text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
مالکی: پیلان دژی هاوبه‌شه سیاسیه‌کان ئه‌نجام ناده‌م [ 9 : 12 ] 2009 / / 28 _ نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند؛ ئاگادارم له‌وه‌ی که هه‌ندێک لایه‌ن پیلان دژی من داده‌رێژن. نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوێنێ له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند؛ ئاگادارم له‌وه‌ی که هه‌ندێک هاوپه‌یمان و لایه‌نی سیاسی پیلان دژی من داده‌رێژن، به‌ڵام من به ئاشکراو به نهێنی دژی ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره پیلانێکم و پیلان دژی هاوبه‌شه‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، ئه‌نجام ناده‌م و پێویسته کاربکه‌ین بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌ک تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌کان. جێی ئاماژه‌یه، مالکی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند، که به‌ته‌نیا به لیستی "ئیئتیلافی ده‌وله‌تی یاسا" به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌کات و ناچێته ناو ئیئتیلافی نیشتمانی. |
عێراق داوا ده‌کات سوریا پرِۆژه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ڕوباری فورات ئه‌نجام نه‌دات [ 11 : 43 ] 2010 / / 28 – حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له سوریاوه له باره‌ی ئه‌و پرِۆژانه‌ی به پاره‌ی کوه‌یت له‌سه‌ر ئاوی فورات ده‌کرێن پێنه‌گه‌یشتووه. ڕاوێژکار له حکومه‌تی عێراق ئه‌حمه‌د شێخانی ڕایگه‌یاند، پێویسته سوریا له ڕه‌وشی ئاویی عێراق تێبگات و پرِۆژه‌ی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاووی ڕووباری فورات درووست نه‌کات که کاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاویی عێراق به‌جێبهێڵت. گوتیشی " درووست‌کردنی پرِۆژه‌ی گه‌وره له سه‌ر ڕووباری فورات به بێ وه‌رگرتنی ڕای عێراق کاریگه‌ری سلبی ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات". به‌م دواییانه حکومه‌تی سوریا به پاره‌ی کوه‌یت ده‌ستیکردووه به دروستکردنی چه‌ندین به‌نداو و پرِۆژه‌ی ئاودێری له‌سه‌ر ڕووباری فورات و به‌و هۆیه‌شه‌وه پشکی ئاوی عێرق له‌و ڕووباره به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌رِوات. |
ژه‌نه‌راڵێکی ئه‌مه‌ریکا هۆشداری له‌مه‌رِ ئاڵۆزی ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق ڕاگه‌یاند [ 16 : 28 ] 2009 / / 28 - یه‌کێک له ژه‌نه‌راڵه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق هه‌ندێک ئاڵۆزی له ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق بێته کایه‌وه. ژه‌نه‌راڵ جیفری بوکانان که سه‌رپه‌رشتی یه‌که‌یه‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و له ماوه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا له ڕووی ئه‌منییه‌وه هاوکاری هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌کات له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، که له به‌غدا سازیکرد، ڕایگه‌یاند، زیاتر له 90 له سه‌دی پاڵێوراوه‌کان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رناکه‌ون و هیچ که‌سێک تا ئێستا ڕاده‌ی کاردانه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه نازانێت که سه‌رناکه‌ون. ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه دوای ڕاگه‌یه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق هه‌ندێک ئاڵۆزی له ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق بێته کایه‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای عێراق له ناوچه‌کانی باشووری عێراق فه‌ریق ڕوکن عه‌لی ساڵح عوسمان ڕایگه‌یاند، هێشتا مه‌ترسیه‌کانی قاعیده نه‌رِه‌وینه‌ته‌وه‌و[ .،]پێویسته هه‌موو لایه‌ک به وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که بکه‌ن. |
میلکێرت له که‌رکوک به‌دوای چاره‌سه‌رێکه بۆ کێشه‌ی موڵکداریه‌تی [ 17 : 54 ] 2010 / / 13 - ئارام شێرکۆ / که‌رکوک – نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق سه‌ردانی که‌رکوکی کرد و به‌دوای چاره‌سه‌رێک ده‌گه‌ڕێت بۆ کێشه‌ی موڵکداریه‌تی. (محه‌ممه‌د که‌مال) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌تی پارێزگاری که‌کوک له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژنسی په‌یامنێر) گووتی: "(ئاد میلکێرت) له سه‌ردانی بۆ شاری که‌رکوک، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کۆ بوویه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی موڵکداریه‌تی و کێشه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسی ڕووخاو له خه‌ڵکی سه‌ندراون و دراون به خه‌ڵکی دیکه‌و[ .،]یا خود کراون به موڵکی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئێستا وابڕیاره به هاوه‌کاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له پارێزگاری که‌رکوک له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی شاری که‌رکوک دامه‌زاروه، بتواندرێت سه‌رجه‌م زه‌وییه‌کان بۆ خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌کان بگه‌ڕێندرێنه‌وه". ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک گووتیشی: "سه‌رجه‌م ئه‌و کارانه‌ی ده‌کرێن به پێی یاسا و ده‌ستوور ده‌بێت و نابێت هیچ خاڵێکی تێدا ئه‌نجام نادرێت پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بێت و ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵکی که‌رکوکه به هه‌موو چین وتوێژه‌کان و هه‌موان سوودمه‌د بده‌بن له‌و بڕیاره‌دا چونکه به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی ئه‌و شاره زه‌ویان داگیر کراوه یا خود لێیان سه‌ندراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت". له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گووتی: له ته‌وه‌ێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که، باس له‌و بینایه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه حکومه‌ییانه کرا که خه‌ڵکی تێدایه‌و[ .،]ده‌بێت چاره‌سه‌رێکیان به پێی یاسا و ده‌ستوور بۆ بدۆزرێته‌وه". |
فیلمه پرِداهاته‌کانی هه‌فته ده‌ستنیشان کران [ 12 : 48 ] 2010 / / 26 – فیلمی ترسناکی " 2 " که به بوودجه‌یه‌کی ( 3 ) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هێنراوه، له یه‌که‌مین هه‌فته‌ی نمایش‌کردنی له سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا توانی داهاتێکی ( 41 . 5 ) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بێنێت و به‌و شێوه‌یه پله‌ی یه‌که‌می فیلمه پرِداهاته‌کانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. به گوێره‌ی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"، ئه‌و فیلمه له ڕێگای "تاد ویلیامز" کاری ده‌رهێنانی بۆ کراوه. به‌شی یه‌که‌می ئه‌و فیلمه که به بوودجه‌یه‌کی ( 15 ) هه‌زار دۆلاری به‌رهه‌م هێنرابوو، توانی داهاتێکی ( 107 ) ملیۆن دۆلاری له ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست بێنێت. فیلمی " 3 " له ده‌رهێنانی "جێف تێرمین" که هه‌فته‌ی ڕابردوو له پله‌ی یه‌که‌می فیلمه پرِداهاته‌کان بوو، له‌و هه‌فته‌یه‌دا له ڕێگای داهاتێکی ( 21 . 6 ) ملیۆن دۆلاری پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا. فیلمی ئه‌کشنی "سوور" له ڕۆڵگێرانی "برۆس ویلیس"، "هلێن می‌رن" و "مۆرگان فریمه‌ن" له دووه‌مین هه‌فته‌ی نمایشیدا له ڕێگای داهاتێکی ( 15 ) ملیۆن دۆلاری پله‌ی سێیه‌می به ده‌ست هێنا، کۆی داهاتی ئه‌و فیلمه تاکو ئێستا گه‌یشتووته ( 43 . 5 ) ملیۆن دۆلار. نوێترین به‌رهه‌می "کلینیت ئیستوود" به ناونیشانی "ژیانی دوای مه‌رگ" له یه‌که‌مین هه‌فته‌ی نمایشیدا و به تایبه‌تی له سێ ڕۆژی یه‌که‌می نمایشیدا توانی داهاتێکی ( 12 ) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بێنێت و پله‌ی چواره‌می فیلمه پرِداهاته‌کانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد. ئه‌و فیلمه به بوودجه‌یه‌کی ( 50 ) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هاتووه، تیایدا "مه‌ت دایمۆن" ڕۆڵی گێراوه. "که‌ناڵی کۆمه‌ڵایه‌تی" له ده‌رهێنانی "دێیڤید فینچه‌ر" که ئاماژه به ماڵپه‌رِی "فه‌یس بووک" ده‌دات، له‌و هه‌فته‌یه‌دا داهاتێکی ( 7 . 3 ) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێنا و وه‌کو فیلمی پێنجه‌می هه‌فته ده‌ستنیشان کرا. له به‌رامبه‌ردا فیلمی "سکریتریت" له ڕۆڵگێرانی "دایان لین" به داهاتێکی ( 6 . 9 ) ملیۆن دۆلار له پله‌ی شه‌شه‌م ده‌ستنیشان کرا. فیلمی حه‌وته‌می ئه‌و هه‌فته‌یه، "ژیان به‌و شێوه‌یه که ده‌یناسین" بوو که توانی داهاتێکی ( 6 . 1 ) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌نیمه‌یشنی "ئه‌فسانه‌ی پاسه‌وانه‌کان" بوو که داهاتێکی ( 3 . 1 ) ملیۆن دۆلاری بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد، له پله‌ی هه‌شته‌می فیلمه پرِداهاته‌کانی ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌ستنیشان کرا. نوێترین به‌رهه‌می "بێن ئه‌فله‌ک"یش به ناونیشانی "شار" توانی له ڕێگای داهاتێکی ( 2 . 7 ) ملیۆن دۆلاری پله‌ی نۆیه‌م به‌ده‌ست بێنێت و فیلمی کۆتایی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش بریتی بوون له " " له ده‌رهێنانی "ویل گلاگ" به داهاتێکی 1 . 7 ملیۆن دۆلاری. |
تێنس.. سۆدرلینگ هاته ڕیزبه‌ندی چواره‌می جیهانی [ 16 : 28 ] 2010 / / 16 – یاریزانی سویدی (رۆبن سۆدرلینگ)له دوایی به‌ده‌ست هێنانی پاڵه‌وانیه‌تی (پاریس) بۆ یه‌که‌م جار هاته ڕیزبه‌ندی چواره‌می جیهانی بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِان. ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِان 1 - (رافایێل ناداڵ) ئیسپانی ( 11450 ) خاڵ 2 - (رۆجێر فێدرێر) سویسری ( 7645 ) خاڵ 3 - (نۆڤاک جۆکۆڤیچ) سرِبی ( 5635 ) خاڵ 4 - (رۆبن سۆدرلینگ) سویدی ( 5380 ) خاڵ 5 - (ئاندی مۆرای) به‌رِیتانی ( 5360 ) خاڵ 6 - (تۆماس بریدچ) چیکی ( 3755 ) خاڵ 7 - (دێڤێد فێرێر) ئیسپانی ( 3735 ) خاڵ 8 - (ئاندی ڕۆدیک) ئه‌مه‌ریکی ( 3665 ) خاڵ 9 - (فرناندۆ فیرداسکۆ) ئیسپانی ( 3240 ) خاڵ 10 - (میخائیل یۆزنی) ڕووسی ( 2920 ) خاڵ |
پیشه‌وه‌رانی ڕانیه زه‌وییان ده‌درێتێ [ 10 : 31 ] 2012 / / 25 ڕاپه‌ڕین 25 حوزێران/ یۆنیۆ ( ) – قایمقامی شارۆچکه‌ی ڕانیه ڕایگه‌یاند، بڕیاری دابه‌شکردنی زه‌وی که به گوێره‌ی ی و مه‌رج و ده‌بێت، به‌سه‌ر پیشه‌وه‌رانی ڕانیه‌دا دراوه. قایمقامی شارۆچکه‌ی ڕانیه، هیوا قه‌ره‌نی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "به هۆی فراوانبوونی شارۆچکه‌ی ڕانیه و زۆربونی پیشه‌وه‌ر و ئۆتۆمبێل و پێویستییه‌کانی ئه‌و بواره، پێویستمان به ناوچه‌یه‌کی تری پیشه‌سازی هه‌یه و بڕیاری دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی تری پیشه‌سازی دراوه". گوتیشی، ئێسته نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه په‌سند کراوه و زه‌وییه‌کان ئاماده‌ن به پیشه‌وه‌ران بدرێ و دوای هه‌ندێ کاری پێویست به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت. له‌باره‌ی مه‌رجی پێدانی زه‌وییه‌کان به پیشه‌وه‌ران، هیوا قه‌ره‌نی گوتی، پیشه‌وه‌ران ژماره‌یان زۆره، بۆیه ئه‌وانه‌ی که کرێچین یان شوێنی کارکردنیان نییه له پێشه‌وه‌ی وه‌رگره‌کانه‌وه ده‌بن. ئه‌و گوتیشی که دوای دابه‌شکردنی زه‌وییه‌کان، پیشه‌وه‌ره‌که به گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌ک شوێنی کارکردنه‌که‌ی دروست ده‌کات. "ئێمه ساڵی داهاتوو به‌گوێره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆمان ته‌رخان ده‌کرێت، خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ک ئاو و کاره‌با و ڕێگاوبان و پێویستییه‌کانی تریان بۆ ده‌به‌ین." دڵشاد ئه‌حمه‌د |
پڕۆژه‌ی نه‌خشه‌رێگا له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا له داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ کرا [ 15 : 55 ] 2009 / / 05 – وه‌زیری مافی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی له کونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریکا پڕۆژه‌ی ده‌ستنیشانکردنی خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ دروستکردنی نه‌خشه‌رێگا له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا له داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ کرد. له دیدارێکی نێوان د. شوان محه‌ممه‌د عه‌زیز، وه‌زیری مافی مرۆڤی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی له کونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریکی، باس له پڕۆژه‌ی ده‌ستنیشان کردنی خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ دروستکردنی نه‌خشه‌رێگا له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا له داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم کرا. وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ وه‌ک لایه‌نێکی په‌یوه‌ندار به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کات که چه‌ند لایه‌نێکی تری یاسایی به‌شدارن تێیدا و نیاز وایه له ناوه‌راستی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت. شاندی میوان هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان به‌رز نرخاند سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان و هیوایان که ساڵی نوێ که‌مترین ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌خۆیه‌وه ببینێت. دواتریش، گفتوگۆکان چڕکرانه‌وه له‌سه‌ر ڕاهێنانی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به کارکردن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و جگه له‌وه‌ش شاندی میوان به‌په‌سه‌ندی زانی که له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌ردانی ئۆفیسه‌کانی مافی مرۆڤ له سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان بکات تا له نزیکه‌وه له‌ره‌وشی به‌ره‌وپێشچوونی مافی مرۆڤ له‌م ناوچانه ببینن. |
ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پرِۆژه یاسای بودجه ده‌دات [ 9 : 22 ] 2010 / / 26 – برِیاره ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی تاوتوێکردن و په‌سندکردنی بودجه‌ی 2010 ی وڵات کۆببێته‌وه. دوێنێ له دانیشتنی خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2010 په‌سند بکات و دانیشتنه‌که دواخرا بۆ ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له کوتله‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی سامی ئه‌تروشی ڕایگه‌یاند، چاوه‌رِوانده‌کرێت له دانیشتنی ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوا ڕه‌شنووسی پرِۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی دارایی 2010 ی عێراق په‌سند بکات. |
سه‌رۆکی یانه‌ی عروبه: هه‌ولێر تیپێکی گه‌وره‌یه [ 17 : 47 ] 2009 / / 20 – سه‌باره‌ت به یارییه‌که‌ی سبه‌ی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و عروبه‌ی عه‌ممانی له جامی یه‌کێتی ئاسیا له تۆپی پێ، هیلال بن محه‌مه‌د سه‌رۆکی یانه‌ی عروبه هیوای خواست تیپه‌که‌ی ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ست بهێنێ. سه‌رۆکی یانه‌ی عروبه گووتی: هه‌ولێر تیپێکی گه‌وره‌ی خولی عێراقه‌و[ .،]بردنه‌وه لێی ئاسان نییه، ئاواتمان به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێکی باشه که یارمه‌تیمان بدات بۆئه‌وه‌ی بلیتی سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین. |
لیستی ئه‌لعێراقیه: دیموکراتیه‌ت له عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه [ 9 : 37 ] 2010 / / 17 - ڕاوێژکاری لیستی ئه‌لعێراقیه ڕایگه‌یاند، دیموکراتیه‌ت له عێراقدا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌و[ .،]به قۆناغێکی دژوار‌دا ڕه‌ت ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه، هانی عاشور ڕایگه‌یاند، به‌شداری نیشتمانی له حکومه‌تدا بۆته ته‌نها دروشمێکی گه‌وره‌و[ .،]له واقعدا بوونی نیه. وتیشی: هه‌نگاوی زۆر دژی ئه‌لعێراقیه ده‌هاوێژرێن هه‌ر له ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیه‌وه تاوه‌کو ده‌گاته هه‌وڵدان بۆ بێبه‌شکردنیان له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هیچ ڕێگه‌یه‌کیان له به‌رده‌مدا نیه جگه له‌وه‌ی سوربن له وه‌رگرتنی حکومه‌ت. |
چه‌ند هۆکارێکی دروستبوونی زیبکه [ 10 : 16 ] 2008 / / 16 – چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی دروستبوونی زیبکه‌و[ .،]چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنیان... هه‌رچه‌نده خاوێن نه‌بوونی ده‌م وچاو و جه‌سته هۆکاری دروستبوونی زیبکه نییه، به‌ڵام یارمه‌تیده‌رێکن بۆ زیاد بوونی زیبکه، هه‌ربۆیه ڕۆژی دووجار شوردنی ده‌م وچاو به سابون و شامپۆ کارسازه،هه‌روه‌ها نابێت به ئاوی گه‌رم ده‌م وچاو بشۆردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌رما ده‌بێته هۆی زیادبوونی ده‌ردانی چه‌وری و هه‌روه‌ها ئاوی ساردیش زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت ، که‌واته باشتر وایه به ئاوی شله‌تێن ده‌م وچاو بشۆردرێت. خواردن نابێته هۆی دروستبوونی زیبکه هه‌رچه‌نده خواردنه چه‌ور و شیرینه‌کان له هه‌ندێ که‌سدا زیبکه‌کان خراپتر ده‌کات به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته هه‌موان ناگرێته‌وه، ده‌ردانی زۆری ئه‌نسۆلین له خوێندا و گه‌یشتنیان به پێست له هه‌ندێ که‌سدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیبکه، واتر به‌خواردنی هه‌ندێک خۆراکی شیرین و چه‌ور، ده‌ردانی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌بێت که‌واته ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی که به خواردنی چه‌وری و شیرینی زیبکه ده‌رده‌که‌ن ده‌بێت خۆیان له خواردنی ئه‌م خواردنانه دوووبگرن. چه‌ند خواردنێک که ده‌بنه هۆی دروستبوونی زیبکه بریتین له خورما، کشمیش، ماسی ، مه‌یگو، مۆز و کێوی. |
پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ مامۆستایانی خانه‌نشینی شاره‌کانی کوردستان کرایه‌وه [ 19 : 57 ] 2008 / / 26 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه به ئاماده‌وبونی د.دڵشاد عه‌بدولره‌حمان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی کوردستان، پێشانگایه‌کی هاوبه‌شی مامۆستایانی خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ند له هۆڵی چالاکی هونه‌ری سلێمانی کرایه‌وه. له‌پێشانگاکه‌دا که 50 مامۆستای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ند به‌شداربوون زیاتر له 100 کاری هونه‌ری له بواره‌کانی تابلۆی شێوه‌کاری، نه‌حت و سیرامیک نمایشکرابوون، به‌شداربوانیش 6 مامۆستا له هه‌ولێر، 29 مامۆستا له سلێمانی، 7 مامۆستا له دهۆک، 4 مامۆستا له که‌رکوک، 4 مامۆستاش له گه‌رمیانه‌وه هاتبوون. مه‌به‌ست له کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه ڕێزلێنانی مامۆستایانی هونه‌رمه‌ندی خانه‌نشین بوو، به‌رامبه‌ر به‌و ته‌مه‌نه‌ی له‌بواری هونه‌ریدا پێشکه‌ش به‌نه‌وه‌کانی دوارۆژیان کردووه. |
کافکا خه‌ڵاته‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش به هاندکه ده‌کات [ 17 : 45 ] 2009 / / 29 –پرِاگ- "پیته‌ر هاندکه" ڕۆماننوسی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی نه‌مسا، توانی خه‌ڵاتی "فرانتز کافکا" بۆ ساڵی ( 2009 ) به‌ده‌ست بێنێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "پرِاگ دیلی مۆنیتۆر"، خه‌ڵاتی نۆیه‌مین خولی کێبرکێی ئه‌ده‌بی "کافکا"، پێشکه‌ش به‌و نووسه‌ره ( 66 ) ساڵه‌یه کرا به هۆی شێوازی نایابی هونه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌هاکانی دیمۆکراسی و مرۆڤایه‌تی له ناو به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره. "ماریا گرویر"، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژێوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و خه‌ڵاته له وتاره‌که‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: "هاوبه‌شییه‌کی تایبه‌ت له نێوان به‌رهه‌مه‌کانی هاندکه‌و[ .،]ڕۆمانه‌کانی کافکا، بوونی هه‌یه". "هاندکه" که بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، گه‌یشتبووه شاری پرِاگ، ڕایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده یه‌که‌م جاره سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌که‌م، به‌ڵام به هۆی به‌رهه‌مه‌کانی کافکا، هه‌ست ده‌که‌م چه‌ندین جار ئه‌و شاره‌م بینیوه". ئه‌و نووسه‌ره که سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی کردووه، ئێستا له فه‌ره‌نسا نیشته‌جێیه. به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره تائێستا وه‌رگێرِدراوه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ندین زمانی جیاواز. ئه‌و یه‌کێک له کاندیده‌کانی ئه‌مساڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و خه‌ڵاته به ده‌ست بێنێت. له به‌رهه‌مه گرنگه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ده‌توانین ئاماژه به "چیرۆکی بچووک"، "تێپه‌ر کردنی زه‌ریای کۆنستانس"، "نامه‌ی کورت" و "ئافره‌تی چه‌پ ده‌ست" بده‌ین. جێی باسه ئه‌و نووسه‌ره له‌گه‌ڵ "ویم وێندرێس"، ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌ڵمانی کاری کردووه‌و[ .،]سینارۆیۆی فیلمی "به‌هه‌شت له سه‌ر به‌رلین"ی نووسیوه‌ته‌وه. |
پۆلیسێکی ئه‌فغانی حه‌وت هاوکاری خۆی کوشت [ 19 : 41 ] 2011 / / 19 هه‌ولێر 19 ته‌ممووز/یۆلیۆ ( )- حه‌وت پۆلیسی ئه‌فغانی له‌لایه‌ن هاوکارێکی خۆیان ده‌رمانداو کران و دواتر کوژران. به‌پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ " "ی ئه‌ڵمانی، به‌رپرسێکی حکومیی ویلایه‌تی "هێلمه‌ند" له باشووری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: پۆلیسێک دوێنێ له نزیک شاری "له‌شکه‌رگا"ی ناوه‌ندی هێلمه‌ند، حه‌وت پۆلیسی دیکه‌ی کوشت. ئه‌م به‌رپرسه گوتی: پۆلیسه‌که دوای کوشتنی هاوکارانی، ئۆتۆمبێلێکی پڕ له چه‌ک کرده‌ووه‌و[ .،]ڕایکردووه. ئه‌مه له کاتێکدایه که بڕیاره له مانگی داهاتوو کۆنتڕۆڵی ئه‌منیی شاری له‌شکه‌رگا به هێزه‌کانی ئه‌فغانی بسپێردرێ. گوته‌بێژێکی حکومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت، تاڵیبان هه‌وڵ ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی بڕیاره ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌فغان بکرێن، نائارامی بخوڵقێنیت. خ.ع |
سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م چه‌نده ڕۆژه‌ی داهاتوو سوێندی یاسایی ده‌خوات [ 19 : 43 ] 2009 / / 10 - سه‌رۆکی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات. له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) سه‌رۆکی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان شێروان حه‌یده‌ری گوتی "به گوێره‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌کرێت، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا سوێندی یاسایی ده‌خوات". (شێروان حه‌یده‌ری) گوتیشیی: "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی دیاریکراو بۆ تانه لێدان له ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر تانه‌یه‌ک له ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی ئاراسته‌ی کۆمیسیۆن نه‌کرا، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن لیستی ناوی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کان پێشکه‌شی په‌رله‌مان ده‌کات و ناوی سه‌رۆک هه‌رێمی هه‌ڵبژێردراویش پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌کات". گووتیشی "ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مان کۆده‌بنه‌وه‌و[ .،]کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رۆکایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو به‌ڕێوه ده‌چێت". له‌باره‌ی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی داهاتوو، سه‌رۆکی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان گووتی: "له‌و دانیشتنه‌دا به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆکایه‌تی دانیشتنه‌که ده‌کات و دوو ئه‌رکی هه‌یه سه‌ره‌تا ڕێوره‌سمی سوێند خواردنی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات و دوای سوێند خواردن، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سکرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن و دوای دیارکردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مان داوا له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراو ده‌کات بێن بۆ شوێنی خۆیان". سه‌رۆکی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونیشیکرده‌وه "تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو سوێندی یاسایی نه‌خوات به ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ژمار ناکرێت". له‌باره‌ی سوێند خواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، گووتی: "بیرۆکه‌یه‌یه‌ک هه‌یه له ماوه‌ی 7 ڕۆژه‌که‌دا په‌رله‌مانی نوێ یه‌که‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجام بدات و دواتر پێش کۆتایی هاتنی 7 ڕۆژه‌که سه‌رۆکی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوات". |
فیستیڤاڵێک به ناوی چارلی چاپلین داده‌مه‌زرێت [ 13 : 09 ] 2010 / / 19 – "جولین ڕۆنت" نه‌وه‌ی "چارلی چاپلین" ئه‌ستێره‌ی کۆچکردووی سینه‌مای ئه‌مه‌ریکا، فیستیڤاڵێکی کورته فیلمی کۆمیدیا به ناوینشانی "فیستیڤاڵی کورته فیلمی چارلی چاپلین" له ئیرله‌ندا داده‌مه‌زرێنێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز" له سه‌ر زاری "ئاریش تایمز"، ئه‌و فیستیڤاڵه به ناونیشانی "چارلی چاپلین" برِیار وایه به شێوه‌ی ساڵانه به‌رِێوه بچێت، تیایدا ژماریه‌ک کورته فیلمی کۆمیدیا کێبرِکێ ده‌که‌ن. ئه‌و فیستیڤاڵه له‌مه‌ودوا برِیار وایه، ساڵانه له مانگی ئاگۆست به‌رِێوه بچێت و براوه‌کانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ش خه‌ڵاتێک به ناونیشانی "چارلی" یان پێده‌به‌خشرێتز "جۆلین ڕۆنت" نه‌وه‌ی "چارلی چاپلین" له فه‌ره‌نسا و ئیرله‌ندا ژیاوه‌و[ .،]ئێستا به کاری وێنه‌گری سه‌رقاڵه. "ئا‌لبێرت والش" به‌رپرسی فیستیڤاڵی کورته فیلکی کۆمیدیای چارلی چاپلین له‌وباره‌وه گوتویه‌تی: "له خولی یه‌که‌می ئه‌و فیستیڤاڵه، چه‌ندین به‌رهه‌می جوان و به‌هێز نمایش ده‌که‌ین و هه‌ندێک پرۆگرامی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و فیستیڤاڵه به‌رِێوه ده‌به‌ین". |
میدیاکانی یۆنان: سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ری سوپاسالاری بــــڕی [ 13 : 13 ] 2009 / / 08 - ده‌زگاکانی ڕۆژنامه‌وانی یۆنان له هه‌واڵه‌کانیان‌دا بڵاویانکرده‌وه، که سه‌رۆک وه‌زیران کۆستاس کرامنلیس سه‌ری سوپاسالار ژه‌نه‌راڵ گرابساسی بڕی. به‌پێی سایتی هه‌واڵی عه‌له‌م، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی کاروباری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی یۆنان‌دا به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران کۆستاس کرامنلیس، سوپاسالاری ئه‌و وڵاته به‌ر له واده‌ی گۆڕینی فه‌رمانده‌کانی سوپا که مانگی ئایاری داهاتووه، خانه‌نشین کرا و ژه‌نه‌ڕاڵ یانیس یه‌نگۆس له جێی دانر‌اوه. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ناوبراو، بیانووی بابه‌ته‌که‌ی به‌وه هێناوه‌ته‌وه، که ژه‌نه‌راڵ گرابساس ماوه‌ی خزمه‌تکردنی له پۆسته‌که‌ی ته‌واو کردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی ئه‌و وڵاته، ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، که گرابساس سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی تونده له به‌رامبه‌ر تورکیا. ئه‌و سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییانه، کاره‌که‌یان به (سه‌ربڕینی سوپاسالار) ناوبردووه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، هه‌فته‌ی ڕابردوو، بارگرژییه‌کی کورت له نێوان تورکیا و یۆنان‌دا هاته ئاراوه، دوای ئه‌وه‌ی تیمێکی ڕۆژنامه‌نووسان گه‌شتێکیان له‌گه‌ڵ ده‌ریاوا‌نه سه‌ربازییه یۆنانییه‌کان‌دا، بۆ دورگه‌ی قارائادا ئه‌نجامدا، که ئه‌و دوورگه‌یه‌و[ .،]له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی تورکیایه‌و[ .،]به‌پێی به‌یاننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچانه بۆ هه‌ردوو وڵات قه‌ده‌غه‌یه. |
پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به ماتۆرسکیله تۆمارنه‌کراوه‌کان ده‌گرێته‌به‌ر [ 18 : 23 ] 2012 / / 09 گه‌رمیان 9 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( )- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌کی زۆر ماتۆرسکیلی بێ‌تۆمار له سنووره‌که‌دا هه‌یه‌و[ .،]داوا ده‌کات تۆمار بکرێن و هه‌روه‌ها به‌بێ مۆڵه‌تی شۆفێری و که‌لوپه‌لی سه‌لامه‌تی نه‌سوڕێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به پێی یاسای هاتوچۆ لێپچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان مولازم "کارزان مه‌جید" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌و ماتۆرسکیلانه‌ی که ئێستا له‌ناو شار و ناحییه‌کانی گه‌رمیان ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ندێکیان تۆمارنه‌کراون واته هیچ تۆمارێکیان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێم نییه، تا له کاتی ڕووداو و سه‌رپێچی و جێبه‌جێ نه‌کردنی ڕێنماییه‌کاندا، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، بۆیه یه‌کێک له کاره‌کانمان، ده‌بێت هه‌ر هه‌موویان تۆمار بکرێن. کارزان مه‌جید ئاماژه‌شی دا: کاری دووه‌ممان ئه‌و شۆفێرانه‌ش که مۆڵه‌تی شۆفێریان نییه، له چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌بێت ئه‌وانیش مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن و ئه‌وکات ڕێگه پێدراو ده‌بن بۆ شۆفێریی ماتۆرسکیل، لایه‌نێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ئامرازه‌کانی بێوه‌یی به‌کارناهێنن که چۆن شۆفێری تر که‌لوپه‌لی سه‌لامه‌تی به‌کار ده‌هێنێت، مه‌رجه ماتۆرسکیله‌کانیش به هه‌مانشێوه که‌لوپه‌لی سه‌لامه‌تی به‌کاربێنن. مولازم مه‌جید ڕاشیگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان له‌مه‌ودوا له‌پێناو چه‌سپاندی زیاتری یاسای هاتوچۆ و له‌پێناو سه‌لامه‌تی بۆ هاوڵاتیان له چوارچێوه‌ی یاسای هاتوچۆدا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ر پێچیکاراندا ده‌کات. سیروان حه‌سه‌ن/ . |
یانکۆڤیچ سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی ئێدوار بۆرتورۆز [ 18 : 40 ] 2010 / / 21 – کچه یاریزانی سرِبی (ئیلینا یانکۆیچ) چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی (ئێدوار بۆرتورۆز) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کچان که له سلۆڤینیا به‌رێوه‌ده‌چێت. کچه یاریزانی سرِبی (ئیلینا یانکۆڤیچ) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی سرِبی (بۆیان یۆڤانۆسکی) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 3 ). کچه یاریزانی چیکی (پێترا کڤیتۆڤا) دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه دۆرا به‌رامبه‌ر به کچه یاریزانی سویسری (ستیڤانی فۆگلی) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 7 - 5 ، 6 - 2 ). کچه یاریزانی ڕووسی (ئاناستاسیا پاڤلیشینکۆڤا) سێیه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی به‌رِیتانی (ئه‌لبێرت بریانتی) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 7 - 5 ، 6 - 1 ). کچه یاریزانی ئیتالی (ساره ئێرانی) چواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی جۆرجی (ئانا تاتیشڤیلی) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 7 - 6 ، 6 - 4 ). کچه یاریزانی سلۆڤاکی (دۆمێنیکا سیبۆلکۆڤا) پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه دۆرا به‌رامبه‌ر به کچه یاریزانی ڕووسی (کسینیا برڤاک) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 1 ، 6 - 3 ). کچه یاریزانی ڕووسی (ڤێرا دۆچڤینا) شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (ئانا لابۆشینکۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 3 ) ، ( 6 - 2 ). |
16 . 07 . 2011 به هه‌زاران که‌س له تورکیا خۆپـیشـاندان له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ده‌که‌ن له لایه‌ن به هه‌زاران که‌س له شـاره تورکیـیه‌کانی وه‌ک ئه‌نکه‌ره‌و[ .،]ئسته‌نبوڵ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان سـازکرد و تیایدا هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رهه‌ڵداوانی کوردیان سه‌رزه‌نشتکرد ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 13 سه‌رباز. به‌پـێی ڕاپـۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا خۆپـیشـانده‌ران ئاڵای تورکیایان به‌رزکردۆته‌وه‌و[ .،]دروشمی دژ به سه‌رهه‌ڵداوانیان گوتۆته‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو کاربه‌ده‌سـتانی تورک گوتیان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه میلیتانه کورده‌کان له شه‌ڕێـکدا له ناوچه‌ی دیاربه‌کر 13 سه‌ربازیان کوشـتووه‌و[ .،] 7 ی دیکه‌یان بریندارکردووه و له به‌رامبه‌ردا 7 سه‌رهه‌ڵـداویش کوژراون. |
پرۆژه‌یه‌کی کاره‌با بۆ گوندێکی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت [ 17 : 41 ] 2007 / / 12 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د– سلێمانی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی له‌رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شکردنی کاره‌بای دوکانه‌وه به‌بری سه‌دو بیست و دوو ملیۆن دینار پرۆژه‌ی ڕاکێشانی تۆری کاره‌بای نیشتمانی بۆگوندی شاقوڵی ئه‌نجامده‌دات. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار غازی خزر قادر به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی کاره‌بای دوکان ڕایگه‌یاند که‌پرۆژه‌که له‌لایه‌ن کارمه‌ندان و ته‌کنیکارانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یانه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه 6 کم درێژیه‌که‌یه‌تی و 107 ستونی کاره‌بایی جۆری (هایتێشن) ی بۆدانراوه‌و[ .،] 18 کم ته‌لی 95 ملم بۆبه‌کارهێنراوه، له‌ئێستادا گوندی شاقوڵی له‌رێگه‌ی موه‌لده‌یه‌کی ( 100 ) کاره‌بای بۆدابینکراوه‌و[ .،]واچاوه‌روان ده‌کرێت له‌ماوه‌یه‌کی نزیکی داهاتودا پرۆژه‌که ته‌واو ببێت و کاره‌بای نیشتمانیان پێبگات. ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتیشی "به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شکردنی کاره‌بای دوکان به‌بری 93 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی گۆرینی 40 ستونی کاره‌بایی و دانانی 65 ستوونی نوێ و 9 کم ته‌لی 120 ملم ی پرۆژه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی هێڵی کاره‌بای گوندی قه‌مچوغه که‌ده‌که‌وێته سه‌ر پرۆژه‌ی ڕێگای دوو سایدی دوکان – سلێمانی ئه‌نجامده‌دات". |
پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا بۆ مۆندیالی به‌رازیل .. ئوردن له چینی برده‌وه‌و[ .،]پێشه‌نگی گرووپه‌که‌ی وه‌رگرت [ 21 : 18 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر- 6 ی ئه‌یلول/سپته‌مبه‌ر ( ) – ئه‌مرِۆء (سێشه‌ممه) یارییه‌کانی جه‌وله‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای جامی جیهانی 2014 ی به‌رازیل له تۆپی پێ ده‌ستی پێ کرد. له گرووپی یه‌که‌م و له یاریگه‌ی عه‌ممان، هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به ئه‌نجامی ( 2 - 1 ) له چینی برده‌وه‌و[ .،]پێشه‌نگی گرووپه‌که‌ی وه‌رگرت به 6 خاڵ دوای ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌ی یه‌که‌م به ئه‌نجامی ( 2 - 0 ) له عێراقی برده‌وه. پێش ئه‌م یارییه، عێراق و سه‌نگافوره له گرووپی یه‌که‌می جه‌وله‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای جامی جیهانی 2014 ی به‌رازیل له تۆپی پێ به‌یه‌ک گه‌یشتن. گێمی یه‌که‌می ئه‌م یارییه که له یاریگه‌ی گالا بیسار به‌رِێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چه‌ند هه‌لێکی له‌ده‌ست دا، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یونس مه‌حموود و نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م و گێمه‌که به‌بێ گۆڵ به‌کۆتاهات. له گێمی دووه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵی یه‌که‌م له‌لایه‌ن یاریزان عه‌لا عه‌بدولزه‌هره له خوله‌کی 50 تۆمارکرا، گۆڵی دووه‌م له خوله‌کی 87 له‌لایه‌ن یاریزان یونس مه‌حموود تۆمارکرا. به‌م ئه‌نجامه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌که‌م سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی چین یه‌کسانه به گۆڵ و به‌خاڵ که هه‌ریه‌که‌و[ .،]سێ خاڵیان هه‌یه. جێی باسه، یارییه‌کانی جه‌وله‌ی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کان ڕۆژی 11 ی تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبه‌ری داهاتوو به‌رِێوه‌ده‌چێ و له‌م جه‌وله‌یه ئوردن و سه‌نگافوره له سه‌نگافوره به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و چین و عێراق له چین به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. له قۆناغیی سێیه‌م 20 هه‌ڵبژارده به‌شدارن و به‌سه‌ر پێنج گرووپدا دابه‌ش کراون، یه‌که‌م و دووه‌می هه‌ر گروپێک ده‌گه‌نه قۆناغی چواره‌م و کۆتاییه‌کان، له قۆناغی چواره‌م ده هه‌ڵبژارده سه‌رکه‌وتووه‌که به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش ده‌کرێن، یارییه‌کان به سیسته‌می خول به دوو قۆناغ به‌رِێوه‌ده‌چێ، یه‌که‌م و دووه‌م هه‌ردوو گرووپه‌که ڕاسته‌وخۆ سه‌رده‌که‌ون بۆ کۆتاییه‌کانی مۆندیالی به‌رازیل، خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می هه‌ردوو گرووپه‌که له دوو یاری هاتن و چوون به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و براوه‌یان له‌گه‌ڵ خاوه‌نی پله‌ی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور له دوو یاری هاتن و چوون یاری ده‌کات و براوه‌یان ده‌گاته کۆتاییه‌کانی 2014 ی به‌رازیل. ڕ.ک |
ئه‌مرِۆ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رمێز له هه‌ولێر ده‌ستی پێ کرد [ 21 : 28 ] 2011 / / 26 – مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - ئه‌مرِۆ ئێواره، پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رمێزی جیهان به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده‌ی جیهان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ کرد و له ئێستاوه کێبرِکێیه‌کی توند له نێوان هه‌ریه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی ئێران، سوید، عێراق و پۆرته‌ریکادایه. کاتژمێر 03 : 30 ـی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ، له سه‌نته‌ر بلووی هه‌ولێر، به فه‌رمی کێبرِکێیه‌کانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه کرایه‌وه. مه‌راسیمی کردنه‌وه‌که‌یش به به‌شداری هه‌ر 8 هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌که‌ی جیهان بوو، هاوکات چه‌ند به‌رپرسێکی وه‌رزشی و تایبه‌ت یاریی تێنسی سه‌رمێز ئاماده‌ی کردنه‌وه‌که بوون. بۆ زانین، ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بۆ ئاسته‌کانی ته‌مه‌نی به‌چکه‌شێران و تازه‌پێگه‌ییشتووانه. |
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆرستی به‌رپرسێکی سه‌حوه‌ی کرده ئامانج [ 14 : 14 ] 2010 / / 25 - ئارام شێرکۆ/ که‌رکوک- له شارۆچکه‌ی حه‌وێجه‌ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک بۆمبێکی لاستیکی به ئۆتۆمبێلی به‌رپرسێکی پێشووی هێزه‌کانی سه‌حوه‌دا ته‌قییه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوک "مولازم یاوز ئیبراهیم" تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، که‌مێک به‌ر له ئێستا و له نزیک به‌نزینخانه‌ی حه‌وێجه، بۆمبێکی لاستیکی به ئۆتۆمبێلی "ئیبراهیم ده‌روێش"دا ته‌قییه‌وه که پێشتر سه‌رکرده‌ی هێزێکی سه‌حوه بووه. سه‌رچاوه‌که وتیشی: له ئاکامی ئه‌و ڕووداوه‌دا هیچ زیانێکی گیانی نه‌که‌وتۆته‌وه به‌ڵام ئۆتۆمبێلی به‌رپرسه‌که‌ی پێشووی سه‌حوه زیانێکی زۆری به‌رکه‌وتووه. |
نرخی نه‌وت گه‌یشته سه‌روی 78 دۆلار [ 10 : 56 ] 2009 / / 03 - له ئاڵوگۆڕه‌کانی بازاڕی نیوۆرک و وڵت ستریت دا، نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روی 78 دۆلار هه‌ڵکشا. به گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، به‌کاریگه‌ری چه‌ند ڕاپۆرتێک که باسیان له‌باشبوونی ڕه‌وشی ئابووری جیهان ده‌کرد، له دوێنێوه نرخه‌کانی نه‌وت ده‌ستیان به هه‌ڵکشان کردوه. له‌مباره‌یه‌وه‌و[ .،]سه‌عات 3 . 13 ی ئه‌مڕۆ به‌کاتی گرێنج نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه 78 . 35 سه‌نت، دوای ئه‌وه‌ی 22 سه‌نت هه‌ڵکشا. هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێکه‌ڵه‌ی برێنت له له‌نده‌ن 21 سه‌نت به‌رزبۆوه‌و[ .،]گه‌یشته 76 . 76 دۆلار. ئه‌مه له کاتێکدایه که دوێنێ له بۆرسه‌ی نایمێکس نرخی نه‌وت 78 . 13 دۆلاربوو. |
ئه‌لیسا و فه‌زه‌ل شاکر گۆرانییه‌ک کلیپ ده‌که‌ن [ 22 : 03 ] 2009 / / 21 - هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی لوبنانی ئه‌لیسا و فه‌زل شاکر گۆرانییه‌ک به‌شێوه‌ی دوێت تۆمار و کلیپ ده‌که‌ن. ئه‌م گۆرانییه به‌ماوی "نیوه‌ی ڕۆح"ـه، که هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د مازییه‌و[ .،]ئاوازی ساڵح کوردییه. جگه له‌م کاره هونه‌رییه‌ی، وا چاوه‌روان ده‌کرێت ئه‌لیسا له زنجیره ڕیکلامه‌کانی بۆ کۆمپانیای "لازۆردی" کار له‌گه‌ڵ ئۆلیفه‌ری ده‌رهێنه‌ری بیانی بکات. |
خشته‌ی یارییه‌کانی خولی ئینگلیزی [ 16 : 34 ] 2009 / / 25 – له هه‌فته‌یی داهاتوودا جه‌وله‌ی نۆزده له خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه‌ش خشته‌ی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی نۆزده له خولی ئینگلیزی‌دا شه‌ممه بێرمنگهام سیتی × چێلسی ( 3 . 45 ) ئێواره وست هام یۆنایتد × پۆرتسمۆس ( 4 . 00 ) ئێواره فولهام × تۆتنهام هۆتسبێر ( 4 . 00 ) ئێواره بیرنلی × بۆلتۆن ( 5 . 00 ) ئێواره سه‌ندرلاند × ئێڤه‌رتۆن ( 6 . 00 ) ئێواره ویگان ئه‌سلتیک × بلاکبێرن ڕۆڤه‌رز ( 6 . 00 ) ئێواره مانچسته‌رسیتی × ستوک سیتی ( 6 . 00 ) ئێواره لێڤه‌رپول × ولڤه‌رهامبتۆن ( 8 . 30 ) شه‌و یه‌کشه‌ممه ئه‌رسناڵ × ئه‌ستۆن ڤێلا ( 3 . 30 ) ئێواره هال سیتی × مانچسته‌ریۆنایتد ( 7 . 00 ) ئێواره |
شه‌هرستانی: وه‌زاره‌تی نه‌وت نه‌یتوانیوه سووته‌مه‌نی به ته‌واوی بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با دابین بکات [ 13 : 57 ] 2008 / / 03 - وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی ڕایگه‌یاند، که وه‌زاره‌تی نه‌وت نه‌یتوانیوه سووته‌مه‌نی به ته‌واوی بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با دابینبکات و پێویستیه‌کانیان جێبه‌جێبکات له پێناو به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ (سه‌وا) حوسێن شه‌هرستانی له میانی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری کاره‌بای عێراق که‌ریم وه‌حید و ئه‌ندامانێ لێژنه‌ی نه‌وت و غاز و خزمه‌تگوزاریه‌کان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ڕوونیکرده‌وه، که پێداویستی وه‌زاره‌تی کاره‌با له سووته‌مه‌نی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی 2006 ه بۆیه وه‌زاره‌ته‌که‌مان نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕه سووته‌مه‌نیه دابین بکات. شه‌هرستانی له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا دانووستان له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕی 5 ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نی بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌با دابین بکات. |
07 . 03 . 2008 پـێـشـبینی ده‌کرێت لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی و عێراقی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئاینده‌یان وتووێـژبکه‌ن پـێـشـبینی ده‌کرێت لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی و عێراقی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدای |
پۆلیسی هه‌ولێر پێنج تاوانبار ده‌ستگیر ده‌کات [ 19 : 27 ] 2012 / / 11 هه‌ولێر ١١ حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی کوشتن و ته‌عه‌دا کردن له خه‌ڵک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر پێنج تاوانبار ده‌ستگیر ده‌کات. عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: پێنج تاوانبارمان ده‌ستگیر کردووه به تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن و کوشتنی خه‌ڵک. وتیشی: له‌سه‌ره‌تا تاوانبارێکمان ده‌ستگیرکرد , دوای داننان به تاوانه‌که‌ی وتی هه‌ندێ که‌سی دیکه‌شم له‌گه‌ڵه . ئاماژه‌شیدا: له‌سه‌ر دۆسیه‌کی دیکه‌ش دوو تاوانبار ده‌ستگیر کراون به تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن و کوشتنی خه‌ڵک. ی.ا |
پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان عێراق و ئیمارات دووپاتکرایه‌وه [ 17 : 16 ] 2008 / / 28 – "جه‌لال تالًَه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، باڵیۆزی ئیمارات له به‌غدا، پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد. به پێی ڕاگه‌یانراوێکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، که وێنه‌یه‌کی به ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی له کۆشکی سه‌لام له شاری به‌غدا پێشوازی له باڵیۆزی ئیمارات " عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا" کرد و له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، دووپاتکرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌شداری کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی عێراق و دروست کردنی عێراقی دیموکراسی. وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: تاڵًه‌بانی خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕیووه له هه‌مبه‌ر دووباره کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات. له لایه‌ن خۆیه‌وه ، باڵێۆزی ئیمارات سه‌لامی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی به سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ گه‌یاندو پشتگیری وڵاته‌که‌شی بۆ حکومه‌تی عێراقی دووپات کرده‌وه. |
جیوڤانی کۆراتۆلا: کورد توانیویه‌تی زمان و کلتوور و که‌سایه‌تی خۆی بپارێزێ [ 16 : 49 ] 2008 / / 24 - هه‌ولێر- پرۆفیسۆری ئیتالی جیوڤانی کۆراتۆلا له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری ڕۆشنبیری، ڕایگه‌یاند "هه‌رچه‌نده کوردستان تووشی چه‌ندین شه‌رِو داگیرکردن هاتووه، به‌ڵام کورد تا ئێستا توانیویه‌تی زمان و کلتوور و که‌سایه‌تی خۆی بپارێزێ". ئه‌مرِ چوارشه‌ممه فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له پرۆفیسۆری ئیتالی جیوڤانی کۆراتۆلا کرد. له دانیشتنێکدا که جه‌مال محه‌مه‌د قاسم ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له په‌رله‌مانی کوردستان ئاماده‌بوو، پرۆفیسۆر جیوڤانی گوتی ""هه‌رچه‌نده کوردستان تووشی چه‌ندین شه‌رِو داگیرکردن هاتووه، به‌ڵام کورد تا ئێستا توانیویه‌تی زمان و کلتوور و که‌سایه‌تی خۆی بپارێزێ، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه، به‌ڵام من سه‌یرم له‌وه‌یه که زۆر وڵات هه‌ن هیچ ڕابردوویه‌کیان نییه، بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت، که‌چی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مێژوو و کلتوور و شارستانییه‌ته، تا ئێستا ده‌وڵه‌ت نییه". له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ڕۆشنبیری سوپاسی پرۆفیسۆ جیوڤانی کرد سه‌باره‌ت به‌و گرنگییه‌ی که به مێژووی کوردی ده‌دات و گوتی "راسته کورد کیانی سیاسی نییه، به‌ڵام کیانی کلتووری و شارستانیمان هه‌یه‌و[ .،]ئێمه وه‌کو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری گرنگی تایبه‌ت ده‌ده‌ین به بواری ڕۆشنبیری و هونه‌ری وکلتووری". هه‌روه‌ها وه‌زیری ڕۆشنبیری ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک و داوای له زانکۆکانی کوردستان کرد که هاوکاری پرۆفیسۆ جیوڤانی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت لێکۆڵینه‌وه‌یکی باش ده‌رباره‌ی مێژووی کورد بنوسێته‌وه. له کۆتایی دیداره‌که پرۆفیسۆ جیوڤانی کۆراتۆلا سیدییه‌کی تایبه‌ت به کۆنترین وێنه‌کانی شاری هه‌ولێر که له ڕابردوو وێنه گیراوه، پێشکه‌ش به کاکه‌یی کرد. جێی باسه پرۆفیسۆ جیوڤانی چه‌ند ڕۆژێکه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی مێژوو و کلتووری و شوێنه‌واره‌کانی کوردستان، سه‌ردانی کوردستانی کردووه. |
به‌رواری و بووم پارک پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان تاوتوێ کرد [ 17 : 04 ] 2010 / / 05 - جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵیۆزی کۆریای باشوور، پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان تاوتوێ کرد. ئه‌مڕۆ ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له (سوک بووم پارک) بالیۆزی وڵاتی کۆریای باشور له‌عێراق و شاندێکی یاوه‌ری که پێک هاتبوون له‌نوێنه‌رانی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی وڵاتی کۆریا . له‌ودیداره‌دا په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌ل و حکومه‌تی کۆریای باشور و هه‌رێمی کوردستان و ڕێ و شوێنی زیاتر پته‌و کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه خرانه به‌رباس و گفتوگۆ . هه‌روه‌ها ڕه‌وشی سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت ته‌وه‌رێکی تری گفتوگۆکه بوو. به‌رواری ته‌ئکیدی کرده‌وه که خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه سوپاس گوزاره‌و[ .،]به‌چاوی دۆسته‌وه ده‌روانێته گه‌ل و حکومه‌تی کۆریا , به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزاری و هاوکاریانه‌ی که تیپی زه‌یتون پێشکه‌شیان کرد , که بونه هۆی دروست بونی بناغه‌یه‌کی دۆستایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو گه‌ل. جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت دووپاتی کرده‌وه که ده‌رگاکانی هه‌رێمی کوردستان واڵایه بۆ کومپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی کۆریاو هیوای خواست که په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان هه‌ردوولا بگاته ئاستێکی به‌رزتر، به‌تایبه‌تی که هه‌رێمی کوردستان له‌رووی ئه‌منی و که‌رسته‌ی خاوه‌وه له‌بارو گونجاوه . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بالیۆزی کۆریا ستایشی سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستانی کرد‌و ته‌ئکیدی کرده‌وه که‌وڵاته‌که‌ی بایه‌خ به‌په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات به‌تایبه‌تی له‌بواری په‌یوه‌ندی ئابوری‌دا. |
له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی هه‌رێم نوێنه‌ری ژنانی گه‌رمیانی تێدا نییه [ 16 : 30 ] 2012 / / 31 گه‌رمیان ٣١ کانونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( )- تا ئێسته گه‌رمیان نوێنه‌ری له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی هه‌رێمی کوردستاندا نییه و ژنانی گه‌رمیانی له کاتی دروستبوونی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا له یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوایان کرد له به‌ر فراوانی سنوری ناوچه‌ی گه‌رمیان نوێنه‌رێک بۆ ژنانی ناوچه‌که له ئه‌نجومه‌نه‌که دیاری بکرێت. ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نه‌که سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان کرد و له گه‌ڵ به‌شێکی زۆری ڕێکخراوه‌کانی سنوره‌که‌دا کۆبوونه‌وه, سه‌باره‌ت به یاسای ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌که و چه‌ند پرسێکی تری تایبه‌ت به کاری ژنان له هه‌رێمی کوردستاندا. شیلان محمد چالاک له بواری ژنان به ئاژانسی په‌یامنێری وت"پێویست بوو ژنانی گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی هه‌رێمی کوردستان نوێنه‌ریکیان بۆ دیاری بکرایه,به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌که به ئاراسته‌ی بێ لایه‌نی له خزمه‌تی ژناندا کار بکات ڕه‌نگه نه‌بوونی ژنانی گه‌رمیان گرفتی زۆر دروست نه‌کات". له‌باره‌ی نه‌بوونی نوێنه‌ری ژنانی گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی هه‌رێمی کوردستان په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌که وتی"ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌کی حکومیه و بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نه‌که له سه‌ر بنه‌مای شوێنی جوگرافی نییه"هه‌روه‌ک ڕوونیشی کرده‌وه"دڵنیابن نه‌بوونی نوێنه‌ری ژنانی گه‌رمیان نابێته هۆکاری په‌راوێزخستنی ژنانی گه‌رمیان له کارنامه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا" له پرسیارێکی سایتی په‌یامنێردا سه‌باره‌ت به ڕێگه‌گرتن له هه‌ندێ حاڵه‌تی جیاوازی یاسای باری که‌سێتی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند په‌خشان زه‌نگنه وتی"تا ئێسته ئه‌و حاڵه‌ته له هه‌رێمی کوردستاندا بوونی هه‌یه به نموونه فره ژنی له هه‌رێمی کوردستاندا زۆر مه‌رجداره,به‌ڵام له یاسایی باری که‌سێتی دادگاکانی حکومه‌تی ناوه‌ندا ڕێگه‌پێدراوه,به پێی یاساش دادگاکانی هه‌رێم پابه‌ندن به جێبه‌جێکردنی یاساکان". زه‌نگه‌نه ئاماژه‌شیدا:"له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کارمان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدۆزینه‌وه ,یان به ڕێنماییه‌کی حکومی ڕێگه به‌و کاره نه‌دین" له سنوری گه‌رمیاندا له ساڵی ٢٠١٠دا ٣٣٠ حاڵه‌تی توندتێژی دژ به ژنان ئه‌نجامدراوه له کاتیکدا ڕێژه‌که له ساڵی ٢٠١١دا دابه‌زیوه بۆ ٣١٨ حاڵه‌ت". هاشم حه‌سه‌ن/ ی.ا |
گردبوونه‌وه‌ی چرِی لیسته‌کان به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو [ 9 : 29 ] 2010 / / 20 - گۆره‌پانی سیاسی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌کی چرِ له نێوان لیسته‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت به خۆیه‌وه ده‌بینێت . کاندیدی لیستی ئیتلافی نیشتمانی " سه‌باح ساعیدی " ڕایگه‌یاند، لیسته‌که‌ی گفتوگۆی گرنگ و به‌رده‌وام ده‌کات به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لیسته جیاوازه‌کاندا . هه‌روه‌ها گوتی : ئیتلافی نیشتمانی عێراقی ته‌وره‌یه‌کی گرنگه له هاوپه‌یمانییه‌کان که لیسته‌کان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن له قۆناغی داهاتوودا . له‌لایه‌کی دیکه‌وه کاندیدی لیستی ته‌وافوق " هاشم ئه‌لتائی " ڕایگه‌یاند ، هاوپه‌یمانییه‌کان به ڕوونی ده‌رناکه‌ون تاکو ئه‌نجامی کۆتایی ده‌رنه‌چێت. جێی ئاماژه‌یه کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاندووه ، که له چه‌ند ڕۆژێکی که‌می داهاتوودا ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دانوستاندن له نێوان کوتله‌کان به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی ده‌ست پێده‌کات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوودا . |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی نۆزده‌م له خولی ئینگلیزی‌دا [ 15 : 55 ] 2009 / / 28 – له‌م هه‌فته‌ییدا جه‌وله‌ی نۆزده له خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو، ئه‌نجامی یارییه‌کان ڕیزبه‌ندی یانه‌کان و ڕیزبه‌ندی گۆلکاران ببینه. ئه‌نجامی یارییه‌کان بێرمنگهام سیتی × چێلسی ( 0 - 0 ) وست هام یۆنایتد × پۆرتسمۆس ( 2 - 0 ) فولهام × تۆتنهام هۆتسبێر( 0 - 0 ) بیرنلی × بۆلتۆن ( 1 - 1 ) سه‌ندرلاند × ئێڤه‌رتۆن ( 1 - 1 ) ویگان ئه‌سلتیک × بلاکبێرن ڕۆڤه‌رز ( 1 - 1 ) مانچسته‌رسیتی × ستوک سیتی ( 2 - 0 ) لێڤه‌رپول × ولڤه‌رهامبتۆن ( 2 - 0 ) ئه‌رسناڵ × ئه‌ستۆن ڤێلا ( 3 - 0 ) هال سیتی × مانچسته‌ریۆنایتد ( 1 - 3 ) ڕیزبه‌ندی یانه‌کان 1 -چێلسی ( 42 ) خاڵ 2 - مانچسته‌ریۆنایتد ( 40 ) خاڵ 3 - ئه‌رسناڵ ( 38 ) خاڵ 4 - ئه‌ستۆن ڤێلا ( 35 ) خاڵ 5 - تۆتنهام ( 34 ) خاڵ ڕیزبه‌ندی گۆڵکاران 1 -جێرمین دیڤۆ ( 13 ) گۆل 2 - دیدیێ درۆگبا ( 13 ) گۆل 3 - واین ڕۆنی ( 12 ) گۆل 4 - دارین بینت ( 11 ) گۆل 5 - فرناندۆ تۆرێس ( 11 ) گۆل |
تورکیا: سه‌پاندی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران کارێکی هه‌ڵه‌یه [ 18 : 24 ] 2010 / / 10 – ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران به‌کارێکی نادروست هه‌ڵه به‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) ڕایگه‌یاند، سه‌پاندنی سزای نوێ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی درێژه‌دان به به‌رنامه‌ی ناوه‌کیه‌که‌ی کارێکی هه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا که تورکیا له‌گه‌ڵ به‌رازیل له‌هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دبلۆماسی بۆ لابردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران‌دا. له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و[ .،]ئابوری تورکیا و جیهانی عه‌ره‌بی ئه‌ردۆگان پلانێکی دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی بازرگانی سه‌ربه‌ست له‌نێوان هه‌ر یه‌ک له‌وڵاتانی (تورکیا و ئه‌رده‌ن و سوریا و لوبنان) ئاشکرا کرد. ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆگان له‌دوای ئه‌و مه‌ترسیه دێت که پێشتر وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (رۆبیرت گه‌یتس) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردبوو که مه‌ترسی ئه‌وه له‌ئاردا هه‌یه که تورکیا ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایی خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵات پێچه‌وانه بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامیه‌تی له‌یه‌کێتی ئه‌وروپادا. |
ئه‌گوورا وه‌کو پرِداهاتترین فیلمی سینه‌مای ئیسپانیا ده‌ستنیشان کرا [ 18 : 14 ] 2009 / / 18 – فیلمی مێژوویی "ئه‌گوورا" له ده‌رهێنانی "ئه‌لخاندرۆ ئه‌منابار"، به به‌ده‌ست هێنانی ( 10 . 3 ) ملیۆن دۆلار له چوار ڕۆژدا، نازناوی پرِداهاتترین فیلمی سینه‌مای ئیسپانیا بۆ ساڵی ( 2009 ) وه‌رگرت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "مهر" له سه‌ر زاری "ورایتی"، "ئه‌گوورا" به به‌شداری"ریچل ویتس" ئه‌کته‌ری ئیسپانی، له سینه‌ماکانی ئیسپانیا نمایش کرا و له سێ ڕۆژی یه‌که‌مدا، توانیی ( 7 . 9 ) ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به ده‌ست بێنێت. "ئه‌گوورا" تا ئێستا ته‌نیا له سینه‌ماکانی ئیسپانیا نمایش کراوه‌و[ .،]نمایش جیهانی ئه‌و فیلمه، به‌و زووانه ده‌ست پێده‌کات. فرۆشی ( 10 ) ملیۆن دۆلاری ئه‌و فیلمه له چوار ڕۆژدا بۆ کارناسان و ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌رانی کۆمپانیای "فۆکس" که ئه‌رکی په‌خشی ئه‌و فیلمه‌یان له ئه‌ستۆدا بوو، چاوه‌رواننه‌کراو بوو. یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانی مۆلتی پلکسه‌کانی ئیسپانیا به سه‌ره‌نجدان به فرۆشی باشی ئه‌و فیلمه پێش بینی کرد که ئه‌و فیلمه ته‌نیا له ئیسپانیا زیاتر له ( 32 ) ملیۆن دۆلار داهات به‌ده‌ست بێنێت. "ئه‌گوورا"، یه‌که‌م جار له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کێبرکێی شه‌ست و دووه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی "کان" نمایش کرا. ستۆدیۆ "فۆکووس پیکچه‌ر" مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له ته‌واوی جیهان جگه له ئیسپانیا هه‌یه. ئه‌و فیلمه مێژووییه سه‌باره‌ت به سه‌ده‌ی چواره‌می زایینیه‌و[ .،]باس له چیرۆکێکی ڕۆمانسی ده‌کات. "ئه‌گوور"، برِیار وایه ( 18 ) دیسێمبه‌ر له ئه‌مه‌ریکا نمایش بکرێت. له فیلمه‌کانی دیکه‌ی "ئه‌لخاندرۆ ئه‌منابار" ده‌توانین ئاماژه به "ده‌ریای ده‌روون" و " " بده‌ین. جێی باسه، "ئه‌منابار"ی به ڕه‌گه‌ز ئیسپانی له دایک بووی وڵاتی چیلییه‌و[ .،]تاکو ئێستا هه‌فت فیلمی دروست کردووه. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ( 37 ) ساڵه‌یه، ساڵی ( 2005 ) به فیلمی ده‌ریای ده‌روون، توانیی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی ده‌ره‌کی به‌ده‌ست بێنێت. |
خانووه بێتاپۆکانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه تاپۆ ده‌کرێن [ 11 : 55 ] 2011 / / 16 شاره‌زوور 16 ئاب/ئۆگۆست ( ) – سه‌رچاوه‌یه‌ک له شاره‌وانی شاره‌زوور ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی مانگێک ده‌بێت ده‌ستیان کردوه به چاره‌سه‌ر کردنی گرفتی خانووه بێتاپۆکانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه و تا ئێستاش نزیکه‌ی 1670 خانوو تاپۆ کراون. سه‌رۆکی شاره‌وانی شاره‌زوور، حه‌سه‌ن شێخانی له لێدوانێکدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌ک بوو له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه گرفتی تاپۆکردنی خانوومان هه‌بوو، به‌ڵام ماوه‌ی مانگێکه کاری تاپۆکردنی خانووه بێتاپۆکانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌مان ده‌ست پێکردوه". وتیشی: "تائێستا نزیکه‌ی 1670 خانوومان تاپۆ کردوه، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی نه‌خشه‌ی ئێمه نه‌بێت بۆی تاپۆ ده‌که‌ین هه‌ر هاوڵاتییه‌کیش خانووه‌که‌ی تاپۆ نیه ده‌توانێت عه‌ریزه‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات ئێمه‌ش که‌شفی بۆ ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی ئێمه گونجاوبێت ئه‌وا بۆی تاپۆ ده‌که‌ین". سه‌رۆکی شاره‌وانی شاره‌زوور ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی خانووه‌که‌ی کۆنکرێت بێت له‌به‌رامبه‌ر تاپۆکردنی خانووه‌که‌ی 50 هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی گڵ بێت 15 هه‌زاردیناری لێوه‌رده‌گیرێت". کامه‌ران که‌ریـم/ ب. ف |
که‌رکوک…خولێکی ناوبژیوانی تێنس به‌رِێوه‌چوو [ 21 : 37 ] 2009 / / 25 - ژارۆ شوانی/ که‌رکوک - خولێکی دوو ڕۆژه بۆ ناوبژیوانانی تێنس له که‌رکوک به‌رِێوه‌چوو. سه‌رۆکی یه‌کێتی تێنسی که‌رکوک "ئاسۆ عادل" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، دوێنی به سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی ناوه‌ندی تێنسی کوردستان و به هه‌ماهه‌نگی یه‌کێتی ناوه‌ندی عێراق و یه‌کێتی تێنسی که‌رکوک به ئاماده بوونی 42 به‌شداربوو خوولێکی ناوبژیوانی تێنس له که‌رکوک به‌رِێوه چوو. خووله‌که به شێوه‌یه‌کی پرِاکتیکی له لایه‌ن ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی "عه‌بدولکه‌ریم جه‌بار" که ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند به‌رِێوه‌چوو. ده‌رچوانی خوله‌که برِوانامه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی کوردستان و یه‌کێتی ناوه‌ندی عێراقی یان وه‌رگرت. |
پاڵه‌وانیه‌تی له‌ش جوانی بۆ یانه‌کانی کوردستان له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت [ 8 : 48 ] 2009 / / 21 - ڕێبین ڕه‌مزی /هه‌ولێر_یه‌کێتی له‌ش جوانی کوردستان بریاری دا که‌وا پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌کانی کوردستان بۆ پێشکه‌وتووان له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت . له‌مباریه‌وه " مامۆستا بورهان " سه‌رۆکی یه‌کێتی له‌ش جوانی کوردستان گوتی: ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ڕۆژی پێنچ شه‌ممه له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و زیاتر له ( 25 ) یانه به‌شداری له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌کات وا چاوه‌روان ده‌کرێت ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ڕکابه‌رییه‌کیی به‌هێز له نێوان یانه‌کان هه‌بێت |
پڕۆژه یاساکانی په‌یوه‌ست به‌گه‌نجان تاوتوێ کران [ 15 : 39 ] 2010 / / 10 - له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شدا دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، پڕۆژه یاساکانی په‌یوه‌ست به‌گه‌نجانیان تاوتوێ کرد. ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و وه‌زرش و لاوانی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکانی په‌یوه‌ست به‌گه‌نجان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، که‌تێیدا سه‌رۆک وجێگرو ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌که ئاماده‌یبوون. له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌رسێ پڕۆژه یاساکانی سندوقی پشتگیری گه‌نجان و پڕۆژه یاسای گرنگیدان به‌لاوان له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای پڕۆژه بچووکه‌کان خرایه به‌رباس وگفتوگۆ. له‌ئه‌نجامی گفتوگۆکانه‌وه بیرۆکه‌ی ئه‌وه خرایه‌ڕوو، که هه‌ر سێ پڕۆژه‌که پوخت بکرێته‌وه بۆ یه‌ک پڕۆژه‌و تێیدا ئامانج و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌رسێ پرۆژه‌که له‌خۆ بگرێت. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریاردرا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوانی حکومه‌تی هه‌رێم ڕێکبخرێت، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی یه‌کخستنی هه‌رسێ پڕۆژه‌که‌و وه‌رگرتنی بۆچوونی حکومه‌ت له‌باره‌یه‌وه. |
لیستا سه‌در داخواز دکه‌ت ده‌زگه‌هێن ئه‌وله‌هیێن عێراقێ بهێنه پاقژ کرن ژ به‌عسیان [ 18 : 19 ] 2009 / / 19 - ئه‌نداما جڤاتا نۆنه‌رێن عێراقێ ل سه‌ر لیستا سه‌در مه‌ها‌الدوری دداخویانیه‌کێ دا داخواز کریه، کو دام و ده‌زگه‌هێن ئه‌وله‌هیێن عێراقێ بهێنه پاقژ کرن ژوان ئه‌فسه‌رێن تاوانبار ب بن پێکرنا یاسایێ و مافێن مروڤا و کارێن نه‌مروڤاتیێ ده‌رباره‌یی به‌ندکریێن دناڤا گرتیخانه‌یان دا ئه‌نجام دده‌ن . ئه‌ڤێ ئه‌نداما جڤاتا نۆنه‌ران داخواز ژ حکومه‌تا عێراقێ کریه ، ب ڕه‌نگه‌کێ زوو وان ئه‌فسه‌رێن ئه‌ڤ تاوان ئه‌نجام داین و ل سه‌ر وان هاتینه سه‌پاندن کو تاوانبارن ، ژسه‌ر کارێ وان ده‌ربکه‌ن و وانا ئاراسته‌یی دادگه‌هێ بکه‌ن ، ژبه‌رکو وان کارێن نه‌مروڤاتیێ دده‌رهه‌قی به‌ندکریێن عێراقیان کرینه . مه‌ها دوری هوساژی دئه‌ڤێ داخویانیا خوه‌دا گوتیه : ئه‌ڤ ئه‌فسه‌رێن هان ژبنه‌ره‌ت دا به‌عسینه‌و[ .،]شیاینه بکه‌ڤنه دناڤا ڕێزێن هێزێن ئه‌وله‌هیێی عێراقێ دا و ئه‌ڤرو ژی ده‌ست ب تاوانان دکه‌ن . ئه‌ڤه‌و دناڤا ئێک ژ گرتیخانه‌یێن عێراقێ دا و ل باژارێ به‌غدایێ چه‌ندین به‌ندکری ل سه‌ر ده‌ستێ ئه‌فسه‌ران ب دژواری هاتینه ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئه‌ڤێ ئێکا هان ژی ده‌نگێ نه‌رازیبوونێ دناڤا هێزێن سیاسی یێن عێراقێ دا دروست کریه . |
وێنه‌یی.. لێڤه‌رپول جامی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ست هێنا [ 15 : 24 ] 2012 / / 27 هه‌ولێر ٢٧شوبات/ فه‌برایه‌ر ( ) – دوێنێ یه‌کشه‌ممه یانه‌ی لێڤه‌رپولی ئینگلیزی نازناوی جامی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای وێمبلی هه‌ردوو یاری کۆتایی جامی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئینگڵته‌را له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لێڤه‌رپول و یانه‌ی کاردیف سیتی به‌رێوه‌چوو. تیادا یارییه‌که به دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات دواتر به لێدانی یه‌ک لاکه‌ره‌وه یانه‌ی لێڤه‌رپول به سێ گۆل به‌رامبه‌ر دوو گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی لێڤه‌رپول له ڕێگای یاریزانان مارتن سکرتل ، دێر کاوت له خوله‌که‌کانی ٦٠ ، ١٠٨ تۆمارکرا ، گۆله‌کانی یانه‌ی کاردیف سیتی له ڕێگای یاریزانان جۆی ماسۆن ، تورنێر له خوله‌که‌کانی ١٩ ، ١١٨ تۆمارکرا. به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی لێڤه‌رپول بۆ جاری هه‌شته‌م له مێژوودا نازناوی جامی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ست هێنا. / |
هه‌ولێر به‌نزینخانه‌یه‌ک سووتا [ 19 : 19 ] 2007 / / 08 – باهۆز / هه‌ولێر - له ڕووداوێکی نادیاردا له ڕێگای نێوان هه‌ولێر – شارۆچکه‌ی خه‌بات وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی (باران) ئاگری گرت و له ئه‌نجامدا سێ ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان سه‌نی سووتان. به‌پێی زانیارییه‌کانی پۆلیس تا ئێستا هۆکاری سووتانی به‌نزینخانه‌که نا دیاره، به‌ڵام به گوته‌ی (رێدار ئه‌حمه‌د) خاوه‌نی به‌نزینخانه‌که به‌هۆی نزیکی ئاگری ته‌باخ له به‌نزین و گڵپه‌کردنی بۆته هۆکاری سووتانی به‌نزینخانه‌که‌ی. به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌کانیش به به‌های 20 هه‌زار دۆلار زیانی مادی به‌ر به‌نزینخانه‌که که‌وتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی گیانی به دواوه بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئێستا لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
بڕیاری دروست کردنی چل هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون بۆ که‌رکوک ده‌رچووه [ 19 : 25 ] 2010 / / 22 - ئاکام فه‌همی/که‌رکوک- بڕیاره 40 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له شاری که‌رکوک دروستده‌کرێت، به‌ڵام که‌رکوکییه‌کان نرخی یه‌که‌کانیان پێ گرانه. ئه‌م ناڕازی بوونه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ کێشه‌ی نه‌بوونی زه‌وی بۆ ئه‌و یه‌کانه‌یه، چونکه زه‌وییه‌کانی که‌رکوک کێشه‌ی موڵکداریان هه‌یه‌و[ .،]زۆریان به ناوی وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه تاپۆ کراون. "ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به په‌یامنێری ڕایگه‌یاند: به نووسراوێک ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ئاگادارکرایه‌وه که جێگای 40 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون دیاری بکه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ک پێکهێندرا بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچوون و دیاری کردنی ناوچه‌ی گونجاو بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی پڕۆژه‌که، به‌ڵام له شاری که‌رکوک کێشه‌ی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌یه‌کی قه‌باره گه‌وره گرفتی زۆرمان بۆ دروست ده‌کات، چونکه له که‌رکوک ئه‌و زه‌ویانه‌ی هه‌ن، به‌شێکی به‌رچاویان کێشه‌ی موڵکداریان له‌سه‌ره‌و[ .،]له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه کێشه‌یان بۆ دروستکراوه. هه‌روه‌ها عه‌سکه‌ری ڕوونیشی کرده‌وه: به‌پێی یاسا هه‌ر زه‌وییه‌ک کێشه‌ی له‌سه‌ربوو، یان سکاڵای له‌سه‌ری تۆمارکرابوو، ناکرێت چ حکومه‌ت یان چ که‌رتی تایبه‌ت بیکات به پڕۆژه، به‌ده‌رله‌مه‌ش ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێکی خۆی له دروستکردنی باڵه‌خانه، واتا شوقه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و[ .،]له‌ڕووی دابونه‌ری و کلتوری که‌رکوکیه‌کانیشه‌وه دروستکردنی شوقه زۆر گونجاو نییه‌و[ .،]داخوازی له‌سه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ریش هه‌بێت وه‌ک پێویست سه‌رکه‌وتوو نابێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک باسی له‌وه‌شکرد: نرخی شوقه‌و[ .،]خانووه‌کانیش، که ده‌ڵێن 50 هه‌زار دۆلاره، زۆره‌و[ .،]له‌ئاستی ئابووری تاکی که‌رکوکدا نییه. سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، که یه‌که‌مجاره له شاری که‌رکوک ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری گوتی: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هاوکاری جدیی دانیشتوان و هاوڵاتیان بکات، پێموایه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موو پاره‌که بخرێته ئه‌ستۆی هاوڵاتیانه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رناگرێت‌و داخوازی کڕینی له‌سه‌ر نابێت، که داخوازی کڕینیشی له‌سه‌ری نه‌بوو، هیچ لیژنه‌و[ .،]ستافێکی وه‌به‌رهه‌مهێن و بزنسمان ڕوو ناکه‌نه شاره‌که. |
13 . 11 . 2010 سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسی له ژاپـۆن سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک وتووێژ ده‌که‌ن له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسی دمتری مێدڤێدێڤ له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێـکخراوی هاوکاری ئابوری ئاسیا- پاسفیک ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆبوونه‌وه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ڕێـکه‌وتننامه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی و کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دووباره ڕژدبوونی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی که به ی نوێ ده‌ناسرێت، ئه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا به ڕێژه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر که‌م‌ده‌کاته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و کۆنگرسی ئاگادارکردۆته‌وه که‌وا په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتارت له سه‌روو کارنامه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌که‌یه‌تی. |
له ڕۆژی ژینگه وه‌زیری ژینگه ڕه‌خنه‌ی له هاوڵاتیان گرت [ 20 : 45 ] 2008 / / 16 – بڕیار هێرش / هه‌ولێر – ئه‌مڕۆ له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا وه‌زیری ژینگه ڕه‌خنه‌ی له هاوڵاتیان گرت به‌وه‌ی که ڕۆژانی سه‌یران بایه‌خ به پاکڕاگرتن و پاراستنی ژینگه ناده‌ن. وه‌زیری ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان "دارا محه‌ممه‌د ئه‌مین" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" گوتی:" ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ئێمه گرنگی بوو ده‌ستنیشانکردنی 16 / 4 ـه به ڕۆژی ژینگه له کوردستان، که ماوه‌ی ساڵێکه کاری بۆ ده‌که‌ین تا له هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کرد. سه‌باره‌ت به کاروچالاکییه‌کانی ئه‌مڕۆ، وه‌زیری ژینگه ئاماژه‌یدا که هه‌ڵمه‌تێکی پاککردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان و له زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌و[ .،]دامه‌زراوه حکومییه‌کانیشدا به هاوکاری وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن به‌ڕێوه‌چووه. |
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌شت سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له چین ده‌خرێنه مه‌زاده‌وه [ 13 : 59 ] 2011 / / 12 – چه‌ندین به‌رهه‌می شێوه‌کاریی په‌یوه‌ندیدار به ( 800 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تا ماوه‌یه‌کی دیکه له مه‌زادحانه‌یه‌ک له شاری په‌کینی پایته‌ختی چین ده‌خرێنه مه‌زاده‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، ئه‌و به‌رهه‌مه شێوه‌کارییانه که واژووی هه‌شت هونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌می ئێمپێراتوری "یوان" له سه‌ریانه، هاوکات له‌گه‌ڵ دوو به‌رهه‌می هونه‌ری دیکه له دوو شێوه‌کاری ناوداری چینی له مه‌زادی وه‌رزی به‌هاری به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی په‌کین له نێوان مانگه‌کانی (ئایار-حوزه‌یران) ده‌خرێنه مه‌زاده‌وه. شاره‌زایان پێشبینیان کردووه، به‌رهه‌مێکی هونه‌ری به‌رهه‌می "وانگ منگ" که واژووی حه‌وت هونه‌رمه‌ندی دیکه‌ی له سه‌ره، یه‌کێک له گرانترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و مه‌زادخانه‌یه‌یه که چاوه‌روان ده‌کرێت به برِی ( 30 . 7 ) ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. وته‌بێری مه‌زاداخانه‌ی "پولی" که ئه‌و مه‌زاده به‌رِێوه ده‌بات، له‌وباره‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ری زۆر له ئارا دایه به‌رهه‌می وانگ منگ بتوانێت ژماره‌ی پێوانه‌یی فرۆشی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی چینی بشکێنێت". ئه‌و مه‌زاده له لایه‌ن مه‌زادخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "پولی" و به هاوکاری ڕۆژنامه‌ی گارده‌یه‌ن به‌رِێوه ده‌چێت. |
حه‌مدانیه... ته‌رمی ئافره‌تێک دۆزرایه‌وه [ 18 : 02 ] 2008 / / 15 – باهۆز / هه‌ولێر - سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی قه‌زای حه‌مدانیه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراوی ڕاگه‌یاند. سه‌رچاوه‌که به"ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ(دوو شه‌ممه)پاش ئاگادارکردنه‌وه‌یان هێزه‌کانی پۆلیس ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراویان له‌رۆژئاوای قه‌زاکه‌یه به دووری سێ کیلۆمه‌تر دۆزیوه‌ته‌وه. گوتیشی: به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه ناوی نه‌زاندراوه،هاوکات پێشبینی ده‌کرێت ته‌مه‌نه‌ی له 30 ساڵه بووبێت،له‌به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌شدا شوێنه‌واری گووله به‌رجه‌سته‌یه‌وه دیاره،به‌لاَم تائێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی کوژرانی ئه‌و ئافره‌ته ئاشکرانه‌بووه. |
17 . 11 . 2009 ئاسۆ سـاڵح ده‌ڵێت به‌نیازن له‌دژی له‌سێداره‌دانی چالاکانی کورد له ئێران له ئه‌وروپا خۆپـیشـاندان سـازبکه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێران بڕیاری داوه زیاتر له 10 له چالاکانی سیاسی که ئێستا له گرتووخانه‌کانی ئێراندان، به‌م نزیکانه له‌سێداره بدرێن. له نێو ئه‌و چالاکانه‌دا، شێرکۆ معارفی، زینه‌ب جه‌لالیان و حبیب‌الله له‌تیفی ده‌دیترێن. ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ، ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستانی ئێران و ئه‌نجومه‌نی ئازه‌ر مێهر بو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به‌نیازن له شاره جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌وروپا وه‌ک ڤیه‌ن، ئۆستۆکهۆڵم، ئۆسلۆ، له‌نده‌ن و لاهه خۆپـیشـاندان سـازبکه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاسۆ ساڵح، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی پشتیوانی له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئێران کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6 : 52 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 11 - 18 - 4 - 89226217 / 953866 . |
پۆلیسی سنه: دووکه‌س له‌چه‌کدارانی ڕووداوه‌که‌ی سنه کوژران [ 11 : 36 ] 2010 / / 09 - فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند:" 2 که‌سی سه‌ره‌کی" ڕووداوی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی ئێواره‌ی 5 شه‌ممه‌ی "مه‌یدان ئازادی" شاری سنه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه کوژران." به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕادیۆی"فه‌ردا"، پۆلیسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند:" پاش ته‌قه‌کردنی هێرشبه‌رانی (دژه شۆڕش)، پۆلیس به‌دوویان که‌وت و 2 که‌س له که‌سانی سه‌ره‌کی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه کوژران." به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای کوردستان، به‌ئاژانسی حکومه‌تی"ئیرنا"ی گوت:" ئه‌و 2 که‌سه پاش تاوانه‌که له‌شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵاتن که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و پۆلیسیه‌کانه‌وه که‌وتنه دا‌و و له‌پێکدادانێک دا کوژران." ڕۆژی 5 شه‌ممه له‌مه‌یدانی ئازادی (ئێقباڵ)ی شاری سنه، دوو که‌س به‌چه‌کی کڵاشنیکۆف هێرشیان کرده سه‌ر یه‌که‌یه‌کی پۆلیس و 5 که‌س کوژران و 9 که‌سیش بریندار بوون. |
زێباری به‌دوری ده‌زانێت ڕێککه‌وتنی ئه‌منی له‌م زوانه واژووبکرێت [ 9 : 59 ] 2008 / / 21 - هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێکدا گوتی: باوه‌ڕناکه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که له مانگی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت، ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ندبکات. هۆشیار زێباری له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" گوتی: باشتر وایه ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌منیه به‌ر له کۆتایی ئه‌م ساڵ واژووبکرێت، به‌ڵام هه‌ندێک خاڵی ئه‌م ڕێککه‌وتنه به ته‌واوی له نێوان لایه‌ن و سه‌رکرده عێراقیه‌کان یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه‌و[ .،]چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، بۆیه باوه‌ڕناکه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که له مانگی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه په‌سه‌ندبکات. جێی ئاماژه‌یه، هه‌ندێک له کوتله سیاسیه‌کان ڕازی نین له‌سه‌ر هه‌ندێک برگه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که، بۆیه وابریاره حکومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌و بڕگانه‌دابچێته‌وه‌و[ .،]پاشان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بکات. |
سلێمانی .. هه‌ڵمه‌تی دروستکردنی هێڵه‌کانی په‌رِینه‌وه به‌رده‌وامه [ 16 : 58 ] 2010 / / 24 - نه‌به‌زمحه‌مه‌د/ سلێمانی - له‌ئێستادا هه‌ڵمه‌تی دروستکردنی هێڵه‌کانی په‌رِینه‌وه له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی سلێمانی یه‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و به‌رِێژه‌یه‌کی تایبه‌تی شه‌قامه‌کانی ناوشار ده‌گرێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه (نه‌قیب ئه‌مین ساڵح) به‌رِێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی به ئاژانسی په‌یامنێری ڕِایگه‌یاند :" له هه‌موو ساڵێدا دروستکردنی هێڵه‌کانی په‌رِینه‌وه ده‌که‌وێته ئه‌م وه‌رزه‌وه‌و هه‌ندێک شوێن، که پێویستی به‌دروستکردنی هێڵی په‌رِینه‌وه هه‌بێت، یان پێشتر کراوه‌و[ .،]کاڵ بۆته‌وه له‌ئێستادا بۆی دروستده‌کرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد:" هه‌ندێک کۆمپانیای تایبه‌تیش له‌بواری ئه‌ندازه‌و ڕِێگه‌وباندا ته‌نده‌ریان بۆ ده‌رچووه له پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وروپی له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کانی سلێمانیدا هێڵی په‌رِینه‌وه دروست بکرێت. |
باڵه‌کایه‌تی..له ساڵی ڕابردوو به بڕی شه‌ست ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی ڕێگاو بان جێبه‌جێکراون [ 14 : 11 ] 2011 / / 17 - به‌ختیار قادر/ چۆمان - له ساڵی ڕابردوو له سنووری قه‌زای چۆمان و شاره‌دێکانی (سمیلان، گه‌لاَڵه، قه‌سرێ و حاجی ئۆمه‌ران)، به بڕی ( 60 ) ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی ڕێگاو بان جێبه‌جێکراون. له‌م باره‌یه‌وه (عه‌بدولواحید گوانی) قائیمقامی قه‌زای چۆمان به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوو توانراوه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ڕێگاو بان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و گوند‌و ئاوایانه‌ی ڕێگای ئۆتۆمبێلیان نه‌بوو ڕێگایان بۆ چوه‌و ئه‌وانه‌شی ڕێگاکانیان وه‌ک پێویست نه‌بووه، بۆیان نوێژه‌ن کراوه‌ته‌وه. قائیمقامی چۆمان وتیشی: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانراوه ( 41 ) گوند‌و ئاوایی ناوچه‌که به یه‌که‌وه ببه‌سترێته‌وه‌و ڕێگای سه‌ره‌کی بۆ شاره‌دێکانی (سمیلان، قه‌سری، حاجی ئۆمه‌ران) نوێژه‌ن بکرێته‌وه‌و ئه‌و ناوچانه‌شی که له بواری کشتوکاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن ڕێگای ئۆتۆمبێلیان بۆ بچێت. ناوبراو ڕونیکرده‌وه، سه‌رجه‌می ئه‌و پڕۆژانه، بڕی ( 60 ) ملیۆن دیناریان لێ خه‌رج کراوه‌و تا ڕاده‌یه‌کی باش کێشه‌ی ڕێگاو بان له‌و ده‌ڤه‌ره بن بر بووه. زیاتر وتیشی: ڕێگای گشتی هاملتۆنی نێوان سۆران – حاجی ئۆمه‌ران، له زۆربه‌ی ناوچه‌کان فراوان کراوه‌و سه‌رجه‌می ڕێگاکه‌ش قیرتاو کراوه‌ته‌وه‌و سێ پردی په‌ڕینه‌وه‌ش به جووت ساید کراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له پلانی ساڵی 2011 دا، پڕۆژه‌ی به‌جوت ساید کردنی ڕێگای نێوان چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێده‌کرێت و پڕۆژه‌که گوژمه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانکراوه‌و دوای کۆتایی هاتن به وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه پڕۆژه‌که ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه . |
ناوی براوه‌کان فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ ڕاگه‌یه‌ندران [ 11 : 44 ] 2010 / / 15 - هاورِێ باوه‌یس/ سلێمانی- دوای چوار ڕۆژ له خوێندنه‌وه‌ی شیعر‌و چیرۆک و پێشکه‌شکردنی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، به‌راگه‌یاندنی خه‌ڵاته‌کانی ئه‌و سێ بواره، کۆتای به فیستیڤاڵ هات. له 10 نۆڤێمبه‌ر به‌دروشمی "ئازادی عه‌قڵ ده‌روازه‌ی داهێنانه"، چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ناوی پرۆفیسۆر مارف خه‌زنه‌دار له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی ده‌ستیپێکرد و ئێواره‌ی دوێنێ که هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ یادی 226 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، مه‌راسیمی کۆتایی فیستیڤاڵ له هه‌مان هۆڵ به‌رێوه‌چوو. له‌مه‌راسیمی کۆتایی فیستیڤاڵدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌میوانانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌و له ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان ئاماده‌یبوون، پاشان له‌لایه‌ن "ئه‌ندری ڤۆڵتێر" شاعیری فه‌ره‌نسی سێ پارچه شیعری به‌زمانی فه‌ره‌نسی خوێندرانه‌وه. پاشان له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵه‌که‌وه وته‌یه‌ک پێشکه‌شکرا، تیایدا باسی گرنگی فیستیڤاڵه‌که‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه کرد که له فیستیڤاڵدا ساڵانه پێشکه‌ش ده‌کرێن. دواتر ناوی باروه‌کانی هه‌رسێ بواری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کان ڕاگه‌یه‌ندران و به‌م شێوه‌یه بوون: خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ پێشکه‌ش به هه‌ردوو نووسه‌ری کۆچکردوو پرۆفیسۆر د.مارف خه‌زنه‌دار و محیه‌دین زه‌نگه‌نه کرا. خه‌ڵاتی ڕێزلینانی هاورِێی کتیب به شاعیر له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به‌خشرا، خه‌ڵاتی پرِفرۆشترین کتێب به پشکۆ نه‌جمه‌دین به‌خشرا، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دوایین ڕۆژی فیستیڤاڵدا خه‌ڵاتی ئاڵتونی "هه‌ردی" به‌خشرایه "کۆمیکۆ ئۆکۆمۆرا" وه‌ک ژنه موزیکژه‌نێک که خزمه‌تی به هونه‌ری موزیکی کوردی کردووه. لیژه‌نه‌کانی شیعر‌و لێکۆڵینه‌وه‌و چیرۆک که له لایه‌ن فیستیڤاڵه‌وه تایبه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کان ده‌ستنیشانکرابوون، وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش کرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان ئاشکرا کرد، که بریتی بوو له دیاریکردنی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می بابه‌ته‌کان، که‌به‌م شێوه‌یه‌بوون: خه‌ڵاتی یه‌که‌می لێکۆڵینه‌وه به ئاری عوسمان خه‌یات و هاوژین سڵێوه به‌خشرا، خه‌ڵاتی دووه‌می لێکۆڵینه‌وه به دلێر عوسمان قادر و سۆران ئازاد به‌خشرا، خه‌ڵاتی سێیه‌می لێکۆڵینه‌وه به قاره‌مان له‌شکر و محه‌مه‌د مه‌نتک به‌خشرا. خه‌ڵاتی یه‌که‌می شیعر به ڕزگار جه‌باری و زانا خه‌لیل به‌خشرا، خه‌ڵاتی دووه‌می شیعر به ڕابه‌ر فاریق و تابان فایه‌ق به‌خشرا، خه‌ڵاتی سێیه‌می شیعر به محه‌مه‌د موه‌فه‌قی و دیار گوڵزار به‌خشرا. خه‌ڵاتی یه‌که‌می چیرۆک به توانا ئه‌مین و پشتیوان عه‌لی عه‌بدولرِه‌حمان به‌خشرا، خه‌ڵاتی دووه‌می چیرۆک به به‌یان عه‌بدوڵڵا فه‌قێ و ئومێد حاجی عوسمان به‌خشرا، خه‌ڵاتی سێیه‌می چیرۆک به‌د[ .،]موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر، محه‌مه‌د ڕه‌شید فه‌تاح و ئه‌مین گه‌ردیگلانی به‌خشرا. ئه‌مه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه درایه که‌سانی دیکه‌ی به‌شداربوو که زۆربه‌یان ئه‌وانه‌بوون که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هاتبوون بۆ به‌شداریکردن له فیستیفاڵدا. له چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژدا هه‌ره‌یه‌ک له شاعیرانی کوردی دووره وڵات جه‌مال غه‌مبار له ئوسترالیا، ئه‌حمه‌دی مه‌لا له فه‌رِه‌نسا، هه‌روه‌ها ڕۆماننووس "ئینته‌رباخ" له ئه‌ڵمانیا و ڕه‌خنه‌گر د.جه‌وده‌ت فه‌خره‌دین له لوبنانه‌وه، له عێراقه‌وه فازل سامر و زعیم ئه‌لنه‌سار، له ئوردنه‌وه‌د[ .،] سنا ئه‌لشه‌علان و له ئێرانه‌وه ناسر فه‌یز، مو‌سا بیده‌یج، شه‌راره کامه‌رانی، له سوریاوه فه‌ره‌ج به‌یره‌قدار و له‌مه‌سقه‌ته‌وه عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم، له‌رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌د[ .،]سه‌ربه‌ست نه‌عیم ئاماده‌بوون. به‌پێی وته‌ی شه‌رپه‌رشتیارانی فیستیڤاڵ، 85 ده‌قی شیعری، 45 چیرۆک، 38 لێکۆڵینه‌وه گه‌یشتبوونه نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ. |
ژماره‌یه‌کی نوێی گۆڤاری له‌یلا قاسم له‌یلا زانا ده‌رچوو [ 16 : 57 ] 2011 / / 06 - هه‌ولێر- ژماره دووی گۆڤاری "له‌یلا قاسم- له‌یلا زانا" به‌وێنه‌ی چه‌پکێ گوڵ و ناونیشانی سه‌ره‌کی " 8 ی مارت: خه‌بات له‌پێناوی ئازادیی ژیان"، که‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. "له‌یلا قاسم- له‌یلا زانا" که هه‌ڵگری ناوی دوو که‌سایه‌تی ئافره‌تی تێکۆشه‌ری کورده، گۆڤارێکی گشتیی کلتووری: مێژوویی، زانستی، کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه لایه‌نی دۆزی ئافره‌تانه‌و[ .،]به‌شێوه‌یه‌کی وه‌رزی ئازاد ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ک له گۆڤاره‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه. خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس مومتاز حه‌یده‌رییه‌و[ .،]به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوده‌کرێته‌وه. ژماره دووی ئه‌م گۆڤاره وه‌ک ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و[ .،]تایبه‌ته به " 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان". |
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆپێک: له ئێران بدرێت ناوچه‌که‌مان هه‌ره‌س دێنێت [ 10 : 04 ] 2010 / / 13 - سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگه‌یاند، ناوچه‌ی که‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کێشه وگرفتی زۆری تێدایه‌و[ .،]به‌رگه‌ی گرفت و ئاڵۆزی دیکه ناگرێت. سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆپێک عه‌بدوڵا به‌دری، به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاست و که‌نداو پڕه له کێشه‌و[ .،]گرفت و به‌رگه‌گرتنی کێشه‌ی دیکه ئاسته‌مه. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا ڕوویدا، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداو به‌ته‌واوی داده‌ڕمێ. له‌باره‌ی عێراقیشه‌وه ڕایگه‌یاند، عێراق وڵاتێکی گرنگی ئۆپێکه‌و[ .،]ئێمه هاوغه‌مین له‌گه‌ڵیدا. |
باقوبه ... تیرۆریستان نزیکه‌ی په‌نجا خێزانیان ئاواره‌کرد [ 12 : 57 ] 2008 / / 31 – کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر گوندێک له قه‌زای "به‌له‌دروز" و 46 خێزانیان ئاواره‌کرد. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پۆلیسی پارێزگای "دیاله" ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر گوندی "وه‌سبه" له سنووری قه‌زای "به‌له‌دروز"ـی باشوری شاری "باقوبه" و 46 خێزانیان له ناوچه‌که ئاواره‌کرد. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، شه‌وی ڕابردوو له هه‌مان گوندی ناوبراو له‌ئاکامی هێرشی کۆمه‌ڵه چه‌کدارێک که پێده‌چێت سه‌ر به ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده بن، 4 که‌س که له نێوانیاندا فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی تێدابوو، گیانیان له ده‌ستدا. |
24 . 11 . 2008 دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ڕه‌شـبینی خۆی به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناو عێراق ده‌رده‌بڕێت دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی جێـگری سه‌رۆکی لیسـتی هه‌وپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ڕه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رکردنی کێشـه‌کانی ناو عێراق ده‌رده‌بڕێت، ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به داخه‌وه‌وه هه‌تا ئێسـتا ئه‌وانه‌ی که شه‌ریـکی ئێمه‌ن له ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانێتیدا بڕوای ته‌واویان نه به فیدراڵیـیه‌ت و نه به دیموکراسی هه‌یه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 9 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 11 - 25 - 5 - 89219252 / 952381 . |
لیستی عێراقییه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌رێته‌وه [ 12 : 11 ] 2012 / / 06 زیاد زه‌رب، نوێنه‌ر له‌لیستی عێراقیه هه‌ولێر 6 ی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- ئه‌مرۆ دووشه‌ممه نوێنه‌رێک له لیستی عێراقییه ئاشکرای کرد، بڕیاریان داوه بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بگه‌رێنه‌وه. نوێنه‌ری لیستی عێرقییه، زیاد زه‌رب، له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "شه‌وی ڕابردوو لیستی عێراقییه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی لیسته‌که جگه له ئه‌یاد عه‌للاویـی سه‌رۆکی لیسته‌که و ساڵح موتڵه‌گ، ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون، که تێیدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی سیاسی کرد و بڕیار درا که لیسته‌که‌یان بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بگه‌رێته‌وه". هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له دۆخ و پرسی دوو سه‌رکرده‌ی لیسته‌که تاریق هاشمی و ساڵح موتڵه‌گ، کرا و کرده‌کانی لیسته‌که‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌و کێشه‌یه و ته‌رخانکردنی چوار پارێزه‌ر له به‌غداوه که قسه‌ی هاشمی وه‌ربگرن و دواتر ئیفاده‌که‌ی نیشانی سه‌رۆکی کوتله سیاسییه‌کان بدرێ. هه‌روه‌ها زه‌رب ئاماژه‌ی دا، لیسته‌که‌ی، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌یش، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دا بۆ باسکردن له کۆنگره‌ی نیشتمانی که بڕیاره به‌م زووانه بۆ چاره‌کردنی ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی که عێرای گرتووه‌ته‌وه، بگیرێت. لیستی عێراقییه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له / 29 / 1 / 2012 بریاریان دا که نوێنه‌ره‌کانیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق بگه‌رێنه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت که نزیکه‌ی دوو مانگه به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌کانی په‌ره‌لمان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نه‌کردووه. شه‌رمین جاف/ش.ب |
ناوه‌ندی ئاینده له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاپرسییه‌کی خۆی ڕاگه‌یاند [ 17 : 37 ] 2009 / / 18 - هه‌ولێر- به‌ئاماده‌بووونی جۆرج مه‌نسور وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج، کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا. له ڕاگه‌یاندنی گشتی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج، ئه‌م پرێس کۆنفرانسه که دوێنێ سێشه‌ممه به‌رِێوه‌چوو چه‌ند بابه‌تێک خرایه ڕوو، که ئه‌مانه بوون: خستنه‌رِووی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسیه‌ک سه‌باره‌ت به"پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری گه‌نج له ناوه‌ندی برِیاردان" که له‌هه‌رسێ شاره‌که‌ی هه‌رێم ئه‌نجامدراوبوو، ده‌رباره‌ی کێیه‌تی ئه‌و لاوانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مان، هه‌وره‌ها خه‌ڵاتکردنی ئه‌ندامانی "لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی 25 ساڵ" له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتووانه کۆتای هاتن به‌کاره‌کانیان، ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌یه‌کی نوێ له ڕێکخراوه‌کانی لاوان به‌ناوی "لیژنه‌ی پاڵپشتی کاندیدکردنی گه‌نج بۆ په‌رله‌مان" به‌مه‌به‌ستی کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر پارته سیاسییه‌کان. |
ڕۆژی چوارشه‌م کۆنفرانسی بازرگانی هه‌رێم و ئیمارات له هه‌ولێر ساز ده‌کرێ [ 20 : 43 ] 2010 / / 17 - به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆنفرانسی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. "فه‌لاح مسته‌فا" ڕایگه‌یاند: "بڕیاره رۆژی چوارشه‌می داهاتوو فراوانترین کۆنفرانسی بارزگانی هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت." هه‌روه‌ها گوتی: له کۆنفرانسه‌که‌دا خاتوو "لوبنا خالید ئه‌لقاسمی" وه‌زیری بارزگانی ده‌ره‌کیی میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌ک له بازرگانانی ئه‌و وڵاته‌و[ .،]گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به‌شدار ده‌بن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌ستنی کۆنفرانسه‌که بۆ به‌هێزکردنی پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی و پشتگیریی کردنیان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و لێکگه‌یه‌شتن و هاوکاری کردنی نێوانمانه. فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی‌دا بۆ هه‌رێمی کوردستان شاندی میرنشینی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له گه‌ل گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان دیدار و کۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. |
26 . 08 . 2010 ناتانیاهو ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو دوو هه‌فته جارێـک له‌گه‌ڵ عه‌باس کۆبـبێته‌وه له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو دوو هه‌فته جارێـک له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆبـبێته‌وه کاتێـک که ده‌سـتیان به وتووێژی ڕاسته‌وخۆ کرد. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل ده‌ڵێن شه‌وی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز ناتانیاهو به ڕاوێژکاره‌کانیشی گوتووه ئه‌و به‌نیازه خۆی سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی ئیسرائیلی بۆ وتووێژه‌کان بکات. بڕیاره هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتن کۆبـبنه‌وه به مه‌به‌سـتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی ئه‌وانه‌ی له سـاڵی 2008 وه ڕاگیراون. |
حزبی ئازادی کورد له سوریا: هیوادارم هێزه کوردییه‌کان ببنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆلی بارودۆخ له ناوچه کوردنشینه‌کان بکه‌ن [ 17 : 56 ] 2012 / / 19 هه‌ولێر 19 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریا ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌کان له کوبانی و عه‌فرین کشاونه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت چووبنه حه‌له‌ب، هیوای خواست هێزه کوردیه‌کان به‌پیی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی نێوانیان کاربکه‌ن و به هاوبه‌شی له ناوچه کوردیه‌کان ڕۆڵیان هه‌بێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێک بۆ پاراستنی گه‌لی سوریا ده‌ربکات. سکرتێری حزبی ئازادی کورد له سوریا مسته‌فا جومعه بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و ڕادیۆی په‌یامنێر ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لای منه ئه‌ندامانی داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان خۆیان ڕاده‌ستکردووه، له کۆبانی ده‌ستی پیکردوه‌و دواتر عه‌فرینیشی گرته‌وه، هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌و حه‌له‌ب کشاونه‌ته‌وه. وتیشی: من پیشتریش له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ڕامگه‌یاند حکومه‌ت هێزه‌کانی خۆی له ناوچه کوردنشینه‌کان ده‌کشێنێته‌وه‌و[ .،]به‌رگری ده‌کات. ڕوونیکرده‌وه: ڕۆژبه‌رۆژ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت، هیوامان وایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێک بۆ پاراستنی گه‌لی سوریا به کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به بێ جیاوازی به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربکات، دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و خراپی بڕوات کارێکی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی بکات، چونکه چه‌کی قورسی هه‌یه‌و[ .،]ڕۆکێت و بۆمبی کیمیایی و فرۆکه‌ی هه‌یه ده‌توانێت له‌دژی گه‌له‌که‌ی به‌کاری بهێنێت. سکرتێری حزبی ئازادی کورد له سوریا وتی: هیوادارین ئه‌نجومه‌نی کورد له سوریا و ئه‌نجومه‌نی ڕۆژئاوا ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێونیان ببه‌نه سه‌ر و هێزه کوردییه‌کان ببنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆلی بارودۆخ له ناوچه کوردنشینه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا په‌یه‌ده لینه‌گه‌ڕاوه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد بچته ئه‌و ناوچانه‌و[ .،]ڕۆڵ بگێڕێت. ص . س |
له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی خێزانی ئافره‌تێک خۆی سووتاند [ 12 : 42 ] 2010 / / 29 -قائید میرۆ-هه‌ولێر/ له گوندی بادڵیانی نزیک شارۆچکه‌ی سۆران ، به‌هۆی کێشه‌یه‌کی خێزانی ئافره‌تێک به‌سه‌ختی سووتا. له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێر جنسی هه‌ولێر به "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند، دوێنێ ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه، له گوندی بادڵیانی نزیک شارۆچکه‌ی سۆران ئافره‌تێک به‌ناوی (بنار،ح،ئ)ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به‌هۆی کێشه‌یه‌کی خێزانی خۆی سوتاند و به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانی گیانی له مه‌تر سیدایه. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سۆران به "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند، که له ئه‌نجامی کێشه‌یه‌کی خێزانی له گه‌ل براژنه‌که‌ی ناوبراو خۆی سووتاندووه‌و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
وه‌رزش و کۆمپیوته‌ر بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌هێز ده‌که‌ن [ 14 : 32 ] 2012 / / 07 هه‌ولێر 7 ئایار/ مایۆ ( ) – توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاشکرای کردووه که وه‌رزشی هاوسه‌نگ و کۆمپیوته‌ر یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری که په‌یوه‌ندی به چوونه ساڵه‌وه هه‌یه. ماڵپه‌ری هێڵس دای نیوزی ئه‌مه‌ریکی گوتی توێژه‌رانی سه‌نته‌ری مایۆ کلینیک سه‌لماندوویانه که به‌ته‌مه‌نه‌کان ده‌توانن سوودی زۆر له ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ڕۆژانه و مه‌شقه‌کانی مێشک وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییان به چالاک بمێنێته‌وه. توێژینه‌وه‌که که 920 که‌سی گرته‌وه له شاری ئۆلمستید له ویلایه‌تی مینیسۆتا که ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه له‌نێوان 70 تا 93 ساڵیدا بوو وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاریان دایه‌وه له‌باره‌ی به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر و وه‌رزشکردنی ڕۆژانه به درێژایی ساڵ. توێژینه‌وه‌که ده‌ریخست لاوازییه‌کی که‌می هه‌ستکردن لای ئه‌و که‌سانه هه‌یه که وه‌رزش ناکه‌ن و کۆمپیوته‌ر به‌کارناهێنن، ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته نێوان حاڵه‌تی ئاسایی لاوازبوونی یاده‌وه‌ری به‌هۆی چوونه ته‌مه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی زهایمه‌ردا و 36 له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی ئه‌و کاره‌ن مێشکیان به شێوه‌یه‌کی سرووشتی کارده‌کات به به‌راورد به ته‌نیا 20 له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی که وه‌رزش ناکه‌ن و کۆمپیوته‌ر به‌کارناهێنن. دکتۆر یۆناس گیدای به‌شدار له توێژینه‌وه‌که‌دا گوتی چوونه ساڵی که‌سه‌کان که له‌دایکبووی نێوان 1946 و 1965 ن له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه زیاتر خڵه‌فانیان له نێودا هه‌یه. سه‌رچاوه: عه‌ره‌ب ئۆنلاین |
یانه‌ی هه‌ولێر له ئاماده باشیدایه بۆ خولی نایابی عێراق [ 10 : 24 ] 2008 / / 19 - بڕیار هێرش / هه‌ولێر - یاریده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری ڕایگه‌یاند، یانه‌ی هه‌ولێر که‌وتووه کۆمه‌له‌یه‌کی زه‌حمه‌ته‌و[ .،]بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ش له ئاماده باشیداین. له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێکی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر(عومه‌ر مه‌جید)یاریده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رزشی بۆ تۆپی پێ گووتی له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه له خولی یانه‌کانی ئاسیا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوین بۆ قۆناغی دووه‌م له کاتی ئێستادا ئێمه له یارییه‌کی دۆستانه که میوانداری یانه‌ی زه‌ورا ده‌که‌ین هیوادارم ئه‌و یارییه ده‌سپێکی سه‌رکه‌وتنه‌کانمان بێت، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌ته که‌ناسراوه به کۆمه‌ڵه‌ی مردن تا چه‌ند پلانی تایبه‌تیتان دارشتووه بۆ هه‌رچوار یانه‌که به‌تایبه‌تی قوه جه‌وی ناوبراوگووتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوار یاریزانی سه‌ره‌کی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ریه‌ک(سه‌لام شاکر-ئه‌حمه‌د کوبی-ساماڵ سه‌عید-یاسر ڕه‌عد) له کاتی ئێستادا خه‌ریکی مه‌شقن له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئێراق به‌مه‌به‌ستی یاریکردنیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر. جێگای ئاماژه پێدانه یانه‌ی هه‌ولێر یه‌که‌م یاری له ڕۆژی 27 ی ئه‌م مانگه که ده‌کاته ڕۆژی هه‌ینی له خولی یانه‌کانی عێراق میواداری یانه‌ی که‌رکوک ده‌کات له‌سه‌ر یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری. |
ماڵی باران ئه‌نجومه‌نێکی ئه‌ده‌بی داده‌مه‌زرێنێت [ 15 : 52 ] 2012 / / 07 سلێمانی ٧حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( )- ماڵی هونه‌ری باران له شاری سلێمانی، ئه‌نجومه‌نێکی ئه‌ده‌بی بۆ ده‌ربرِینی بیر‌و ڕِای ئه‌ده‌بی جیاواز داده‌مه‌زرێنێت. به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی ماڵی هونه‌ری باران، ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نه‌که بریتی ده‌بێت که که‌سانی ڕۆشنبیر، ڕووناکبیر و ئه‌دیب، بیرورا‌و کار و نووسین و ڕوانینه‌کانیان بخه‌نه ڕوو لێیان بکۆڵنه‌وه، هه‌رجاره‌و له سه‌ر چه‌ند بابه‌ت و نووسینێک کۆر و سیمینار بگێرن. برِیاروایه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پێک بهێندرێت و ماڵی هونه‌ری بارانیش ڕایده‌گه‌یێنێت، هه‌رکه‌سێک ئاره‌زوو ده‌کات هاوکار بێت و له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌شداری بێت، ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به ماڵی هونه‌ری بارانه‌وه بکات. ماڵی هونه‌ری باران له لایه‌ن گۆرانیبێژ و موزیکژه‌ن نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، ڕۆژانه‌ش چه‌ندین فێرخواز سه‌ردانی ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی فێربوونی ئامێره جیاوازه‌کانی موزیک. زیره‌ک عه‌بدولرِه‌حمان/ پ. ف |
ده‌رهێنه‌ری فیلمی بێکه‌س له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکار دوا [ 11 : 23 ] 2011 / / 07 سلێمانی 7 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( ) – کورته فیلمی "بێکه‌س" له ده‌رهێنانی کاروان قادر، که توانی خه‌ڵاتی ئۆسکار وه‌ک باشترین کورته فلیم به‌ده‌ست بێنێت، کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی سازکرا. ئه‌م کۆنفرانسه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 6 ته‌مموز/ یۆلیۆ 2011 ، له هۆڵی سمیناره‌کانی ئوتێل سلێمانی پاڵاس، له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئاڤا مێدیا وه سازکرا. له‌سه‌ره‌تای کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ده‌رهێنه‌ری کورته فیلمه‌که کارزان قادر گوتی "وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکار خه‌ونێکه بۆ هه‌موو ده‌رهێنه‌رێک، ده‌مێکه له تیڤییه‌کانه‌وه بینیومه ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌کان خه‌ڵاتی ئۆسکار وه‌رگرێت، ئه‌وکات زانیم فیلمی بێکه‌س وه‌ک کاندید بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار وه‌رگیراوه که ٥٢ وڵاتی دنیا به ٤٠٠ فیلم له‌م ڕێوره‌سمه‌دا به‌شدار ده‌بن، ته‌نها پێنج فیلم ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن، له‌وه‌ش ته‌نها سێ فیلم ده‌مێنێته‌وه، له‌و سێ فیلمه‌ش ئێمه زۆمان پێ خۆش بوو که بێکه‌س مایه‌وه، دواتریش توانیمان خه‌ڵاته‌که به‌ده‌ست بێنین و زۆر دڵخۆش بووین". ده‌رهێنه‌ری فیلمی "بێکه‌س" باسی له‌وه‌ش کرد "له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسکار له ئه‌مریکا، فیلمه‌که‌م له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی ئه‌مریکا بۆ ده‌رهێنه‌ره چاو نه‌ترسه‌کان خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا، له‌ژاپۆن، فینله‌ندا و پۆڵۆنیا و چه‌ند ولاتێکی دیکه، خه‌لاتی دیکه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌رچی ئۆسکار نین، به‌ڵام خه‌ڵاته‌کان له‌جێگه‌ی خۆیان زۆر گه‌وره‌ن". کارزان قادر دانیشتووی سویده، له‌ساڵی ٢٠٠٧ له‌یه‌کێک له‌زانکۆکان وه‌کو قوتابی به‌شی ده‌رهێنان وه‌رگیراوه، له‌و ماوه‌شدا له‌و زانکۆیه‌دا بوو چه‌ندین فیلمی به‌رهه‌مهێناوه، له‌وانه‌ش "په‌پوله"، له‌ساڵی دووه‌می زانکۆ‌دا، کاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمێکی درێژی به‌ناوی "چوار ژماره‌که‌ی کۆتایی" کردووه. ئه‌م فیلمه باسی له ژیانی په‌نابه‌رانی کورد له‌سوید ده‌کات، ئه‌ویش بۆ یه‌که‌مجار بوو له‌و زانکۆیه فیلمێکی درێژ دروست بکرێت. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ پ. ف |
مۆبایل هۆکارێکی مه‌ترسیداره بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه کوشنده‌کان [ 10 : 54 ] 2011 / / 18 هه‌ولێر 18 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت مۆبایل هۆکاری گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشیی کوشنده‌یه له نێوان خه‌ڵکدا توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه به‌ریتانییه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له پاک‌وخاوێنی و شوشتنی ده‌ستدا هه‌یه‌و[ .،]به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه هه‌ر مۆبایلێک له شه‌ش مۆبایل نه‌خۆشی بکوژ ده‌گوازێته‌وه. توێژه‌ران گوتیان چاودێری 390 مۆبایل و ده‌ستی به‌کاربه‌رانیان کردووه له 12 شاری به‌ریتانیا و دواتر نموونه‌ی سه‌ر مۆبایله‌کانیان له تاقیگه‌دا پشکنیوه. هه‌رچه‌نده 95 له سه‌دی ئه‌و که‌سانی پشکنینیان بۆ کراوه ده‌ڵێ دوای چوونه ئاوده‌ست ده‌ستیان به سابوون ده‌شۆنه‌وه، به‌ڵام ده‌رکه‌وتووه 92 له سه‌دی مۆبایله‌کان و 82 له سه‌دی ده‌ستی که‌سه‌کان هه‌ڵگری به‌کتریایه‌و[ .،] 16 له‌سه‌دی مۆبایله‌کان و ده‌سته‌کان به‌کتریای ئایکۆلایان هه‌ڵگرتووه. توێژینه‌وه‌که هه‌روه‌ها ئاشکرای کردووه دانیشتووانی له‌نده‌نی پایته‌خت ڕێژه‌یه‌کی زۆریان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایکۆلایدان که ده‌گاته 28 له‌سه‌د. ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێته هۆی تێکچوونی گه‌ده‌و[ .،]ئه‌گه‌ر زۆر قورس بێت نه‌خۆشه‌که ده‌کوژێت. ڕێبوار نووری/ ئا. ڕ |
ل دهۆکێ پیشانگه‌ها نیگار و گرافیک هاته ڤه‌کرن [ 20 : 17 ] 2012 / / 08 دهۆک 8 ـی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- شێوه‌کار عه‌ونی سامی، پیشانگه‌ها خویا تایبه‌ت ل ژێر ناڤێ "نیگار و گرافیک"، ل هۆلا نیشادانا به‌رهه‌مێن هونه‌ری ل گه‌له‌ریا دهۆک ڤه‌کر. ڕێڤه‌به‌رێ هونه‌رێ شێوه‌کاری ل دهۆکێ ڕه‌شید عه‌لی، ب ئاژانس و ڕادیۆیا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "رێڤه‌به‌ریا مه ئه‌ڤ پێشانگه‌هه ڕێخکستی یه‌و[ .،]ژماره‌کا زۆرا به‌رهه‌مێن هونه‌ری تێدا هاتینه نیشادان، ب تایبه‌ت تابلۆیێن شێوه‌کاری و کارێن دیێن هونه‌ری یێن گرافیکێ کو هه‌موو ژ به‌رهه‌مێ ده‌ستێ ڤی هونه‌رمه‌ندینه". دیارکر ژی، پیشانگه‌ه‌ل[ .،]بن ناڤێ "نیگار و گرافیک" بویه‌و[ .،]هه‌موو به‌رهه‌مێن هاتینه نیشادان پێشتر هاتینه ئاماده‌کرن، هنده‌ک بۆ سالێن ده‌ستپێکا ژیانا عه‌ونی سامی، ڤه‌دگه‌رن، نه‌خاسم یێن سالێن هه‌فتێ و هه‌شتێ یان ژ سه‌دسالیا بۆری و بۆنه جهێ خۆشحالییا ئاماده‌بۆیان. ئیماژه دا وێ چه‌ندێ ژی، ئه‌ڤ پیشانگه‌هه دێ ل هۆلێ یا به‌رده‌وام بیت هه‌تا پێشانگه‌هه‌کا دیتر لێ دهێته دانان، ڕۆژانه دێ پێشوازی یا مێڤان و حه‌ژێکه‌رێن هونه‌رێ شێوه‌کاری بهێته کرن. ئیسماعیل تاهیر/ پ. ف |
بازاڕی شاکریه له شاری سه‌در سوتا [ 12 : 58 ] 2010 / / 19 _ بازاڕێکی گه‌وره‌ی میلی له ناوه‌ڕاستی شاری سه‌در له به‌غدا ئاگری گرت و زیانێکی زۆری مادی و گیانی لێکه‌وتۆته‌وه. سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له شاری سه‌در له به‌غدا و له بازاڕێکی میلیدا ئاگرێکی گه‌وره که‌وتۆته‌وه. ئه‌و بازاڕه ناوی شاکریه یه‌و[ .،]که‌وتۆته ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌که‌وه، تا ئێستا هۆکاری که‌وته‌نه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره گه‌وره نه‌زانراوه. دوای ڕووداوه‌که‌ش خێرا تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که تا دره‌نگێک سه‌رگه‌رمی کوژاندنه‌وه‌ی بوون. هێشتا هیچ ئامارێکی سه‌ره‌تایی له باره‌ی زیانه‌کانه‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی مادی و ماڵی گه‌وره که‌وتۆته‌وه. |
04 . 07 . 2011 دکتۆر گوندی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هیچ کاتێک هه‌موو هێزه‌کانی خۆی له عێراقدا ناکشێنێته‌وه له لایه‌ن له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی وه‌قتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق هه‌وڵه‌کان که‌وتوونه‌ته گه‌ڕ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه یا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان. به‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن چاوه‌ڕاون ده‌کرێت جۆریف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی عێراق بکات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماده‌باشی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراق له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق. دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌مه‌ریکا هیچ کاتێک هه‌موو هێزه‌کانی خۆی له عێراقدا ناکشێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و هه‌ره‌پاسیه‌ی ئێران له‌به‌ر چاوبگریت که له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یکات، هه‌وه‌ها کۆمه‌ڵی سه‌درییه‌کان که هێزێکی به‌رچاوی سیاسی میلیشیاییه له عێراقدا و ده‌یه‌وێت کوتومت سیاسه‌تی ئێران له عێراق په‌یڕه‌وی بکات. جا له‌حاله‌تێکی وادا من باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌مه‌ریکا به هیچ جۆرێک عێراق به‌جێبهێڵێت که سبه‌ینێ ئێران بێت به‌ئاره‌زووی خۆی ڕه‌فتاری تێدا بکات و نفوزی شیعه‌گه‌رایی له ناوچه له‌ڕۆژهه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تر زیندوتر بکاته‌وه. دکتۆر گوندی ده‌شڵێت ئێستا له ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تکاران ده‌ڵێن کاری ئه‌مه‌ریکا له عێراق گه‌یشتۆته دواقۆناغی خۆی و پێویسته ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه بێت و زیاتریش له‌لایه‌نی بازرگانییه‌وه ته‌ماشابکرێت و بنچینه‌ی بۆ دابرێژرێت. به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێکدا بێت من پێموانیه ئه‌مه‌ریکا له عێراق بێته ده‌ر تا ئه‌وکاته‌ی ئێران واده‌ست درێژی و هه‌ره‌پاسی له هه‌رێمه‌که‌دا بکات. |
پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی.. عێراق سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت [ 17 : 16 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( ) – پێش که‌مێک یارییه‌کانی قۆناغی سێیه‌م له گرووپیه‌کانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای شینزن هه‌ڵبژارده‌ی چین میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کرد ، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزان یونس مه‌حمود خه‌له‌ف له خوله‌کی 45 تۆمارکرد ، و یاریزانی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق باسم عه‌باس له خوله‌کی 60 به کارتی سوور ده‌رکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هاته ڕیزبه‌ندی دووه‌م گرووپی یه‌که‌م پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ جامی جیهانی. له یاریێکی تردا له هه‌مان گرووپ دا هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نغافوره. ڕیزبه‌ندی گرووپی یه‌که‌م 1 - ئوردن 9 خاڵ 2 - عێراق 6 خاڵ 3 - چین 3 خاڵ 4 – سه‌نگافوره 0 خاڵ / |
"هه‌ڵه‌بجه" خه‌لاتێ باشترین فلم د فیسته‌ڤالا که‌نداڤ ب ده‌ست ئانی [ 12 : 51 ] 2012 / / 17 دیمه‌نه‌ک د فلمێ "هه‌ڵه‌بجه"- ئه‌رشیف هه‌ولێر 17 نیسان/ ئه‌پرێل ( )- فلمێ سینه‌مایی "هه‌ڵه‌بجه" ژ ده‌رهینانا سینه‌ماکارێ ڕوژئاڤا کوردستانێ ئه‌کره‌م وه‌حیدۆ، خه‌لاتێ باشترین فلمێ درێژ د فیسته‌ڤالا سینه‌مایی یا که‌نداڤ، ب ده‌ست خو خست. ئه‌ڤ فلمه‌ژ[ .،]به‌رهه‌مئینانا ده‌رهێنه‌ری بخویه، ل گوری ڕاپۆرته‌کێ کو مالپه‌رێ ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت به‌لاڤکریه، ل دۆر ڤی فلمی د بێژیت کو فلمێ "هه‌ڵه‌بجه" ژ ئالیێ ڕه‌خنه‌گراڤه‌ب[ .،]فلمه‌کێ سه‌رکه‌فتی هاته ناساندن و د ناڤ سینه‌ماکارا ژی گه‌له‌ک به‌حسی ڤی فلمی هاتیه کرن. ئه‌ڤ فلمه به‌حسی خورته‌کێ کورد دکه‌ت ب ناڤێ عه‌لی، کو سه‌ره‌دانا گورێ خو ل هه‌ڵه‌بجه دکه‌ت. پشتی کیمیابارنکرنا باژێری هه‌ڵه‌بجه‌د[ .،]سالا 1988 ـێ دا، ژماره‌کا زۆر ژ خه‌لکێ ڤی باژێری به‌ره‌ڤ ئیرانێ ڤه چون، مالباتا عه‌لی، ل وێ چه‌ندێ ئاگه‌هدار نه‌بوینه کو ئه‌و هێشتا د ژیانێ دا مایه، ل ده‌مه‌کی دا ئه‌و ژ ئالیێ خێزانه‌کا ئیرانی ڤه هاتبو خودان کرن. چیرۆکا ڤی فلمی ڕاستییه‌و[ .،]به‌ری نها ژی د ڕاگه‌هاندنێن کوردی دا گرنگییه‌کا زۆر پێ هاته دان. پ. ف |
میسر ...خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن موبارک بچێته لای بن عه‌لی له سعودیه [ 9 : 37 ] 2011 / / 27 - به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندان له‌چه‌ند شارێکی وڵاتی میسردا, توند‌و تیژی لێ ده‌که‌وێته‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و ده‌زگا ئه‌منیه‌کاندا. ماوه‌ی 2 ڕۆژه زۆربه‌ی شاره‌کانی میسر ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه, به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته . له‌ئه‌نجامی که‌می داهاتی ڕۆژانه‌و[ .،]خراپی باری گوزه‌ران, هه‌زاران هاوڵاتی میسری له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو, ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و تا ئێستاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه . دوێنی له ناوه‌راستی قاهیره‌ی پایته‌خیت خۆ پیشانده‌ران به به‌رد باران کردنی پۆلیس و سوتاندنی تایه, له‌ناو شه‌قامه‌کان پشێویان خسته پایته‌خته‌وه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ده‌وامن له ده‌سگیر کردنی خۆپیشانده‌ران, سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له خۆپیشادانه‌کانی میسر به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت"ی ڕاگه‌یاند, ته‌نها له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژدا 500 که‌سیان له خۆپیشانده‌ران ده‌سگیر کردووه. شایه‌نی باسه تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌م داخوازیه‌کانی خۆپیشانده‌ران نه‌هاتوون و هیچ لێدوانێکی دڵخۆشکه‌ریان به خۆپیشانده‌ران نه‌داوه. هاوکات خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمیان له‌دژی موباره‌ک به‌رز ده‌کرده‌وه, داوای لێ ده‌که‌ن بچێته لای زه‌ین‌العابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی هه‌ڵاتووی تونس له سعوودیه. جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی 30 ساڵه حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌یه, دوای تیرۆرکردنی "ئه‌نوه‌ر سادات" له‌ساڵی 1981 له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه . |
ده‌بێت مالکی پلانی ئه‌منی خۆی بگۆڕێت [ 18 : 30 ] 2009 / / 26 - سه‌باح که‌رکوکی / به‌غدا – ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند ده‌بێت مالکی پلانی ئه‌منی خۆی بگۆڕێت. (عادل به‌رواری) ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: "ئه‌و خروقاتانه به دوو هۆوه دروست بوونه، یه‌کێکیان ئامانجی سیاسی له پشته‌وه‌یه‌و[ .،]پاشماوه‌ی به‌عسییه‌کان و ڕیکخراوی تیرۆریستی قاعیده به پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و باره دیموکراسییه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه له‌بار بچێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی: "ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ده‌وره‌ێکی باشی بینیووه‌و[ .،]پێشتر زانیاری له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و[ .،]پیلانه‌کانیانی ئاشکرا کردووه، به‌ڵام هیچ ڕێوشوێنێک نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه به‌رپرسیارییه‌ته‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ". به‌رواری گوتیشی: "به بڕوای من ئه‌و ڕووداوه به‌رده‌وامی ڕووداوی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوییه‌و[ .،]دوژمنانی عیراق زۆرن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و بارودۆخه له بار ببه‌ن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌بێت مالیکی پلانی ئه‌منی خۆی بگۆڕێت و گووتی: "تا ئێستا پاشماوه‌یه‌کی زۆری به‌عسییه‌کان له ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ماونه‌ته‌وه‌و[ .،]تیرۆریستان به ئاسانی ده‌توانن دزه بکه‌ن ناو ده‌زگاکانی ئاسایشی عێراقی". گووتیشی: "به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خۆیان به ئێمه‌یان گوتووه که زیاتر له 900 ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می به‌عس له وه‌زاره‌ته‌که ماون و بڕیار وابوو که کێشه‌یه یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه که به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی خوێنینی به‌غدا ئه‌مه دواکه‌وت، بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێت مالکی پلانی ئه‌منی خۆی بگۆڕێت". |
پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو فێستیڤاڵی ئه‌سپسواری ئه‌نجام ده‌درێت [ 16 : 07 ] 2010 / / 12 - مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، فێستیڤاڵی ئه‌سپسواری له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن یانه‌ی "سلیڤان" بۆ ئه‌سپسواری ئه‌نجام ده‌درێت. له‌و باره‌یه‌وه (ستار حه‌مه‌د) سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌سپسواریی "سلیڤان" ئه‌مرِۆ تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕِاگه‌یاند، که ڕِۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، یانه‌که‌یان فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆیان بۆ یاریی ئه‌سپسواری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. (ستار حه‌مه‌د)، ئه‌وه‌یشی گوت: "سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌که به گوتنه‌وه‌ی سروودی نیشتیمانیی کوردستان "ئه‌ی ڕِه‌قیب" ده‌ست پێ ده‌کات، پاشان نمانییشی ئه‌سپسواران ده‌ست پێ ده‌کات، هاوکات له‌و فێستیڤاڵه‌دا جلوبه‌رگی تایبه‌ت به ئه‌سپسواری له لایه‌ن سوارچاکانه‌وه ده‌پۆشرێت، که ئه‌و کاره یه‌که‌مجاره هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت. ستار ئه‌حمه‌د، بۆ "په‌یامنێر" ئه‌وه‌یشی خسته ڕِوو، که جگه له نماییشه‌که، ئه‌سپسوارانی هه‌ر چوار شاره‌که‌ی کوردستان پێشبرِکێ له پێناو بوونه پاڵه‌وانی جۆره‌کانی ئه‌سپسواریدا ده‌که‌ن، که ڕِاکردنی ئاسایی و به‌ربه‌ستیشی تێدا ده‌بێت. بۆ زانین، یانه‌ی "سلیڤان" یه‌که‌مین یانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌سپسوارییه که له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان دامه‌زراوه. |
یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان جل و به‌رگی وه‌رزشی به‌سه‌ر یانه پله دوو و پله سێیه‌کاندا دابه‌ش ده‌کات [ 20 : 54 ] 2009 / / 14 – ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له هۆڵی کتێبخانه‌ی زه‌یتون له نێو پارکی شه‌هید سامی عه‌بدولرِه‌حمان یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی کوردستان جل وبه‌رگی وه‌رزشی به‌سه‌ر زیاتر له 70 یانه‌ی پله دوو و پله سێی کوردستان له تۆپی پێ دابه‌ش کرد. له‌م کۆبوونه‌وه سه‌فین کانه‌بی سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان وته‌یه‌کی پێش که‌ش کرد، تێدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دابه‌ش کردنی پێداویستییه‌کانی وه‌رزشی بۆ ئه‌م یانانه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه دێت که ئه‌م یانانه به‌باشی خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ هه‌ردوو خولی پله دوو و پله سێ که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌م کۆبوونه‌وه برِیار درا که لقه‌کانی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو خولی پله دوو و پله سێ بکه‌ن، هه‌ر لقێک و له سنووری چالاکی خۆی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، سه‌رکار عه‌لی خان جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێ داوای له یانه‌کان کرد بۆ زانینی زانیاری له‌مه‌رِ چۆنێتی به‌رِێوه‌چوونی خوله‌که‌و[ .،]تیروپشکی یارییه‌کان، په‌یوه‌ندی به لقه‌کانی یه‌کێتییه‌که بکه‌ن له شاره‌کانی کوردستان. |
15 . 12 . 2004 بوش هۆشداری ئێران و سوریای کردووه که ده‌ست نه‌خه‌نه ناو کاروباری عێراقه‌وه - 2004 - 12 - 16 سه‌رۆک بوش هۆشداری ئێران و سوریای کردووه سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانیان له کاروباری عێراق. سه‌رۆک گوتی له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ له‌و دوو ووڵاته‌دا نیه که ده‌ست بخه‌نه کاروباری دراوسێکانیانه‌وه. به‌ڕێز بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌و پێشبینی ده‌کات که ئێران سوریا پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیدا کاربکه‌ن بۆ توندکردنی ئاسایشی سه‌ر سنور و ڕاگرتنی ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی و ناردنی پاره بۆ تیرۆرستانی ناو عێراق. سه‌رۆک له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له کۆشکی سپی ئه‌م تێبینیانه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری کاتی عێراقی ڕایگه‌یاندبوو که ئێران یه‌که‌م دوژمنی سه‌ره‌کی ووڵاته‌که‌یانه. حازم ئه‌لشه‌علان ئێران و سوریاشی تاوانبار کرد به‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی تیرۆرست و پیاوانی سه‌دام حوسه‌ین له عێراقدا ده‌ده‌ن. ئێران و سوریاش نکۆڵیان له‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و عێراق کرد که ده‌ڵێن پشتگیری له یاخیبوان ده‌که‌ن. :// . . / / - 58 - - 2004 - 12 - 16 - 2 - 1 - 89161567 / 942494 . |
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌توانن تویته‌ر به‌کار بێنن [ 17 : 21 ] 2010 / / 01 - وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا، قه‌ده‌غه کردنی به‌کارهێنانی سایته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له لایه‌ن هێزه سه‌بازییه‌کانه‌وه، هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان تاکو ئێستا به هۆی ئه‌منی، ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک تویته‌ر، فه‌یس بووک و یوتیۆب به‌کار بێنن. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن پێنتاگۆن دوای ئه‌مه درا که پسپۆڕانی سه‌ربازیی ڕایانگه‌یاند، خاڵه باشه‌کانی به‌کارهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه ئه‌منییه‌کانی زۆرتره. به‌مجۆره، قه‌ده‌غه بوونی ئه‌م سایتانه له بنکه سه‌ربازییه‌کان و بینا ئیدارییه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا که سێ ساڵه داندراوه، هه‌ڵده‌گیرێت. "رۆبه‌رت گه‌یتس" وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه به‌کارهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ باشتر کردنی ڕه‌فتاری سه‌ربازه گه‌نجه‌کان، په‌ره پێ بدات. "ده‌یڤید ڤێنرگین" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنۆلۆژیای زایانریی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا گوتی، سوپای ئه‌م وڵاته ده‌بێت له تواناکانی ئینته‌رنێت که‌ڵک وه‌رگرێت. به گوته‌ی ڤێنرگین، خاڵی گرینگی به‌کار هێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، فێربوونی کار پێکردنی ئینته‌رنێت له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کان و ئاگادار بوونیان له مه‌ترسییه‌کانی بڵاو بوونه‌وه‌ی زانیارییه ڕیزبه‌ندی کراوه‌کانه. پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره ته‌نیا ئه‌و کۆمپیوته‌رانه ده‌گرێته‌وه که زانیاریی ڕیزبه‌ندی کراویان له‌سه‌ر نه‌بیت. به‌کارهێنانی سایته سێکسییه‌کان و سایته‌کانی قومار، ئێستاش بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه. |
05 . 09 . 2011 تورکیا په‌یوه‌ندی بازرگانی و له‌شـکری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵده‌په‌سێرێت له لایه‌ن تورکیا ده‌ڵێت هه‌موو په‌یوه‌ندیه بازرگانی و له‌شکریه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵده‌په‌سێرێت ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌روادێ و خراپتر ده‌بن. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سڕکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان ئانکه‌ره‌و[ .،]ته‌لئه‌ڤیڤی ڕاگه‌یاند ، واته یه‌ک ڕۆژ پاش فرمانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌وره دیپلۆماته‌کانی ئیسرائیل تا ڕۆژی چوارشه‌ممه له وڵاته‌که‌دا بچنه ده‌رێ. سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌شڵێت له‌وانه‌یه بۆخۆی سه‌ردانی که‌رتی غه‌ززه بکات و ته‌واوکاری ئه‌و پلانه‌شی ده‌که‌وێته پاش قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی میسردا. وا بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێز ئه‌ردۆگان سه‌ردانی میسر بکات. له هه‌فته‌ی ڕابردوودا تورکیا باڵیۆزی ئیسرائیلی له وڵاته‌که ده‌رکرد و ئاستی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤدا هێنایه خوارێ . |
فه‌ستیڤالا سینه‌مایی یا دوبه‌ی پێشوازیێ ل فلمێن به‌شداربو دکه‌ت [ 15 : 46 ] 2010 / / 14 - دوبه‌ی- ڕێڤه‌به‌راتیا فه‌ستیڤالا سینه‌مایی یا دوبه‌ی، ده‌رگه‌هێن خو بو وه‌رگرتنا فلمان بو خولا خویا ن‌و ڤه‌کرن و بریار ئه‌وه هه‌تا مه‌ها ئاب/ ئۆگۆست یا به‌رده‌وام بیت. ڕاگه‌هاندنێن عه‌ره‌بی به‌لاڤکریه، ژماره‌کا به‌رچاڤ ژ شاره‌زایێن سینه‌مایێ وه‌که لێژنا هه‌لسه‌نگاندنا خولا هه‌فتێ یا فه‌ستیڤالێ هاتینه دیار کرن کو بریار ئه‌وه ئه‌ڤ خوله‌ل[ .،] 12 - 19 کانونا ئێکێ/ دیسێمبه‌ر برێڤه‌بچیت. مه‌سعود ئه‌مر ئه‌ڵڵا ڕێڤه‌به‌رێ هونه‌ری د فه‌ستیڤالێ دا ڕاگه‌هاند "کێبه‌ریا "مهر" د فه‌ستیڤالێ دا پێشوازیێ ل فلمێن درێژ و دۆکیۆمێنتی و کورت دکه‌ت، ئه‌ڤه ژی پێنگاڤه‌که بو ڕوشنایی ئێخستنه سه‌ر فلمسازێن عه‌ره‌ب ب تایبه‌تی و جیهانێ ب شێوه‌یه‌کی گشتی". فه‌ستیڤالا سینه‌مایی یا دوبه‌ی، سێ پشکان بخوڤه دگریت، ئه‌و ژی پشکا "کێبه‌ریا مهرا عه‌ره‌بی"، "کێبه‌ریا مهرا ئاسیا و ئه‌فریقیا" و "کێبه‌ریا مهر یا ئیماراتی"یه. |
ئالوسی: ئیداره‌و[ .،]به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری ناده‌ستورین [ 10 : 34 ] 2010 / / 21 - میسال ئالوسی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریکا پارێزه‌ر و په‌ره‌پێده‌ری پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقه. له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆکی پارتی ئومه‌ی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میسال ئالوسی ڕایگه‌یاند، هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌دار ئه‌وه‌یان له‌بیرچووه که له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکادا ڕێکه‌وتنێکی ئه‌منی هه‌یه‌و[ .،]ئه‌مه‌ریکا پارێزه‌ری دیموکراتیه‌تی عێراقه. وتیشی: هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌یه پێش هه‌ڵبژاردن ناکۆکی سه‌رهه‌ڵنه‌دات، ڕاشیگه‌یاند، هه‌ندێک حزبی سیاسی ته‌نها بیر له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌نه‌وه. له‌باره‌ی بڕیاری لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ریشه‌وه، ئالوسی ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌ستورییه، به‌ڵام پێکهاته ئیدارییه‌که‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی ناده‌ستوریین. |
09 . 09 . 2007 مێزگردێـک سه‌باره‌ت به هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌که‌ی ده‌یڤد پـه‌تریـیه‌س و ڕایان کرۆکه‌ر له کۆنگرێس ڕۆژی دووشه‌ممه فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مریکا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد |
تا کۆتایی ئه‌مساڵ پرسه سه‌ره‌کییه‌که‌ی تورکیا یه‌کلا ده‌بێته‌وه [ 9 : 56 ] 2009 / / 05 - سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵا گویل ڕایگه‌یاند، تا کۆتایی ئه‌مساڵ تورکیا له پرسه سه‌ره‌کییه‌که‌ی واته "کێشه‌ی تیرۆر" به ته‌واوی ڕزگاری ده‌بێت. دوێنێ له فرِۆکه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و[ .،]دوای گه‌رِانه‌وه‌ی له سلۆڤاکیاوه بۆ وڵاته‌که‌ی، سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵا گویل بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کرد و ڕایگه‌یاند، تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت کێشه‌ی تیرۆر له تورکیا کۆتایی پێدێت. گویل گوتی: ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان هچ شوێنپێیه‌کی له ناوچه‌که نه‌ماوه‌و[ .،]له‌مه‌ودوا هیچ لایه‌نێک پشتیوانی لێ‌ناکات و هیچ هاوکارییه‌کی پێناگات، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی کۆرِو کۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌موو دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و[ .،]تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌کلا ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆکی تورکیا جارێکی دیکه پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی تایبه‌ت به مافه سیاسی و ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی کورد دووپات کرده‌وه. |
نوێنه‌ری سیستانی ڕه‌خنه‌ی له ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریکا گرت [ 16 : 18 ] 2008 / / 30 - نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌کانی عێراق" ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی" ڕه‌خنه‌ی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا گرت و ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ی به بارگرانی بۆ سه‌ر شانی عێراقییه‌کان وه‌سف کرد. له وتاری ئه‌مرِۆی هه‌ینیدا "ئه‌حمه‌د سافی" نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌کانی عێراق" ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی" ڕه‌خنه‌ی له ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا گرت و ڕایگه‌یاند، نامانه‌وێت به سه‌پاندنی ڕێککه‌وتننامه‌ی دوو قۆڵی عێراق بکرێته دیلی هیچ وڵاتێک و باری سه‌رشانی گه‌لانی عێراق قورس بکرێت و کاریگه‌ری سلبی بکرێته سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و نه‌وه‌کانی داهاتوو. گوتیشی: ئێمه باوه‌رِمان به سه‌رکردایه‌تی سیاسی عێراق هه‌یه‌و[ .،]ده‌زانین ئه‌وان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتماندا کارده‌که‌ن و ڕێبه‌رایه‌تی مه‌زهه‌بیش چاوکراوه‌و[ .،]وشیارن و ده‌زانن چی ڕووده‌دات و ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق له ژێر پابه‌ندی به‌ندی حوته‌می برِیارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ربچێت نه‌ک بخرێته ژێر پابه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی زیاتره‌وه. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵی (میهر)ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئایه‌توڵا سیستانی داوای له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ کردووه که ده‌بێت پێش ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ڕاپرسی له باره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌وه بکرێت و ڕای هاوڵاتیانی عێراقی له باره‌وه بزاندرێت. له لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در"موقته‌دا سه‌در" داوای له لایه‌نگرانیی خۆی کرد له ئه‌مرِۆ هه‌ینیه‌وه ده‌ست به نارِه‌زایی ده‌ربرِین و مانگرتن بکه‌ن له دژی ئیمزاکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌ی که عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به نیازن واژووی بکه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ی حکومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریکا تایبه‌ته به داهاتووی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌فته‌ی ڕابردووش ئیمام جومعه‌ی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران داوای له مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه‌ی عێراق کردبوو ڕازی نه‌بن ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه ئیمزا بکرێت. |
له سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت [ 9 : 42 ] 2009 / / 02 – له سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر دوو وه‌زیری نه‌وت و کاره‌با له پێشه‌نگی ئه‌و وه‌زیرانه ده‌بن، که لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت. سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ "سه‌باح ئه‌لساعدی" دووپاتیکرده‌وه، له سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چه‌ند دانیشنێک ته‌رخان ده‌کرێت، بۆ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانه‌کان. "ئه‌ساعدی" له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: وه‌زیری نه‌وت و کاره‌با، یه‌که‌مین که‌س ده‌بن که لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه، چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی له نێو حکومه‌تدا هه‌وڵده‌ده‌ن، پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کان ڕابگرن. هاوکات گوتیشی: به هۆی گه‌نده‌ڵی ئیدارییه زیاتر له هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حکومی له‌سه‌ر کاره‌کانیان لابراون. |
کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستیپێکرد [ 18 : 37 ] 2008 / / 19 - وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌کی نائاسایی کرد.سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی که دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئاراسته‌ی "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر"ی سه‌رۆکی سودان کردووه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ڕۆیته‌رز کۆبوونه‌وه‌که له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌ستی پێکردووه. جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو سودان داوای سازکردنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵکوژی له هه‌رێمی دارفور، یاداشتی ده‌ستگیرکردنی "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر"ی سه‌رۆکی سودانی ده‌رکرد. |
12 . 10 . 2007 ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ڕیکاردۆ سـانشـێز سـتراتیژیـیه‌تی سه‌رۆک بوش به "بێ ئومێد" ناوزه‌ند ده‌کات کۆمانداری پـێشـووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراق به توندی ڕه‌خنه‌ی له شـێوازی مامه‌ڵه‌کردنی شه‌ڕ له عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی |
سعودیا گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی وه‌زه‌ی خۆر جێبه‌جێ ده‌کات [ 18 : 33 ] 2010 / / 21 – ده‌زگای سیسته‌می وه‌زه‌ی خۆری نیشتیمانی سعودیا ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌کیان جێبه‌جێ کردووه که توانای به‌رهه‌مهێنانی 2 مێگاوات کاره‌بای هه‌یه. ئه‌و پڕۆژه‌یه به هاوکاری کۆمپانیای کۆنێرژی ئه‌ڵمانی و ئه‌و ده‌زگایه جێبه‌جێ کراوه‌و[ .،]کۆی تێچووی 65 ملیۆن ڕیالی سعودی ( 17 ملیۆن و 333 هه‌زار دۆلار) بووه. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی (عه‌ربیێن بیزنیس) مه‌به‌ست له‌و پڕۆژه‌یه که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کار هێنان و پشت به‌ستن نه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانییه‌تی و سعودیا کار بۆ ئه‌وه ده‌کات له داهاتوو گرنگییه‌کی زیاتر به‌و بواره بدات. جێی ئاماژه‌یه یه‌کێک له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین چۆن سعودیا سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته، ئاوا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌نارده‌کردنی کاره‌با. |
له هه‌ر دووسه‌دو په‌نجا که‌س یه‌کێکیان نابێت گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانیان بخوات [ 18 : 54 ] 2010 / / 03 – له 250 که‌س یه‌کێکیان هه‌ستیاره به گه‌نم و جۆ و به هۆی ئه‌و هه‌ستیارییه‌وه دووچاری زگ ئێشه‌و[ .،]زگچوون، که‌م خوێنی و پووک بوونی ئێسک و هه‌ندێکجاریش نه‌زۆکی ده‌بێت و ته‌نیا ڕێگه‌چاره خۆ دوورگرتنه له گه‌نم و جۆ و ئه‌و خواردنانه‌ی له گه‌نم و جۆ دروست ده‌بن. گه‌نم و جۆ جۆره پرۆتینێکی تێدایه به ناوی (گلۆتن) که هه‌ندێک که‌س له‌شیان هه‌ستیاره به‌و پرۆتینه‌و[ .،]کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رس و پێستی مرۆڤ. یه‌که‌م دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ پزیشکێکی هۆله‌ندی پسپۆر له نه‌خۆشییه‌کانی منداڵان ( ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و[ .،]که بۆی ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه له گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانیان دوور بکه‌ونه‌وه، ئه‌وا چاک ده‌بنه‌وه‌و[ .،]ئه‌گه‌ر به‌کاری بهێننه‌وه هه‌مان نیشانه‌کانیان لێ ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و پرۆتینه ده‌بێته هۆی وه‌رنه‌گرتنی توخمه به سووده‌کانی خواردن و له ئه‌نجامدا ئه‌وانه‌ی هه‌ستیارن به گلۆتن، تووشی هه‌وکردن و ئازار له کۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بن. به پێی لێکۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپییه‌کان له هه‌ر 150 که‌س یه‌کێک هه‌ستیاره به گلۆتن و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ر 250 که‌س یه‌کێک ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی هه‌یه. زۆرجار نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشییه به ته‌واوی ده‌رناکه‌وێت و جۆری کاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستیاره له که‌سه‌کان جیاوازه‌و[ .،]ئه‌گه‌ر له خێزانێک یه‌کێک ئه‌و هه‌ستیارییه هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و هه‌ستیاره له ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه‌که هه‌یه. نیشانه‌و[ .،]ده‌رکه‌وته‌کانی نه‌خۆشییه‌که: له سه‌رکیترین ده‌رکه‌وته‌کانی نه‌خۆشییه‌که زگ ئێشه‌و[ .،]له هه‌ندێک حاڵه‌تدا وشکی له‌ش و دواتر لاواز بوونی که‌سه‌که، هه‌وکردنی جومگه‌کان، لیر، که‌مبوونی هه‌ندێک ڤیتامین له‌ناو له‌ش که ئه‌مه کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر خوێنبه‌ربوون و تووڕه‌یی و وشکی پێست و قڵیشانی لێو و زمان، له هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتووه ده‌بێته هۆی نه‌زۆکی لای تووشبوو. بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت که ئایا که‌سه‌که هه‌ستیاره یا نا ده‌بێت نموونه‌یه‌ک له کۆئه‌ندامی هه‌رسی وه‌ربگیرێت و بپشکێندرێت، ئه‌و پشکنینه پێویسته بۆ نه‌خۆش، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت له‌خۆڕا خۆی له خواردنی گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانیان بێبه‌ش بکات. ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت که‌سه هه‌ستیاره به گلۆتن، ده‌بێت خۆی دووربگرێت له نان و بسکیت و کێک و به گشتی ئه‌و خواردنانه‌ی له گه‌نم و جۆی ئاسایی به‌رهه‌م هاتوون، له وڵاتان سوپه‌رمارکێت و کارگه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌وجۆره خواردنانه هه‌یه‌و[ .،]به‌رهه‌مه‌کانیان هیچ جۆره گلۆتنی تێدانییه. جێی ئاماژه‌یه گلۆتن له پێستی ناوه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ دایه‌و[ .،]ده‌بێته هۆی یه‌کگرتنی ئارد و له زۆرێک له خواردنه‌کان به‌کار ده‌هێندرێت و ئه‌وانه‌ی هه‌ستیارن نابێت ئه‌و جۆره خواردنانه به‌کار بهێنن که گلۆتنی تێدایه و وه‌ک ئاماژه‌کرا سوپه‌رمارکێتی تایبه‌ت هه‌یه که خوارده‌مه‌نی تایبه‌تیان هه‌یه که هیچ جۆره گلۆتنێکی تێدانیه‌و[ .،]ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و جۆره خواردنانه به‌کار بهێنن که‌گلۆتنی تێدانییه. |
هه‌ولێر نه‌یتوانی به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی گه‌وره‌ی عێراق به‌کات له گۆره‌پان و مه‌یدان [ 18 : 29 ] 2009 / / 07 - ڕێبین ڕه‌مزی / هه‌ولێر – یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانی به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی گه‌وره‌ی عێراق به‌کات له گۆره‌پان و مه‌یدان. برِیار بوو ڕۆژی شه‌ممه شاندی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و شاری به‌سره به‌ڕێ به‌که‌وێت، به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنیان له پاڵه‌وانیه‌تی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی عێراق، که ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایانت، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه یانه‌ی هه‌ولێر به هه‌ردوو تیپی کوڕان و کچان به‌شداری ده‌کرد، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانی به‌شداری له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بکات. له‌م باریه‌وه ده‌کتۆر حوسێن ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ گۆره‌پان و مه‌یدان گوتی: ده‌بوایه ئێمه به‌شداری له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بکه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی فڕۆکه له هه‌ولێر بۆ به‌سره نه‌متوانی به‌شداری له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بکه‌ین، هه‌رچه‌نده ئێمه بلیتشمان بڕیبوو، به‌ڵام فرۆکه‌که له کاتی گه‌یشتنی بۆ شاری هه‌ولێر تووشی چه‌ند گرفتێک بوو، هه‌ر چه‌نده ئێمه به‌شداریمان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه نه‌کردووه، به‌ڵام نابێته به‌رگرییه‌ک بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه چونکه هێشتا ( 5 ) جه‌وله‌ی تر ماوه که له شاره‌کانی تری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. |
ڕه‌وشی بازرگانی و هاتوچۆ له مه‌رزی کێلێ ئاساییه [ 10 : 10 ] 2011 / / 24 ڕاپه‌ڕین 24 ته‌مموز/یۆلیۆ ( ) - هه‌ر چه‌نده تۆپبارانی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سنووری شارۆچکه‌ی پشده‌ر به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕه‌وشی بازرگانی و هاتوچۆ له سنووره‌که ئاساییه. قادر ئه‌بوبه‌کر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هه‌لێشۆ له لێدوانێکدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به‌هۆی تۆپبارانکردنی ئێرانه‌وه ژماره‌یه‌ک گوندی شاره‌دێکه‌مان ماڵ و حاڵ و کشت‌وکاڵیان جێهێشتووه و ئاواره بوونه و له ڕه‌وشێکی تا ڕاده‌یه‌ک ناخۆشدا ده‌ژین. وتیشی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆپبارانه‌که ڕاسته‌وخۆ له خه‌تی مه‌رزی کێلێ نییه که مه‌زرێکی ناڕه‌سمیه و که‌وتووه‌ته سنووری شاره‌دێکه‌مان، بۆیه ڕه‌وشی بازرگانی و هاتوچۆ له‌و مه‌رزه ئاساییه و هاوشێوه‌ی پێشوو کاره‌کان به‌ڕێوه ده‌چن. به‌هۆی لاوازی که‌رتی پیشه‌سازی و تاراده‌یه‌کیش که‌رتی کشتوکاڵی، هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت به‌شێوه‌ی ته‌واوه‌تی پشت به‌به‌روبوومی خۆراک و پیشه‌سازی ناوخۆ ببه‌ستێت و له ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌کات، بۆیه په‌یدابوونی گرژی له‌سه‌ر سنووره‌کان و داخستنیان مه‌ترسی له‌سه‌ر دروستبوونی قه‌یرانی خۆراک و گرانبوونیان ده‌کات. دڵشاد ئه‌حمه‌د/س.ت |
10 . 06 . 2012 ئوسامه جه‌میل: ئێران ڕۆڵێکی زۆر کاریگه‌ر ده‌بینێت له پشتگیریکردنی ئه‌لمالیکی له لایه‌ن هه‌وڵه‌کانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی چووه قۆناغێکی ئاڵۆزتره‌وه، به تایبه‌تی له پاش ڕه‌دکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی داواکاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئه‌لمالیکی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌ر وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن ته‌واونه‌بوونی نیسابی ئیمزاکان. |
گه‌نجێک دوای ئه‌نفالکردنی که‌س و کاره‌که‌ی ئیستا ده‌گه‌رێته‌وه [ 19 : 43 ] 2010 / / 02 - سیروان حه‌سه‌ن / گه‌رمیان- ئه‌حمه‌د ڕه‌شید خه‌ڵکی بیانه‌ی سه‌ر به شاری دووزخورماتوو، هه‌رچه‌نده لای که‌سو کاره‌که‌ی واده‌زانن شه‌هیدبووه، به‌ڵام دوای چوارده ساڵ گه‌ڕایه‌وه زێدی باوباپیرانی. ئه‌نفال کاره‌سات و چیرۆکی جۆراو جۆری به دوای خۆی هێنا، چیرۆکی ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدیش یه‌کێکه له‌و چیرۆکانه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت؛ له ساڵی 1986 به هۆی هێرشی فرۆکه‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه دایکم شه‌هید بوو دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش له ساڵی 1988 باوکم و براو خوشکه‌کانم ئه‌نفال کران ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێزاری خۆمۆکی بون له ژیان بۆیه ناچار له ساڵی 1996 سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ڕووم کرده وڵاتی ئێران دوای ململانێیه‌کی زۆر له ژیاندا، َستا گه‌راومه‌ته‌وه زێدی خۆم. ئه‌حمه‌د گوتی؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چوارده ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمم هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی شه‌هیدانه‌و ئه‌نفالم نییه‌و[ .،]هه‌روه‌ها جێگا و خانووشم نییه، بۆیه داواکارم حکوومه‌تی هه‌رێم و به تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وئه‌نفال کراوه‌کان شه‌هیدانه‌م بۆ ببڕنه‌وه‌و[ .،]خانوویه‌که‌م پێ بده‌ن، چونکه جگه له ماڵی مامم له ناحیه‌ی ڕزگاری، هیچ شوێنێکی دیکه‌م نییه ژیانی تێیدا بگوزه‌رێنم. |
مووسڵ...ئه‌فسه‌رێک و دوو مفه‌وه‌زی پۆلیس بوونه قوربانی [ 19 : 07 ] 2009 / / 20 - هه ژار مه‌موزینی /مووسڵ: سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ژووری عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی مووسل به ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند :ئه‌مرۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی مووسل له ئاکامی کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس و مفه‌وه‌زه‌یکی هاتووچۆ کوژران ومفه‌وه‌زه‌یکی تریش بریندار بوو . سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ژووری عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی مووسل به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند :ئه‌مرۆ دووشه‌مه ڕێکه‌وتی 20 / 7 / 2009 کاتژمێر 12 ی نێوه‌رۆ له‌گه‌ره‌کی عه‌تشانه له‌رۆژهه‌ڵاتی مووسل له‌ناو چێشتخانه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کۆمه‌له چه‌ند چه‌کدارێک نه‌ناسراو ته‌قه له‌ژماره‌یه‌ک پۆلیس وپۆلیسی هاتوچۆ کرا وبه‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی به‌پله‌ی ملازم یه‌که‌م ومفه‌وه‌زیه‌کی هاتۆچۆ کۆژران ومفه‌وه‌زێکی تریش بریندار بوو وبه‌زووترین کات ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن کرا بۆچاره‌سه‌ری برینه‌که‌ی. |
دوای زیاتر سه‌د ساڵ خه‌ونه‌که‌ی هاته دی [ 19 : 08 ] 2010 / / 11 - ئافره‌تێک دوای 102 ساڵ ئینجا ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خسا جارێکی دیکه بۆ قوتابخانه بگه‌ڕێته‌وه‌و[ .،]به‌مه‌ش خه‌ونێکی دێرینه‌ی هاته‌دی . سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه، ئافره‌تێک به‌ناوی (ماکسیۆ کسیان) له ناوچه‌ی (جینان) له که‌رتی (شاندۆنگ)ی وڵاتی چین، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی کارکردن و ژیانی هاوسه‌ری نه‌یتوانیووه له کاتی خۆی بچێته قوتابخانه، ئێستا له ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا له پۆلی یه‌که‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌خوێنێت. ماکسیۆ ته‌مه‌نی 13 ساڵ بووه، کاتێک به‌هۆی هه‌ژاری خانه‌واده‌که‌ی له کارگه‌یه‌کی په‌مۆ کاری کردووه، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌و[ .،] 9 منداڵی هه‌یه، بۆیه له ماوه‌ی ژیانیدا ئاواته‌خواز بووه ڕۆژێک ده‌رفه‌تی بۆ بره‌خسێت بتوانێت بچێته قوتابخانه، به پاڵپشتی به‌هێزی برا بچووکه‌که‌ی (فینگ سین)ی 58 ساڵ توانی له ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی بێته دی، که ئێستا له پۆلی یه‌که‌می بنه‌ڕه‌تییه له قوتابخانه‌ی (ویشان ڕۆد)ـه. ماکسیۆ له کاتی وانه‌ی یه‌که‌م له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گووتی: "هه‌ست به خۆشییه‌کی زۆر ده‌که‌م، چونکه توانیم له کۆتایدا ئه‌و خه‌ونه‌م بێنمه دی و بگه‌ڕێمه‌وه قوتابخانه، سوپاس بۆ مامۆستاکانم، سوپاس بۆ هاوڕێیانی پۆله‌که‌م، به‌ڵێن بێت هه‌موو هه‌وڵ و توانام ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بۆ وڵاته‌که‌م . ماکسیۆ له ڕێگه‌ی ئامێرێکی یاریده‌ده‌ری بیستن ده‌توانێت گوێی له مامۆستاکانی بێت، جگه له‌وه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌و[ .،]نوسین چاویلکه‌یه‌کی گه‌وره به‌کار ده‌هێنێت. وه‌رگرتنی ماکسیۆ له‌و قوتابخانه‌یه‌ش دوای ئه‌وه هات، که ماکسیۆ له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان ڕایگه‌یاندبوو ده‌یه‌وێت بچێته‌وه قوتابخانه، خه‌ونێکی له مێژینه‌یه‌تی، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌و قوتابخانه‌یه بڕیاریاندا ماکسیۆ به یه‌کێک له قوتابییه‌کانی قوتابخانه‌که‌ی قبۆڵ بکه‌ن. هه‌روه‌ها له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان (بیی) کچی ماکسیۆ وتویه‌تی: " دایکم ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز له قوتابخانه‌و[ .،]زانست و فێربوون بووه، ته‌نانه‌ت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی قوتابخانه‌و[ .،]زانکۆمان خشڵه‌کانی خۆی بۆمان فرۆشتووه، منیش ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم دایکم خه‌ونه‌که‌ی هاتۆته دی. |