ڕان له شوێنه‌که‌دا بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی په‌سه‌ند نه‌کردوه . ئێران ده‌ڵێت ته‌نها چه‌کی ئاسایی له‌و شوێنه‌دا هه‌یه و به‌رنامه‌ی ناو‌کی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه. | <urn:uuid:4fba6117-5735-4815-bbae-3036f53ad9a7> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-21may12-152286505/1247855.html | 2016-10-27T12:46:49Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721278.88/warc/CC-MAIN-20161020183841-00442-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999615 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9996146559715271} |
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نایجیریا که بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت له ئه‌بوجای پایته‌خت و چه‌ند شوێنێکی تر دواخرا، له کاتێکدا کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند کێشه‌ی ڕێکخستنه‌کان هه‌بووه له ناویاندا نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی ده‌نگدانیش.
وته‌بێژێکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند چه‌ند کاتژمێرێک پاش کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان له به‌شه‌کانی تری وڵاته‌که هاووڵاتیان له کاتی نوێی ده‌نگدانه‌کان له‌و شوێنانه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌که تیایاندا دوا که‌وت ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
به‌رپرسی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نایجیریا ئهتاهیرۆ جێگا له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی 4 ده‌رفه‌تێک ده‌دات به نایجیریا شته‌کان باش بکه‌نه‌وه پاش توندوتیژی و ساخته‌کردن که باڵی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2007 دا کێشاوه.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نایجیریا په‌یمانی داوه ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌م ساڵ ئازاد و ڕه‌وا بێت. | <urn:uuid:34558635-69df-482e-b502-a5a23ad246ca> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/nigeria-elections-2apr11-119116974/968023.html | 2016-10-28T15:57:34Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988722951.82/warc/CC-MAIN-20161020183842-00504-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998354 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9983538389205933} |
دیبلۆماتی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له چین ده‌كات كه پـشتیوانی بكات له سـزایه‌كی نوێی دژ به ئێران، له ده‌مێـكدا وتووێـژكه‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران گه‌یشته
به‌یژین بۆ هه‌وڵی دژ به‌و كرداره.
له ده‌می قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێران جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن نیـگرۆپـۆنتێ گوتی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا باس له‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ی بینگۆ ده‌كرێت.
نیگرۆپـۆنتێ گوتی هه‌رچه‌نده به‌پـێی دوا ڕاپـۆرتی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا ئێران وازی له به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی هێناوه، به‌ڵام هێشتا موشه‌ك دروسـتدهكات و یۆرانیۆم دهپـیـتـێـنێت-- پــیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌و پـرۆسهیهیه كه بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوه‌كی به‌كاردێت.
نیگرۆپـۆنتێ گوتیشی هه‌ر هه‌نگاوێـكی به‌و جۆره پـێشـێـلـكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. قسه‌كانی نیگرۆپـۆنتێ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وتووێـژكه‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران سه‌عید جه‌لیلی بۆ به‌یژین و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی چینی.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ژیانگ یوو له‌و باره‌یه‌وه گوتی كاربه‌ده‌سـتانی چینی له میانه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا وتووێـژ له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلیدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو پـشتیوانی له هه‌ڵوێستی واشـنتن بكات. | <urn:uuid:ca18490a-c88b-4901-ae65-69265aedfbd4> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-17-voa5-89223727/953352.html | 2016-10-28T19:48:54Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725470.56/warc/CC-MAIN-20161020183845-00542-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.986696 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9866955280303955, "sdh_Arab_score": 0.012001875787973404} |
کۆریای باشور ده‌ڵێت سزای ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی هێزی مارینز نادات که ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر کردبوو به هه‌ڵه و پێیان وابوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی کۆریای باکور بووه.
وته‌بێژێکی هێزی مارینز ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو پاسه‌وانه له دورگه‌ی گایدۆینگی ڕۆژئاوای که‌ناری کۆریای باشوردا بوون که ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌ی ئاسیانا کرد له‌و کاته‌ی که ده‌یویست له فڕۆکه‌خانه‌ی ئینچۆینی سیئۆڵ بنیشێته‌وه.
ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که له چهنگداوی چینه‌وه هه‌ستابوو 119 سه‌نشین و کارمه‌ندی فڕۆکه‌که‌ی تێدابوو. هیچ زیانێکی پێ نه‌که‌وت به‌هۆی ئه‌و ته‌قانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌که زۆر دوور بو له‌مه‌ودای گوللهکانهوه. | <urn:uuid:cbb366e6-b1fb-4401-be7c-a0feea76fa6a> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/korea-19june2011-124156189/970843.html | 2016-10-21T09:08:25Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718034.77/warc/CC-MAIN-20161020183838-00101-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999716 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9997158646583557} |
دووا به دووای کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکرده‌کانی لیستی ئه‌لعراقییه نوسراوێک به ئیمزای سه‌رۆکی لیسته‌که ئه‌یاد عه‌لاوی ڕوانه‌ی ڕه‌وانه‌ی حکومه‌تی عێراقی کراوه. تیایدا جه‌واد بۆڵانی کاندید کراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق. هاوکات ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لیستی ئه‌لعراقییه پاش ئه‌وه دێت بۆڵانی مانگێک له‌مه‌و به‌ر هاوپه‌یمانێتی به‌ستووه له‌گه‌ڵ لیستی ئهلعراقییهدا به‌ر له هه‌فته‌یه‌کیش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه به‌و پێیه‌ی کاندیدی به‌غدایه‌و به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌کات له په‌رله‌مانی عێراقدا. له‌لایه‌کی تره‌وه و به پێی ڕێککه‌وتنی سیاسی هه‌وڵێر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ پێکهاته‌ی سوننه‌یه له عێراق. جواد بۆڵانی له پێکهاته‌ی شیعه‌یه و له کابینه‌تی پێشووی عێراقیشدا له سه‌ر هه‌مان پێکهاته پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێدراوه.
عدل عه‌بدوڵلا په‌رله‌مانتاری به‌غدا له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌م باره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دواو گوتی " دیاری کردنی جه‌واد بۆڵانی له‌لایه‌ن لیستی ئهلعراقییهوه ههنگاوێکی باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر پۆستی وه‌زیری ناوخۆی هه‌بووه ئه‌توانم بڵێم که‌سێکی نیشتیمانییه و سه‌رکه‌وتوو بووه له کاره‌کانی. به‌ڵام جه‌واد بۆڵانی که‌سایه‌تییه‌کی شیعه‌یه وه‌کو مه‌زهه‌ب نوری ئه‌لمالکی له وته‌کانیدا ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌شی سوننه‌یه له عێراقدا نه‌ک لیستی ئه‌لعراقییه. به دیاری کردنی جه‌واد بۆڵانی به به‌ڕوای من جۆرێک له قه‌یرانی دیکه دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سێکی شیعه‌یه‌و سوننه نییه ئایه لایه‌نه سوننه‌کانی تر به‌وه ڕازی ده‌بن یان نا".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێرمان گۆران تۆفیق بن که ماوه‌که‌ی 2:26 خوله‌که. | <urn:uuid:4635806d-e68a-486f-bd49-22aead87d033> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/gt-iraq-13aug11/973200.html | 2016-10-22T13:29:05Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718987.23/warc/CC-MAIN-20161020183838-00163-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996945 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9969450235366821} |
<!-- IMAGE -->
سه‌ربه‌ست موفتی نوێنه‌ری کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت 9 بنکه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کراوه، دووانیان له شـاری دیترۆیتی ویلایه‌تی میشیگن و یه‌ک له شـاری شیگاکۆی ویلایه‌تی ئیلینۆی و یه‌ک له شـاری ئارلنگتنی ویلایه‌تی ڤێرجینیای نزیک واشنتنی پایته‌خت و دوو بنکه له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له هه‌ردوو شـاری سـانفرانسیسکۆ و سـانتیاگۆ و یه‌ک بنکه له شـاری فینکسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و یه‌ک بنکه له شـاری دالاسی ویلایه‌تی ته‌کسـاس.
هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست موفتی ده‌ڵێت پـێویسته هه‌ر عێراقیـیه‌ک که ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات به‌ڵـگه‌نامه‌ی پـێبێت که بیسه‌لمێنێت خه‌ڵـکی چ پارێزگایه‌کی عێراقه. ده‌شڵێت ئه‌و عێراقیـیانه‌ی که زمانی عه‌ره‌بی یان کوردی نازانن ده‌توانن که‌سێـک له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن یارمه‌تیان بدات و یاخود داوای یارمه‌تی له به‌ڕیوه‌به‌ری بنکه‌که بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه. | <urn:uuid:f32c1156-2133-4544-8dee-5fdf2e936ffc> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-01-voa10-89536192/957154.html | 2016-10-23T07:55:00Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719192.24/warc/CC-MAIN-20161020183839-00060-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.988157 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9881574511528015} |
شه‌ڕ و پـێـکدادانی نوێ هه‌ڵگیرسـاوه له نێوان لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی و هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی گوشـار ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌تبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت.
شه‌ڕه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری مصراته ڕوویدا که نزیکه‌ی 200 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه دوره. ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت گوتیان ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر مصراتهدا گرتووه که سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری لیبیایه.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پـێـکدادانیش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری زاویه‌ی ڕۆژئاوای پایته‌خت هه‌ڵگیرسـا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئایا له‌و دوو شه‌ڕ و پـێـکدانهدا زیانی گیانی هه‌بووه یان نا.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه له‌و ده‌مه‌دا دێن که هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت به توندی کۆنتڕۆڵی شـاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان داوه تهرابلسیش ڕزگار بکه‌ن.
ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌کان له پایته‌خت داوا ده‌که‌ن پـێـنجشه‌ممه و هه‌ینی خۆپـیشـاندانی نوێ سـازبکرێن که ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لێـده‌کرێت ڕووبه‌ڕووی خوێناوی نوێی لێبکه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ئێسـتادا ته‌رابلسی پایته‌خت شوێنی به‌هێزی موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان هێزه چه‌کداره میلـلیهکانی سه‌ر به قه‌زافی و لایه‌نگرانی له هێزێـکی بهکرێـگیراوی تێـکه‌ڵ له لیبیایی و فهریکایی به شه‌قامه‌کانی ته‌رابلسدا دێن و ده‌چن و سه‌نگه‌ر له ده‌وروبه‌ری شـاره‌که لێـده‌ده‌ن. ده‌شڵێن ئه‌ندامه‌کانی هێزی ئاسایش به دوای ئه‌و که‌سـانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که به خائینیان داناون.
هاوکات خۆپـیشـانده‌ران و یه‌که ههڵـگهڕاوهکان له له‌شـکر به‌رده‌وامن له پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر نزیکه‌ی تێـکڕای سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که نیوه‌ی سـنوورێـکی 1600 کیلۆمه‌تره به درێژایی که‌نار و هه‌روه‌ها خاڵی پشـکنین له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کان داده‌نێن. | <urn:uuid:2ebfcefc-da50-4bba-885d-f4aa04b61dc2> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/libya-protests-24feb11-116813203/966606.html | 2016-10-23T07:54:17Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719192.24/warc/CC-MAIN-20161020183839-00060-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997371 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9973707795143127} |
به‌ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا و ئه‌وروپا ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه خوله‌كێك
بێده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزگرتن له قوربانیانی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی حه‌فته‌ی رابردوو له له‌نده‌ن.
هاوكات ده‌سه‌لاتداران به‌دوای كه‌سێك یان زیاتر ده‌گه‌رێن كه له‌وباوه‌ره‌دان هاوكاری چوار هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كانی كردبێت هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌نجاو دوو كه‌س تیایاندا كوژران.
شایانی باسه سێ له هێرشبه‌ره گومانلێكراوه‌كان هاوڵاتی به‌ریتانی به ڕه‌چه‌له‌ك
پاكستانین. | <urn:uuid:422e274d-aa31-4dc2-bbe6-21c80531421e> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-07-14-voa3-89171072/943850.html | 2016-10-25T12:04:11Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720062.52/warc/CC-MAIN-20161020183840-00184-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.974803 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9748028516769409, "sdh_Arab_score": 0.022100379690527916} |
باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاشه‌کشه‌ی به په‌له له ئه‌فغانسـتاندا نیـیه له پاش ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 16 که‌سی سیڤیل که وه‌ک ده‌گوترێت سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی کردوویه‌تی.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی KABC له لۆس ئه‌نجلس، سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی دا به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی بۆ کشانه‌وه هه‌ن که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت بـبێته مایه‌ی ئاژاوه و کاره‌سـاتی زیاتر.
ته‌قه‌کردنی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان و کوژرانی 16 که‌سی سیڤیل دواترین گورزه به په‌یوه‌ندیـیه لاواز و له‌رزۆکه‌که‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانسـتان.
هاوکاتی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌و ڕووداوه وه‌ک دان ڕۆبنسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت کۆشـکی سـپی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی سه‌رۆک ئۆباما و دانانی واده‌یه‌کی دیاریکراو بۆ کشانه‌وه له ئه‌فغانسـتاندا.
جه‌ی کارنی ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی ڕۆژی دووشه‌ممه ئاماژه‌ی به لێـکۆڵینه‌وه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا کرد پاش ڕووداوی سـووتاندنی قورئان له مانگی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباماش داوای لێـبوردنی له گه‌لی ئه‌فغانسـتان کرد.
جه‌ی کارنی ده‌ڵێت سـتراتیژیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئه‌فغانسـتان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. ده‌شڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی وتووێژه‌کان له نێوان سه‌رکرده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕێبه‌رانی سیڤیلی و حکومی له ئه‌فغانسـتاندا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وامده‌بن. ده‌شڵێت ئامانجه سـتراتیژیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌گۆڕاوه و ناشـگۆڕێت. | <urn:uuid:a0201577-b306-412d-a9ba-71100c582b6c> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/obama-afghanistan-13mar12-142459715/1248155.html | 2016-10-26T13:17:49Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720945.67/warc/CC-MAIN-20161020183840-00246-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999404 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9994039535522461} |
لیستی عێراقیـیه نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی په‌رله‌مانی جیهانی ده‌کات ده‌رباره‌ی دوا پـێشـهاتی سیاسی و هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانی له ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌سه‌ر زاری سه‌لمان جومه‌یلی سه‌رۆکی کوتله‌ی عێراقیـیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ناوه‌رۆکی ئه‌م نامه‌یه ئاشـکرا ده‌کرێت و جومه‌یلی ده‌ڵێت له نامه‌که‌یاندا ته‌واوی ئه‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ی مافی مرۆڤ باسکراوه که له ئه‌مڕۆدا بووه‌ته ڕه‌فتارێـکی به‌رده‌وامی حکومه‌تی عێراق دژ به خۆپـیشـانده‌ران و ئازادیـیهکانیش به زه‌بری هێز کپده‌کاته‌وه و کوشتن و به‌دیلگرتنی هاوڵاتیانیش به‌شێـکی تری ڕه‌فتاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه.
جومه‌یلی له به‌شـێـکی تری قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند چه‌ند جارێـکه ڕای گشـتی جیهانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه و له ڕاپـۆرتی لێبوردنی نێودهوڵهتیشـدا ئه‌م پـێشـێلکاریـیانه ئاماژه‌یان پـێـکراوه، که‌چی حکومه‌تی عێراق بێ باکه و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسیـیه‌کانیدا زیاتر بێ سـنوور بووه. | <urn:uuid:49041a42-4791-4c2a-874c-c22f9061661b> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1623174.html | 2016-10-28T19:46:23Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725470.56/warc/CC-MAIN-20161020183845-00370-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.987035 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9870354533195496, "sdh_Arab_score": 0.011516341008245945} |
ڕۆژی دووشه‌ممه نرخی جیهانی نه‌وت بازێـكی تیژی به خۆوه بینی پاش ئه‌و
مه‌ترسـیانه‌ی كه له‌سه‌ر دابین كردنی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه سه‌ركیـیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، وه دڵه‌ڕاوكێ له‌وه‌ی كێـشه سـیاسـیـیه‌كان له‌وانه‌یه وابكات ڕێژه‌ی ناردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
نرخی نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی له‌نده‌ن گه‌یشته 71.40 دۆلار بۆ به‌رمیلی پـاشـان كه‌مێـك هاته‌وه خوارێ. نرخی نه‌وتی خاوی له ئهمریـكا كه له ئاینده له بازاڕه‌كانی ئاسـیاوه ڕه‌وانه ده‌كرێت خۆی دا له 70 دۆلار بۆ به‌رمیلی.
شایه‌نی باسه ئێران چوارهه‌مین وڵاته له جیهاندا له بواری بهرههمـهـێنان و سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وتدا. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ڕه‌نـگه ناكۆكیـیه‌كان پاڵ به تارانه‌وه بنێت ناردنی نه‌وت ڕابگرێت له‌كاتێـكدا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له نه‌وتی زیایه له لای وڵاته بهرههمهێنهراكانی تر هه‌یه تا بیكه‌نه بازاڕه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه بینی پاش نا ئارامیـیهكانی نایجیریا كه به هۆی هێرشی یاخیبوان بۆ سه‌ر كۆمپانیـیهكانی نه‌وت ده‌كرا تا ناردنی نه‌وت ڕابگرن. | <urn:uuid:09276516-a909-482b-bb6a-4e91341f4adf> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-18-voa3-89184472/946232.html | 2016-10-28T19:38:07Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725470.56/warc/CC-MAIN-20161020183845-00370-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997781 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9977812767028809} |
به‌پـێی ئاماره‌کان زیاتر له 10 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی زووتر ده‌نگی خۆیان داوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 که بڕیاره له 6 ی مانگی یازده‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
واشنتنی پایته‌خت و 31 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ڕێـگه‌یان به ده‌نگدانی پـێش وه‌خت داوه، له‌وانه چه‌ند ویلایه‌تێـکی گرنگی وه‌کو فلۆریدا و نۆر‌ث کارۆلاینا و یسکهنسن و ئایوا و کۆلۆرادۆ و نیڤادا.
له لایه‌کی دیکه‌وه له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن سه‌ردانی فلۆریدا ده‌کات. بڕیاربوو هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌وێ بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر زریانی سـاندی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ کۆشـکی سـپی ده‌گه‌ڕێته‌وه، تاوه‌کو له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌که بکات. | <urn:uuid:7fff23ad-9110-4119-9290-0c2ccfd46548> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/1534995.html | 2016-10-24T23:41:14Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719815.3/warc/CC-MAIN-20161020183839-00291-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99802 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9980199933052063} |
له‌شـکری به‌حره‌ین ده‌ڵێت کۆنتڕۆڵی به‌شه‌کانی پایتهخهکهیان گرتۆته ده‌سته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که زوویه‌کی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی دژه ئاژاوه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر گۆڕه‌پانێـکی سه‌ره‌کی له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین، بۆ وه‌ده‌رنانی هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر.
خۆپـیشـانده‌ران که‌وا چادر و ده‌واریان له گۆڕه‌پانی لوئلوئه هه‌ڵدابوو داوای گۆڕانکاریـیه‌کی سیاسی به‌رفراون ده‌که‌ن.
هێزه‌کانی ئاسایشی به‌ر له به‌ره‌به‌یان گازی فرمێسـک ڕێژ و نارنجۆک و گولـله‌ی لاسـتیکیان به‌کارهێناوه و چوونه ناو گۆڕه‌پانه‌که‌وه و په‌لاماری خۆنیشـاندهرکانیان دا که زۆربه‌یان شیعه‌ن. له نێو خۆنیشـانده‌ران ژن و منداڵێـکی تێدابوو که له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ئهوێـیان داگیرکردووه.
شایه‌تحاڵ ده‌ڵێن به لای که‌می 4 که‌س کوژراون و زۆر له بریندراهکانیش به په‌له براونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کانی خۆجێی.
هاوکات ئه‌ندامێـکی سه‌رکردایه‌تی پارتی ویفاقی شیعه ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئۆپـۆزسیۆن له په‌رله‌مان بکشێته‌وه. پـێشـتر ڕێبه‌رانی ویفاق گوتیان کۆمه‌ڵه‌که‌یان له په‌رله‌مان که له 18 ئه‌ندام پـێـکهاتووه ناگه‌ڕێنه‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی شـا حه‌مه‌د بن عیسـا ئالخه‌لیفه قایل نه‌بێت وڵاته‌که بـبێته خاوه‌ن دیموکراسـیهکی ده‌سـتوری و حکومه‌تێـکی هه‌ڵبژێردراو. جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌رله‌مانی به‌حره‌ین له 40 ئه‌ندام پـێـکهاتووه. | <urn:uuid:8632cfb9-4a2b-46b3-bdcf-5c386a2f1d0d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/bahrain-protests-17feb11-116394924/966337.html | 2016-10-22T17:59:11Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719033.33/warc/CC-MAIN-20161020183839-00029-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998706 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9987059235572815} |
یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر سوریادا که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و بانکی ناوه‌ندی وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه. سزا نوێیه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا دووابه‌دووای کۆبونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی تونس بوو که به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی یارمه‌تی سیاسی و مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌لی سوریا ئه‌نجام درا، هاوکات فشارێکیش بوو بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر سڕکردنی سه‌رمایه‌ی ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی سوریا و بانکی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌ش.
له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی بروکسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا، کاترین ئاشتن، گوتی لیستی ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که سزاکه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
کاترین ئاشتن به حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت نا‌توانیت ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لی خۆت بکه‌یت و له هه‌مان ده‌میشدا بیانکوژیت و بشته‌وێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنیته‌وه.
چالاکوانان ده‌ڵێن له 11 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه نزیکه‌ی 7 هه‌زارو 500 که‌س له سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی سوریادا کوژراون. به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌ی کوژراوه‌کانی به به‌لایه‌نی که‌م 5400 که‌س مه‌زه‌نده کردووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له پێشتره‌وه چه‌ند سزای سه‌پاندبوو به‌سه‌ر سوریادا، له ناویاندا سڕکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی سوریا‌و سامانی زیاتر له 100 که‌س به سه‌رۆک به‌شار ئهلئهسهدیشهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش ولیه‌م هاگ به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند سزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاریگه‌ری هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی لیسا برایه‌نت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن که ماوه‌که‌ی 2:37 خوله‌که. | <urn:uuid:4f3362cc-ef94-4829-b4a6-58cf0000cc3d> | CC-MAIN-2016-44 | http://www.dengiamerika.com/a/syria-hz-28feb12-140666963/980566.html | 2016-10-22T17:56:23Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719033.33/warc/CC-MAIN-20161020183839-00029-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999352 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9993522763252258} |
شه‌ش ئێرانی بوونه‌ته دوایترین قوربانیه‌كانی شه‌پۆله‌كانی ڕفاندنی ئه‌م دواییه له عێراق.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و ئێرانیانه به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ی به‌له‌د، كه 70 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غداوه دووره، به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق به‌ڕێكه‌وتوون كاتێك كه یاخیبوان هێرشیان كردونه‌ته سه‌ر.
فڕاندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه ئێرانیه دوا به دوای فڕاندنی ئه‌و پێنج خۆرئاواییه هات كه له‌م
ماوه‌یه‌ی دواییدا له عێراق فڕێندران. ژنێكی ئه‌ڵمانی به ناوی سوزان ئاشتۆف و شۆفێره‌كه‌ی یه‌كێكن له‌و فڕێنراوانهی له دره‌نگانێكی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه دیار نه‌ماون.
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانی ئارد ده‌ڵێت وێنه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و فڕێنراوانهی ده‌ستكه‌وتووه و فڕێنهرانیشیان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان ده‌كه‌ن گه‌ر هاتوو به‌رلین له هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق ڕانه‌وه‌ستێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، چوار كارمه‌ندی خۆرئاوایی كه بریتی بوون له ئه‌مریكیه‌ك، دوو كه‌نه‌دی و به‌ریتانیه‌ك فڕێندرابوون.
هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه، دوو به‌ریتانی له میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسێك كوژران كه ژماره‌یه‌ك موسوڵمانی شیعه‌ی تیادا بوو و به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق له باشوری ووڵات به‌ڕێده‌كه‌وتن. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه دوو سیاسه‌تمه‌داری سونه كوژراون، یه‌كێكیان ئه‌ندامێكی باڵای پارتی ئیسلامی عێراقیه و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی مانگی داهاتوو به‌ربژار كردبوو. | <urn:uuid:bf7f7a9d-d546-4768-a5d2-4deafb3a220f> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-11-29-voa1-89170817/943805.html | 2016-12-07T18:24:09Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542244.4/warc/CC-MAIN-20161202170902-00078-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.987344 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9873442649841309, "sdh_Arab_score": 0.010535233654081821} |
ڕاوێژکارێـکی پـێشـووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێرشی سـاڵی 2003 ی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر عێراق کارێـکی ناقانونی بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له له‌نده‌ن مایکڵ وود له لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و گوتیشی به‌کارهێنانی هێز له دژی عێراق له سـاڵی 2003 دا به پـێچه‌وانه‌ی قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی کراوه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـگه‌ی به په‌رپاکردنی ئه‌و شه‌ڕه نه‌داوه.
ئێلیزابێث ویلمشورست که جێـگری مایکڵ وود له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کاتی خۆی له سـاڵی 2003 دا دهسـتیلهکارهکهی کێشـایه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ناردنی هێزی وڵاته‌که‌ی بۆ شه‌ڕی عێراق. بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌ویش گه‌واهی خۆی بدات.
سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ڕوبه‌ڕووی لێـپـرسینه‌وه بـبێت، ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ بڕیاری لادانی سه‌دام حسێنی دیکتاتۆره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیشی نه‌بووبێت. | <urn:uuid:193743f2-5d5b-4a50-b159-8d6ecbbe7b56> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-26-voa8-89238972/956216.html | 2016-12-09T03:50:14Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542680.76/warc/CC-MAIN-20161202170902-00398-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996516 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9965155124664307} |
پـۆلیس له شـاری که‌رکوک ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی کڵێســایهکی شـاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی به لای که‌م 23 که‌س.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که زیانی به کڵێسـاکه و ماڵه‌کانی ناوچه‌که گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له پاش لادانی سه‌دام حسێن له ده‌سه‌ڵات ژماره‌یه‌کی زۆری مه‌سیحیـیه‌کان عێراقیان جێهێشـت به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه.
له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوودا میلیتانه‌کانی قاعیده په‌لاماری گڵێسـای سیدهت ئهلنهجاتیان له به‌غدا دا و له ئاکامدا 46 مه‌سیحی کوژران. | <urn:uuid:88ac8711-f835-45f8-8eb1-5306c485e684> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/kirkuk-2aug11-126572513/972735.html | 2016-12-03T13:48:52Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540932.10/warc/CC-MAIN-20161202170900-00074-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999187 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9991866946220398} |
حکومه‌تی ژاپۆن ده‌ڵێت؛ 3 به‌رپرسی باڵای وڵات له‌سه‌ر کاره‌کانیان لاده‌بات، به‌هۆی شێوازی خراپی سهرپهرشتکردنیان له‌مه‌ڕ قه‌یرانی ده‌زگای ناو‌کی فوکۆشیمادا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ " بانری کایده" وه‌زیری بازرگانی و پێشه‌سازی ژاپۆنی گوتی؛ سه‌رۆکی ئاژانسی وزه و هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیر له نێو وه‌زاره‌ته‌که‌ی به جێگره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی سه‌لامه‌تی وزه‌ی ناو‌کی ژاپۆنی داده‌نێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز " کایده " پێشتر گوتبوی که ئه‌و به نیازه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت، له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاری گرتنه ئه‌ستۆی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی په‌یوه‌ستن به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کێشه‌ی ناو‌کی له نێو ده‌زگای فوکۆشیمادا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، هۆکاری له‌سه‌ر کار لابردنی ئه‌و 3 به‌رپرسه پایه‌به‌رزه‌ی حکومه‌تی ژاپۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشکرابوونی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی حکومه‌تی ژاپۆنی هه‌وڵیانداوه که به نهێنی گه‌مه به ڕای گشتی بکه‌ن له میانه‌ی سازدانی سیمینارێکی گشتی بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ به‌کارهێنانی وه‌زه‌ی کاره‌با ی به‌رهه‌می ناو‌کی.
ئاژانسه‌کانی حکومه‌تی ژاپۆنی به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نزیکیان له‌گه‌ڵ بواری پیشه‌سازی به کارهێنانی وزه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با تۆمه‌تبارکراون. | <urn:uuid:c9679ba9-f3d4-4954-b124-ff4d69e8e48e> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/japan-nuclear-4aug11-126761973/972821.html | 2016-12-06T05:54:13Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541883.3/warc/CC-MAIN-20161202170901-00202-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997942 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.997942328453064} |
هه‌روادێ و گۆڕانکاری له هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌ره ده‌سه‌نێت به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی سوریا و توندوتیژیه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژ به گه‌لی سوریا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستا گه‌یشتۆته بڕیارێک که ده‌بێت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کۆتایی پێبێت و ده‌شڵێت هه‌ندێک گۆڕانیش له هه‌ڵوێستی ڕووسیاشدا هه‌ست پێده‌کرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و جۆره گۆڕانکاریانه به‌و مانایه‌یه که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر هێز بۆ کۆتاییهێنان به رژیمی سوریا؟ دکتۆر نه‌بی ده‌ڵێت له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک پێی وانییه هێزی له‌شکریی نێونه‌ته‌وه‌یی بێته ناو هاوکێشه‌ی سوریاوه و ده‌شێت ڕێگه‌ی تر هه‌بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:14 خوله‌که. | <urn:uuid:d14d402f-7e5d-4713-8d4d-8deabd888eb7> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/dr-serbest-nebi-apr26-148988135/1248095.html | 2016-12-10T14:51:57Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543315.68/warc/CC-MAIN-20161202170903-00138-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998644 | Arab | 18 | {"ckb_Arab_score": 0.9986442923545837} |
میسر بۆ یەکەم جار بە فەرمی ڕایگەیاند کە گروپێـکی تێرۆرستی لە پشـت خستنی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە ڕووسـییەکە بووە، ئەوەی لە مانگی دەی سـاڵی ڕابردوو لە نیمچە دورگەی سینا کەوتەخوارێ.
عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەی گەشەپـێدانی ئابوری لە قاهیرە گوتی " ئەوەی فڕۆکەکەی خست مەبەستی تەنها زیان گەیاندن بە کەرتی گەشتوگوزاری نەبووە، بەڵکو هەروەها ئامانجی زیان گەیاندنیش بووە بە پەیوەندیـیەکانی میسر لەگەڵ ڕووسیا و ئەگەر بۆی بکرایە زیانیشی دەگەیاند بە پەیوەندیـیەکانی میسر لەگەڵ هەموو دونیا، ئەمەش بۆ ئەوەی لە جیهانمان داببڕێت."
پـێشتر ڕووسیا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە فڕۆکەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێـک کەوتووە، بەڵام میسر دەیگوت بەڵگەی تەواو نیـیە ئەوە بسەلمێنێت.
هەروەها گروپی داعشی میسر ئەوەی خۆی بە ویلایەتی سینا ناودێردەکات، بەرپـرسیارێتی خۆی لە خستنی فڕۆکەکە ڕاگەیاند.
فڕۆکەکە 224 کەسی تیادابوو کە زۆربەیان گەشـتیاربوون، لەوانە ژمارەیەکیان منداڵبوون، لە فڕۆکەخانەی هاوینەهەواری شەرم ئەلشێخ هەستا بەرەو ڕووسیا، بەڵام پاش نزیکەی 23 خولەک لە ئاسمانی سینا تەقیـیەوە. | <urn:uuid:c664d447-b734-46be-9dbe-29b6526ded99> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/egypt-sissi-russia-isis/3204985.html | 2016-12-06T05:53:20Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541883.3/warc/CC-MAIN-20161202170901-00262-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.974982 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9749816060066223, "sdh_Arab_score": 0.017501406371593475} |
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت ئەو کەسە خۆکوژەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خۆی لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری جەدە تەقاندەوە خەڵکی وڵاتەکەیان نەبووە.
لیوا مەنسور تورکی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە لە لێدوانێـکیدا بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبیـیە گوتی بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان دەرکەوتووە خۆکوژەکە تەمەنی لە سیـیەکاندا بوو و سعودی نەبووە، بەڵام لە ئێسـتادا هیچ وردەکاری زیاتری لەسەر بڵاو ناکەنەوە هەتا بە تەواوی لە ناسنامەکەی یەکلا دەبنەوە.
باسی لەوەش کرد کە هێشتا ڕوو نیـیە ئامانجی هێرشەکەی کوێ بووە، چونکە چەند شوێنێـکی گرنگ لەو ناوچەیە هەن، لەوانە مزگەوتێـک کە لە کاتی هێرشەکە خەڵکی نوێژیان لێدەکرد.
گوتیشی کاتێـک هێزەکانی ئاسایش گومانیان لێکردبوو بەرەو ڕووی چوون و ئەویش پشـتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی بەخۆیدا تەقاندووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هەموو تەقەمەنیـیەکان نەتەقیونەتەوە. بۆیە تەنیا خۆکوژەکە گیانی لەدەسـتداوە و دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی بە سووکی برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد چەند بۆمبێـکی چێنراو لە لایەن هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە. | <urn:uuid:a4122541-79b1-4854-9d04-e8169e3328d9> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/saudi-jeddah/3403316.html | 2016-12-06T05:48:35Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541883.3/warc/CC-MAIN-20161202170901-00262-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.959316 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9593164324760437, "sdh_Arab_score": 0.021630095317959785, "hac_Arab_score": 0.019036756828427315} |
یاسادانه‌رانی گروپی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عێراقی شیعه‌كان كشـانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی فشـاری زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی.
ئایا ئه‌مه ده‌سـتپـێـكردنی كۆتایی ئه‌م حكومه‌ته‌یه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نزار ئه‌لحه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی عێراقی بنكه له واشـنتۆن سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه. | <urn:uuid:fb054c2a-430a-411c-9f3f-cf5ed8227679> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-16-voa7-89188887/947051.html | 2016-12-07T22:21:01Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542250.48/warc/CC-MAIN-20161202170902-00070-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.986923 | Arab | 9 | {"ckb_Arab_score": 0.9869226217269897, "sdh_Arab_score": 0.012049333192408085} |
سەرۆکی کۆریای باشور داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بڕیار بدات کەی و چۆن دەتوانێت دەسـتبەرداری دەسەڵاتەکەی ببێت، پاش ئەوەی بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبارکرا.
خانم پاک گیونهەی ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێـکی تەلەفیزیۆنیدا گوتی " بابەتی وازهێنانم و کەمکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەم بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی جێدەهێڵم."
داواشی لە پەرلەمانتاران کرد پـرۆسەی دەستبەرداربوونەکەی بە شێوەیەک دابڕێژن کە بۆشایی لە دەسەڵات دروست نەبێت و بێ سەروبەری لە بەڕێوەبردنی کارەکانی وڵاتەکە ڕوو نەدات.
بەڵام پارتی دیموکرات کە پارتی سەرەکی ئۆپـۆزسیۆنە پـێشنیارەکەی خانم پاکی ڕەتکردەوە و گوتی ئەمە هەوڵێـکە بۆ خۆدەربازکردن لە لێپـرسینەوە. بەڵێنیشی دا لە هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ لێپـرسینەوە لە پاک و بە زووترین کات مەسەلەکە بخاتە بەردەم پەرلەمانەوە.
خانم پاک تاوانبارکراوە بەوەی ڕێی لە بەردەم هاوڕێـیەکی خۆشکردووە بۆ بەکارهێنانی پەیوەندیـیەکەیان بە مەبەستی وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیای جۆراوجۆر. ماوەی چەند هەفتەیەکە هەموو ڕۆژێـکی شەممان خۆپـیشاندانی ناڕەزایی گەورە لە وڵاتەکە سازدەکرێن بۆ داوای دەست لەکارکێشانەوەی خانم پاک کە بەپـێی دەستور ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی لە ساڵی 2018 تەواو دەبێت. | <urn:uuid:fb92527f-0094-4ae7-bb3f-60512931c7fc> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/korea-park/3616167.html | 2016-12-10T14:47:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543315.68/warc/CC-MAIN-20161202170903-00198-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.962707 | Arab | 11 | {"ckb_Arab_score": 0.9627071619033813, "sdh_Arab_score": 0.027524519711732864} |
ناردنی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر سنووری سوریا چه‌ند ڕۆژێکه به‌رده‌وامه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی سوریا بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان.
هێزه‌کانی تورکیا ڕه‌وانه‌کراون له‌م کاته‌ی شه‌ڕڤانانی کورد باژێری گرێسپیان له داعش ئازادکردووه، که ئه‌ویش بۆته مایه‌ی به‌یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی کانتۆنه‌کانی کۆبانی و جزیره.
ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات – سوریا (پەیەدە) له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گوتی له‌و باوڕه‌دا نییه تورکیا به‌بێ پشتیوانی وڵاتانی جیهانی بتوانێت کارێکی له‌و جۆره‌بکات . بەڵام گوتیشی ئەوان به‌رگریـیان له خۆیان کردووه له به‌رامبه‌ر ڕژێمی سوریا و داعش و به‌هه‌مان شێوه له به‌رامبه‌ر هەر ده‌ستدرێژییه‌کی تریش به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ن. | <urn:uuid:6093bfa4-1b67-4eb4-8a84-edcbd3f5f738> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/kurds-syria-turkey/2846420.html | 2016-12-10T14:44:30Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543315.68/warc/CC-MAIN-20161202170903-00198-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996923 | Arab | 13 | {"ckb_Arab_score": 0.9969228506088257} |
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی پسپۆرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پلان دانان بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له مانگی یه‌كی داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆبوبونه‌وه.
واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دڕه‌نگانێكی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌سته‌یه‌كی تری تایبه‌تمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بگه‌نه به‌غدا.
به‌م مه‌به‌سته‌ی یارمه‌تی عێراقیه‌كان بده‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و حكومه‌ته كاتیه‌ی كه بڕیاره له كۆتایی مانگی شه‌شدا ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چوار میلیشیای گومانباریان كوشتووه. و ئه‌م ڕووداوه‌ش دڕه‌نگانێكی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له سه‌روی شاری موسڵ ی باكووری عێراقه‌وه ڕوویداوه. | <urn:uuid:23dd7087-babd-4eb5-bd67-d31959c4360e> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-29-1-1-89163442/942749.html | 2016-12-02T19:56:29Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540563.83/warc/CC-MAIN-20161202170900-00170-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995481 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9954811334609985} |
نه‌ورۆز و ساڵی نوێ 2705 تان پیرۆز
.
.
نه‌ورۆز و نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵی کوردی له هه‌موو میوانان و دۆستان و گشت ڕۆڵه‌کانی نهتههوهکهمان پیرۆز بێت و هیوای ساڵێکی پڕ له ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتن و ئاشتی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم و خۆزگه ساڵی دادێ ساڵی له‌یه‌ک گه‌یشتن و هاوکاریی زیاتر و خۆڕێکستنهوهو یه‌کیه‌تی کرده‌وه‌و ئامانج بێت بۆ خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌روه‌ها ساڵی نوێبوونه‌وه‌و به‌خۆداچونه‌وه‌ش بێت بۆ هزرو ئاوه‌زو بیرمان و گه‌شه‌دان بێت به هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، هزریی و سیاسیمان. ئه‌مڕۆ که ماڵ ئاوایی ده‌که‌ین له ساڵی 2704 به‌خۆشیه‌وه خۆزگه به پار نه‌بووین و نه‌ته‌وه‌که‌مان له زۆر ڕوه‌وه پێشکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه و له‌گه‌لێک لایه‌نیشه‌وه به‌رچاومان زیاتر ڕوون بۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش هیوا ده‌خوازم که ساڵی دادێ نه‌ته‌وه‌که‌مان له گێچه‌ڵ و ته‌ڵه‌و فێڵی نه‌یاران به‌دوور بێت و گه‌له‌که‌شمان به‌وشیاریه‌وه ڕێ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و سه‌رخۆبوونی نه‌ته‌وه‌که‌مان ته‌خت بکات و هه‌نگاوی ژیرانه به‌ره‌و نه‌ورۆزی ڕزگاری یه‌کجاری بهاوێژێ. به‌و هیوایه | <urn:uuid:a8cfcf20-c2c5-4456-9e80-85021ce681fa> | CC-MAIN-2016-50 | http://kurdstan.blogspot.com/2005/03/2705.html | 2016-12-04T03:57:10Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541187.54/warc/CC-MAIN-20161202170901-00490-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998728 | Arab | 3 | {"ckb_Arab_score": 0.9987282752990723} |
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ته‌رخانه بۆ ڕاڤه‌کردنی ووشه‌ی خۆپیشاندان له فه‌رهه‌نگی دیموکراسیدا.
به‌ختیار که‌ریم ، نوسه‌ر و ڕۆشنبیر له‌م به‌رنامه‌یه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باس له چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌م مافه ده‌کات که نه‌بێته هۆکار بۆ پێشێلکاری مافی به‌رامبه‌ر.
به‌ختیار ده‌ڵێت تا ئێستا نه هاوولاتیان یان ده‌سه‌ڵاته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌و کولتوره‌ی نییه که پێویسته بۆ خۆپیشاندان هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 10:38 خوله‌که. | <urn:uuid:796c2a89-3737-4fce-82ac-c56c3ab981c1> | CC-MAIN-2016-50 | http://www.dengiamerika.com/a/ferhengwtore-feb19-116532903/966461.html | 2016-12-05T12:35:33Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541696.67/warc/CC-MAIN-20161202170901-00298-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998568 | Arab | 8 | {"ckb_Arab_score": 0.9985678791999817} |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.